ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی و پارتی پێشنیازێكی نوێ‌ بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك دەخەنەڕوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەریەك لە یەكێتی و پارتی دوای ئەوەی بە نافەڕمی لەسەر پارێزگاری كەركوك ڕێككەوتن پڕۆژەیەكی هاوبەشیان گەڵاكردووە و پڕۆژەكەش لەلایەن ئەمریكاییەكانەوە پشتیوانی دەكرێت.

ڕۆژنامەی”العربی الجدید” بڵاوی كردەوە، پێشنیازەكە بریتییە لە ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك و چوونەدەرەوەی سەرجەم ئەو هێزە چەكدارانەی لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە ڕوویان لە ناوچەكە كردووە.

بەپێی پێشنیازەكە هێزێكی هاوبەش لە خەڵكی كەركوك دروست دەكرێت، كە هەموو پێكهاتەكان بەشداری دەكەن و پێشمەرگەش ناگەڕێتەوە بۆ ناو سەنتەری شارەكە و هیچ یەكێك لە شوێنانەكانی باشوری كەركوك.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان