ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن بەبێ ماددە کیمیایەکان قژت ڕەنگ دەکەیت، سرووشتییە و هیچ زیانی نییە!

خێزان

ئەوە هەمیشە هەستێكی خۆشە كاتێ‌ سەیری ئاوێنە دەكەین وقژمان ڕەنگێكی جوان و بریقەداری هەبێت، بەڵام بۆیاخە كیمیاییەكانی قژ زۆرجار زیانێكی زۆر بە قژمان دەگەیەنن و دەبێتە هۆی ماندو بونی، بۆ خۆپاراستن لەو زیانانەش باشترین چارەسەر بەكارهێنانی شتی سروشتیە كە هەم رەنگێكی جوان و هەم قژێكی تەندروستمان دەداتێ‌: 

 

-بۆ ئەوانەی قژیان قاوەییە :بۆ رەنگێكی قاوەی كاڵ و بریقە دار پێویستمان بەم تێکەڵەیەیە:

 

١ بۆ ٢ كەوچكی گەورە ڕۆزماری (ڕوەکێکی هەمیشە سەوزی بۆنخۆشە)
– 4 بۆ 6 كەوچك گەڵای تەرخونی وشك كراو
بەپێی درێژی و پری قژەكە پێوانەكان دەگۆرێت.

 

-چۆنێتی بەكارهێنان:
هەردوو پێکهاتەکە تێكەڵ دەكەین و دەیخەینە ناو ئاوی كوڵاوەوە پاشان لێی دەگەڕێین لەسەر ئاگر بە هێواشی بكوڵێ‌ بۆ ماوەی چوار خولەك،  وازی لێدەهێنین تا سارد دەبێتەوە و دوای سارد بونەوە قژمانی پێ‌ دەشۆین، دواتر لێی بگەرێ تا پێوەی  وشك دەبێتەوە  و دوای وشك بونەوە دیسان بەكاری دەهێنینەوە تا چەن جارێك بۆی بەتەواوی قژەكە رەنگ بگرێت، تا زیاتر دووبارەی كەینەوە جوانتر رەنگەكە دەگرێت. بۆ رەنگێكی تۆختر دەتوانین چای ڕەشی بۆ زیاد بكەین.

-بۆ رەنگی قاوەی چۆكلێتی

 

-دەتوانین چەن كەوچك قاوەی تاڵ بگرینەوە لە ئاودا بەڵام بە خەستی پاشان بیكەینە ناو  شامپۆوە  و تێكەڵی بكەین و بیدەین لە قژ بۆ ماوەی یەك کاتژمێرم دواتر بیشۆینەوە.

 

-بۆكاڵكردنەوەی قژ و پارێزگاری لە قژی زەرد و كاڵ بۆ مانەوەی ڕەنگەكەی و ڕەنگێكی جوانتر پێویستمان بەم کەرەستانەیە:

 


-گوڵی بابۆنج 2 بۆ4 كەوچكی گەورە
-3 كەوچك هەنگوین
-نیو لیمۆ

چۆنێتی بەكارهێنان:
گوڵی بابۆنجەكە بکوڵێنە لەگەڵ ئاو پاشان  بیپاڵێوەو هەنگوین و لیمۆكەی بۆ زیاد بكە. دوای سارد بونەوە بیدە لە تەواوی قژت و قژت بە خاولی بپێچە با بۆ ماوەی کاتژمێرێک پێوەی بمێنێتەوە،  پاشان بە شامپۆ بیشۆ.
بۆ رەنگێكی كاڵتر دەتوانی دارچینی و زەنجەفیلی بۆ زیاد بكەیت.

ریکلام

تەندروستی

لەم ٧ شوێنە خاڵت پێوە بێت، ئەوا زۆر شت لە بارەتەوە ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەو خاڵانەی لەسەر جەستەمان دروستدەبن سروشتین و زگماکن، بەڵام زۆر نهێنیشمان لەسەر ئاشکرا دەکەن، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

 

-لە قەراغ چاوت

گەر لە قەراغی چاوت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ دەرفەتی گەشتکردن و بینینی وڵاتانی زۆرت هەیە و لەوەدا چانست هەیە، زۆرکات لە وڵاتانی دیکە کارت دەستدەکەوێت.

 

-لە سەروو لوت

بونی خاڵ لەم ناوچەیەدا بەمانای بەرەوپێشچون دێت لە کارەکەت، واتە کارێکت دەستدەکەوێت کە بە دڵی خۆتەو موچەکەشی باشە، گەر تا ئێستا ئەو کارەت نییە بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆت هەنگاوی یەکەمت نەناوە.

 

-لە ژێر برۆت.

گەر لە ژێر برۆت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ کەسێکی گونجاویت لەگەڵ دەوروبەرەکەت و دەزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.

 

-سەرو و لێو.

ئەو کەسانەی ئەم خاڵەیان هەیە کەسانی خۆشەویستن لەنێو هاوڕێکانیاندا، زۆریش گرنگی بەوە دەدەن کە ئەو خواردن و جلوبەرگ و شتانەی بەکاری دەهێنن شاز و کوالێتیان باش بێت.

 

-لەسەر ڕومەت.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە کەسانی سەرکردەن و لە زۆربەی بوارەکاندا خۆیان خاوەنی بڕیارن، بەردەوامیش دەوربەریان بە کەسانی سەرکەوتوو دەیان بینن.

 

-لەسەر لەپی دەست.

ئەو کەسانەن کە حەز بە ژیانێکی جێگیر و ئارام دەکەن، هەوو شتێکیان بە پلانە و لە بەڕێوەبردنی ئابوریدا زۆر باشن.

 

-لەپی قاچ.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە ئەوانەن کە حەز بە شتی نوێ دەکەن، گەشتکردنی زۆر، خواردنی خۆش و قسەکردن خولیایانە و کەسانی بەناوبانگیشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پاش بینینی ئەم وێنانە باشتر وایە هیچکات خۆت نەدەیتە دەست دکتۆرە ڕووسیەکان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە لە لایەن دکتۆر و پەرستیارە ڕوسیەکانەوە گیراوە کە وێنەی جۆراوجۆریان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا گرتووە بە جۆرێک کە پاش بڵاوبونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوادا هاتووە:

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ نەخۆشەکەیدا دەگرێت کە ئاگایی لە خۆی نییە

 

 

 

وا نمایش دەکەن کە خوێن دەخۆنەوە!

 

پەرستیارێک وێنە لەگەڵ ئەندامەکانی جەستەی نەخۆشێکدا دەگرێت

 

یاری بە قاچی نەخۆشەکە دەکەن

 

ئەم پەرستیارە وێنەی لەگەڵ تەرمی چەند مردویەکی ڕووداوێکدا گرتووە  و   بەهۆیەوە لە کارەکەی دەرکرا

بۆ ئەم وێنەیەیان  لەسەری نوسیوە (گەمژەیەکی دیکە)

 

وێنەگرتن لە کاتی نەشتەرگەری

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک

خێزان

کۆمەڵێک هۆکار تا ئێستا خەیاڵت بۆی نەچووە و دەبێتە هۆی دروستبونی تامێسک:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان