ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنەی ناوازە کە ئەستەمە لە هەموو شوێنێک بیبینیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی جیاوازە کە دەگمەنە بە ئاسانی بیانبینیت، لێرە وێنەکان ببینە:

 

لەکاتی درووستکردنی پردێک لە نێو ئاو

دەنوکی باڵندەی توکان لە مۆزەخانەدا

لمۆزی حوت

ئەمە دڵی مرۆڤێکی ڕاستەقینەیە و دەرهێندراوە

دیزاینکردنی یاری سوپەرماریۆ لەکاتی درووستکردنیدا

سی ئەسپ

هەورەبروسکە و پەلکە زێڕینە بەیەکەوە تێکەڵ بووە

 بۆقێکی ڤێتنامیی

کەشتی تایتانک لە ژێر دەریا

ریکلام

ژیاندۆستی

ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانە


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و  نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانیت:

 

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمان بڵێ سەرەتا کام گوڵەت بینی:

 

گوڵی (شلێر)

تۆ کەسێکی داهێنەر و هەستیاریت، توانایەکی ناوازەیت هەیە بۆ لێکدانەوەی شتەکان و بینینیان و تێڕوانینەکانت جیاوازن

 

گوڵی ئەفیون 

کەسێکی زۆر ئارام و خۆڕاگریت، ڕەنگە دەریایەک لە هەست و سۆز لە ناختدا هەبێت، بەڵام توانای ئەوەت هەیە خۆتبگریت و دەری نەبڕیت.

 

 

گوڵی پاتونیا

 

کەسێکی زۆر ئارام و ئاشتی خوازیت، هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانت دەدەیت بەبێ پەلەکردن و شڵەژان.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ ئامۆژگاری گرنگ بۆ ئەو کەسانەی زۆر لە هۆتێلدا دەمێننەوە


خێزان

هەندێک کەس زۆر گەشتەکەن و ماوەیەکی زۆریش لە هۆتێکدا دەمێننەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک ئامۆژگاری گرنگە بۆیان کە دەتوانن سودی لێببینن:

 

-گەر سپلێتەکە کاری نەکرد خاولەیەک تەڕ بکە و بیکە بەر پەنجەرەکە و بیکەرەوە، دەتوانیت لیمۆی لە پشتەوە دابنێت بۆی بۆنی هەواکە خۆش بکات.

-بۆ دروستکردنی سپیکەر مۆبایلەکەت بکە ناو کوپێکەوە ولەویادا هەڵی بکە

– جلگرەیەک بکە بە قەدی فوڵچەی ددانەکەتەوە، تا دەمەکەی بەر هیچ نەکەوێت و پیس نەبێت

– دەتوانیت  USB تەلەفیزیۆن بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت بەکار بهێنیت

– عەلاگەیەک بکەرە کونی مەغسەلەکەوە و لەویادا جلەکانت بشۆرە.

– دەتوانیت بۆری پەردەکە بۆ جل هەڵواسین بەکار بهێنیت

– لە ڕێگەی کاغەزی ئەلەمنیۆم، بە ئوتوو تۆست دروستبکە

– بە کتری ئاو گەرمکرد هێلکە بکوڵێنە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٧ ڕێگا بۆ مامەڵەی درووست لەگەڵ کەسێکدا کە لێت توڕەیە


خێزان

زۆرجار ڕوودەدات کە لەگەڵ کەسێک شەڕ و ناکۆکیت دەبێت، کە ئەوەش شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک ڕێنماییە بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسەی لێت توڕەیە:

 

-کاتێک گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت لەبیرت نەچێت کە عاقڵانە ڕەفتار بکەیت، واتە بەهەمان شێوەی ئەو مەبە و میهرەبانی لەدەست مەدە.

-کۆنتڕۆڵی هەست و سۆزت خۆت بکە و مەکەوە ژێر کاریگەری عاتفەوە بۆ بڕیاردان لە بەرامبەر ئەو کەسەی لێت توڕەیە.

-هەوڵبدە لە کێشەکە تێبگەیت و بزانیت کە چییە، نەک ئەوەی بەجۆرێک قسە بکەن کە کەس لەکەس تێنەگات.

-لەوە مەترسە کە تۆ هەڵە بیت، واتە تەنها لەبەر ئەوەی کە نەڵێن هەڵە بوویت، بەرگری ناڕەوا لەخۆت مەکە.

-وا خۆت دەرمەخە کە بێهەستیت و هیچ گوێ بە بەرامبەرەکەت نادەیت.

-خۆشت لە کەسی بەرامبەر بە گەورەتر مەزانە و وا دەری مەخە کە توڕەبوونی ئەو لای تۆ هیچ گرنگی نییە.

-بەڵام گەر ئەو کەسەی لێت توڕەیە وەڵامی نەدایتەوە پەستانی مەخە سەر، ماوەیەک بوەستە تا سارد دەبیتەوە دواتر قسەی لەگەڵدا بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان