ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ماوەی دوو رۆژە تیمەكانی كۆمپانیای جێبەجێكاری پێوەری زیرەكی كارەبا لە زۆنی بازیان، دەستیان بە بەستنی پێوەری زیرەك بۆ كارگەكانی سنورەكە كردووە، دەشڵێت،”دوای تەواوبوونی روپێوی بەكرەجۆ، لەگەڕەكەكانی بەكرەجۆش دەست بە بەستنی پێوەر دەكرێت بۆ ماڵان”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ماوەی دوو ڕۆژە دەستیان بە بەستنی پێوەری كارەبای زیرەك كردووە، سەرەتا لە كارگەكانەوە دەستیان پێكردووە.

دەشڵێت،” تیمەكانی كۆمپانیای جێبەجێكاری بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە زۆنی بازیان دەستیان بە بەستنی پێوەری زیرەك بۆ كارگەكانی سنورەكە كردووە”.

ڕاشیگەیاندووە، دوای تەواوبوونی ڕووپێوی، لەگەڕەكەكانی بەكرەجۆش دەست بە بەستنی پێوەر دەكرێت بۆ ماڵان.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‏.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‏.

کوردستان

لە هەولێر ژن و مێردێك بە تاوانی دزیكردن دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بە بوونی تاوانێكی دزیكردن دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە زاری ڕائید فەلاح كەمال كەریم، ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات بڵاویكردەوە، ئاگاداركرانەوە بە بوونی ڕووداوێكی دزیكردن لە سنوری بنكەكەمان، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتینە شوێنی ڕووداو و دەستكرا بە لێكۆڵینەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرابكرێن و دەستگیر كران.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار ناوی (ع.خ.ع)، تەمەنی (۳۱) ساڵ و (چ.ف.ا)، تەمەن (۱۹) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بەتاوانەكەیان، كەوا هەڵسابوون بە دزینی بڕی 3 هەزار و 400 دۆلاری ئەمریكی و بڕی 2 ملیۆن 400 هەزار دیناری عیراقی لەگەڵ 13 مسقاڵ زێر لە هاوسێی خۆیان لە شارەدێی ڕزگاری.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار ڕێكخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كرا، بڕیاردرا بەبەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عیراقی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر بڕیارێكی تایبەت بە فەرمانبەران دەدات”

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیار كرا و دەشڵێت: “لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست وەڵامی حكومەت بۆ لەئەستۆگرتنی بارگرانی دارایی پڕۆژەكە بەئەرێنی وەرگیراوەتەوە، بەڵام دوو هەفتە بەحكومەت دەدرێت بۆ هەر زیادكردن و پێشنیازی نوێ لەبارەی پڕۆژەكەوە”.

پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 13-11-2019 بەسەرۆكایەتی د.ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان و ئامادەبوونی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمان و منی نبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی خولی پایزە لە‌ساڵی یەكەمی‌ خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.

ڕاشیگەیاندووە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان- عیراق، پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان-عیراق، پێشنیاز ەیاسای بیمەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عیراق، پێشنیاز ەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان كرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2019/11/13، بەسەرۆكایەتیی د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەبوونی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و منی نبی قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی پایزە له ‌ساڵی یەكەمی‌ خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.
سەرەتا د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەناوی خواو گەلی كوردستانەوە دانیشتنەكەی كردەوە، پاشان لەلایەن منی نبی قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی خوێندەوە كە پێكهاتبوو لە دوو خاڵ و خاڵی یەكەم بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە بەپێی حوكمی مادەكانی (79 و 80 و 82)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان (پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەیاسای بیمەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان)، خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە دانان و ئالوگۆڕكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی (4) لیژنەی هەمیشەییی پەرلەمان بەپێی مادەكانی (28، 29، 34) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، خاڵی سێیەم و كۆتایی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە بەپێی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، بیرۆكەی بەڕێز (جوان یونس رۆژبەیانی) پەیوەست بە دووبارە تەعریبكردن و مەترسیی هەمواركردنەوەی مادەی (140)ی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بیرۆكەی بەڕێز (كاروان عبدالرحمن عبدالله) پەیوەست بە پرسی چۆنیەتیی شەفافكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها پوختەی دانیشتنی پێشووی پەرلەمان و ناوی ئامادەنەبووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونەوەی لیژنە هەمیشەییەكان بەمۆڵەت و بێ مۆڵەتی خوێندرایەوە.
بەر لەخەستنەرووی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، لەبارەی هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان رێكنەخراو لەچوارچێوەی هەرێمەكاندا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “دوای ئەوەی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019 دەرچووێندرا بەهەماهەنگی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەرێگەی پارێزەرێكەوە بەناوی سەرۆكی پەرلەمانەوە تانە لە نادەستووریبوونی چەند مادەیەكی یاساكە كە تایبەت بوو بەهەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان رێكنەخراو لەچوارچێوەی هەرێمەكاندا، پێشكەشی دادگای باڵای فیدراڵی كراو خۆشبەختانە ئەو تانەیە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە پەسندكراو ماف بۆ هەزاران هاووڵاتی كە بێبەشكرابوون لەمافی دەنگدان گەرێندرایەوە، بەو بۆنەیەشەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لەپەرلەمان و خەڵكی ئەو ناوچانەش كرد كە مافی دەنگدانییان وەدەستهێنایەوە، هەروەك دەستخۆشیی لەپارێزەرەكەش كرد لەئەنجامدانی ئەركەكە بەسەركەوتوویی.
پاشان لەچوارچێوەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە چەندین خاڵی نیزامی لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتار لەبارەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەحكومەت و هەروەها چۆنییەتیی ئەنجامدانی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران و لەبەرامبەریشدا لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە رێككارو شێوازەكانی ئاراستەكردنی پرسیارەكان بۆ حكومەت و چۆنیەتیی وەرگرتنەوەی وەڵامەكان و هەروەها میكانیزمی بەداوداچوون بۆ ئەو پرسیارانەی كە وەڵامەكانیان دواكەوتوون بەپێی پەیڕەو عورفی كاری پەرلەمانی بۆ پەرلەمانتاران روونكرانەوە.
هەر لەوچوارچێوەیەشدا لەبارەی خاڵی نیزامیی تایبەت بەرۆژانی ئەنجامدانی دانیشتنەكانی پەرلەمان بەپێی مادەی 51ی پەیرەوی ناوخۆ، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند: “كاتی دانیشتنەكانی پەرلەمان بەپێی ئەو مادە پەیڕەوییە رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەی بۆ دیاریكراوە، بەڵام ئەوەی كە ژمارەی دانیشتنەكانی لەم وەرزی یاسادانانە كە سنووردارە پەیوەندیی بەرێككاری یاسادانان و پەیڕەوی هەیەو ئەمەش لەچوارچێوەی دەسەڵات و كاری لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانە لەتەواوكردنی راپۆرتی خۆیان لەبارەی پێشنیازە یاساو بڕیارەكان، بۆیە ئەگەر دوای خوێندنەوەی یەكەم راپۆرتی لیژنەكان نەگاتە بەردەستی پەرلەمان ئەوا ناكرێت دانیشتن ئەنجامبدرێت بەبێئەوەی بابەت و مادەیەكی یاسایی لەبەردەستدابێت بۆ گفتوگۆكردن و پەسندكردن و رێككارەكانی دیكەی یاسایی بەپێی پەیرەوی ناوخۆ.
سەرۆكی پەرلەمان داوای لەلیژنەكانی پەرلەمان كرد كاتی زیاتر تەرخان بكەن بۆ تەواوكردنی ئەو راپۆرتانەی كە خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە تاوەكو بتوانین دانیشتنی زیاتر هەفتانە ئەنجامبدەین.
دواتر بەرلەجێبەجێكردنی خاڵەكانی بەرنامەی كار لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتارەوە داواكرا خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار پێشبخرێت و بكرێتە خاڵی یەكەم و ئالوگۆری پێبكرێت و ئەو پێشنیازەش لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە خرایە دەنگدان و بەزۆرینەی دەنگ پەسند كرا.
بەمشێوەیە خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار خرایەڕوو كە بریتی بوو لە خستنەڕووی بیرۆكەی هەردوو پەرلەمانتار جوان یونس رۆژبەیانی پەیوەست بە دووبارە تەعریبكردن و مەترسیی هەمواركردنەوەی مادەی (140)ی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بیرۆكەی كاروان عبدالرحمن عبدالله پەیوەست بە پرسی چۆنیەتیی شەفافكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بە بیرۆكەی یەكەم پەرلەمانتارجوان یونس پرۆسەو قۆناغەكانی دەسپێكردنی گرتنی تانە لەیاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019 عێراقی تایبەت بە هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان رێكنەخراو لەچوارچێوەی هەرێمەكاندا بۆ پەرلەمانتاران روونكردەوەو رایگەیاند: “لەسەرەتای دەرچوونی یاساكەوە لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان ئامادەكارییەكانی بەئاگاداریی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەستپێكرد بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تانە گرتنەكەو لەوماوەیەشدا چەندین كۆبوونەوەو راوێژكاری ئەنجامدرا”، پەرلەمانتار جوان یونس راشیگەیاند: “مادەكانی (3 و 12 و 17 و 18) لە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019ی عێراقی تایبەت بەهەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان رێكنەخراو لەچوارچێوەی هەرێمەكاندا دژ بە بنەماكانی دەستووری عێراقی بوون و خۆشبەختانە لەرێگەی دادگای باڵای فیدراڵییەوە حوكمەكانی ئەو مادانە رەتكرانەوەو ئەمەش دەسكەوتێكی گەورەبوو بۆ گەلەكەمان و گێڕانەوەی ماف بوو بۆ مافخوراون و هەروەها سوپاسی پارێزەری راسپێردراو سەردار هەركی دەكەین بۆ ئەنجامدانی ئەركەكە بەسەركەوتووی ئەنجامدا”.
هەر لەدرێژەی خستنەڕووی بیرۆكەكەدا پەرلەمانتار جوان یونس لەبارەی مەترسیی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراقی چەند روونكردنەوەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: “لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە لیژنەیەكی تایبەت بەئامادەكردنی پڕۆژەی هەمواری دەستووری عێراق پێكهێنراوەو ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە كە هیچ مادەیەكی دەستووری پارێزراو نییە لە هەمواركردنەوەو بەتایبەتیش مادەی 140، بۆیە پێشنیاز دەكەین هەوڵەكان بخرێنەگەر هەر هەوڵێك بۆ هەمواری ئەو مادە دەستوورییە تەنها دەبێت لەچوارچێوەی گۆڕێنی ماوەی جێبەجێكردن و جێكردنەوەی گرەنتیی نێوەدەوڵەتی بێت چونكە لە بنەمادا كێشە لەمادەكەدا نییە ئەوەندەی لەجێبەجێنەكردندایە”.
لەبارەی مەترسییەكانی تەعریبیش لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پەرلەمانتار جوان یونس رایگەیاند: “لەئێستادا مەترسییەكی گەورە لەسەر ئەو ناوچانە سەریهەڵداوە لەرێگەی تەعریبكردنێكی بەرنامە بۆ دانراو دیمۆگرافیی ئەو ناوچانە لەرێگەی نیشتەجێكردن و دەرهێنانی فۆڕمی خۆراكیی هەمیشەیی بۆیان دروستبووە، بۆیە داواكارین پەرلەمانی كوردستان هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ چالاككردنەوەی لیژنەی كاتی مادەی 140ی ئەنجوومەنی نوێنەران”.
دوای تەواوبوونی پێشكەشكردنی بیرۆكەی پەیوەست بە دووبارە تەعریبكردن و مەترسیی هەمواركردنەوەی مادەی (140)ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، سەرۆكی پەرلەمان لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوی ئیدارەیهەرێمی لە پەرلەمان راسپارد لەدەرەوی هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان خەڵاتی تایبەت و رێزلێنان ببەخشن بەپارێزەری دۆسییەی تانە لەیاسای ژمارە 4ی ساڵی 2019 لەدادگای باڵای فیدراڵی.
دواتر هەر لەچوارچێوەی خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار، بیرۆكەی پەرلەمانتار كاروان عبدالرحمن عبدالله پەیوەست بە پرسی چۆنیەتیی شەفافكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان خرایەروو، لەوبارەیەوە ناوبراو رایگەیاند: “پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهات و كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بكرێـت و بۆ رای گشتی و پەرلەمانتاران روونبكرێتەوە”، راشیگەیاند: “سیاسەتی نەوتی هەرێم و سیاسەتی ئەنجامدانی گرێبەستەكانی هەرێم لەشێوازی گرێبەستی هاوبەشییەو لەرووی ژێرخان و ئابوورییەوە خزمەتی زۆر و باش پێشكەش دەكات و لەهەمانكاتیشدا دەبێت ئێمە سیاسەتی بەرێوەبردنی نەوتی جیابكەینەوە لەداهات و شەفافییەت، بۆیە ئەوەی كە لەپرۆسەی نەوتی هەرێم كێشەی تێدا هەیە سیاسەتە نەوتییەكە نییە زیاتر لەشەفافییەت و چۆنییەتی دابەشكردن و كۆكردنەوەی داهاتەكانییەتی كە پێویستە روونترو زانیاریی زیاتر لەبارەوە بخرێنەڕوو”.
لەبەشێكی دیكەی روونكرنەوەی بیرۆكەكانی لەبارەی‌ پرسی چۆنیەتیی شەفافكردنی نەوت لە هەرێم، ئەوەشی روونكردەوە، كە بۆ چارەسەرییەكانی ناشەفافییەت و پێشخستنی سیاسەتی نەوتی هەرێم ئەوا پێشنیاز دەكەین سوود لەهەردوو ئەزموونی نەرویژی و ئالاسكا وەربگیردرێن، پەرلەمانتار كاروان عبدالرحمن ئەوەشی خستەروو یەكێك لەچارەسەرییە هەرە بنەڕەتی و هەنوكەییەكان بۆ ئەو پرسە جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007 تایبەت بە سندوقی داهاتی نەوت وڤاز ئەمەش نەك بەتەنها لە رووی سیاسەتی شەفافییەتەوە بارودۆخەكە پێشدەخات بەڵكو ئەمە وادەكات چاودێریكردنی داهاتەكانی نەوت بەتەواوەتی بۆ ژێر كۆنترۆڵی پەرلەمان دەگەڕێنێتەوە.
پاشان بەپێی خاڵی دووەمی بەرنامەی كار كە بریتی بوو لە دانان و ئالوگۆڕكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی (4) لیژنەی هەمیشەییی پەرلەمان بەپێی مادەكانی (28، 29، 34) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە ناوی پەرلەمانتاران بەپێی لیژنە تایبەتمەندەكان خوێندنەوەی بۆ كراو بەجیا خرانە دەنگدانەوەو ئەندامییەتییان بەزۆرینەی دەنگ پەسند كرا.
دوا خاڵیش بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە بەپێی حوكمی مادەكانی (79 و 80 و 82)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان (پێشنیازی یاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەیاسای بیمەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان)، لەلایەن لیژنەی یاساییەوە خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ ئەنجامدراو دواتر لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بەجیا ئاراستەی لیژنەی یاسایی و لیژنە تایبەنمەندەكان و پەرلەمانتاران كران بۆ ئەنجامدانی رێككارە یاساییەكانی.
سەبارەت بەخوێندنەوەی یەكەم پێشنیازەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم، سەرۆكی پەرلەمان روونكردنەوەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: “وەكو سەرۆكایەتیی پەرلەمان وەڵامی حكومەتەمان لەبارەی تەحمولكردنی بارگرانیی دارایی پرۆژەكە بەئەرێنی وەرگیراوەتەوە، بەڵام بەهۆی زۆری وردەكاری پێشنیاز دەكەین بەدەر لەماوەی تەرخانكراو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ماوەی دوو هەفتە بەحكومەت بدرێت بۆ هەر زیادكردن و پێشنیازی نوێ لەبارەی پڕۆژەكەوە، بۆیە دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە پەرلەمانی كوردستان بەپێی حوكمەكانی پەیڕەوی ناوخۆ رێككارە یاساییەكانی بۆ پێشنیازەكە ئەنجام دەدات.
بەمشێوەیە كۆتایی بەدانیشتنەكە هات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ كاتی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی نوێی دەربارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەشاهێدی تەواوی خەڵك و بەبێ ماندبوون و شەونخونیی زۆری تەواوی كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەكەمان، كە جێگەی پێزانینە لەیەكەمین ساتەوەختی ڕووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و جگەرگۆشەكەیان دەستمان بەلێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی ڕووداوەكەوە كرد و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا چەندین زانیاری و بەڵگەمان لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە پرەنسیپی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی بەشێك بە بەڵگەكانمان نەخستەڕوو”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆیە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەپێویستمان زانی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی پێش ساتەوەختی ڕووداوەكە و تەنانەت ساتەوەختی ڕووداوەكەش بڵاوبكەینەوە.

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە و بەڵگەی حاشا هەڵنەگری رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانەمحەمەد و جگەر گۆشەكەیان بڵاو دەكاتەوە

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە و بەڵگەی حاشا هەڵنەگری رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانەمحەمەد و جگەر گۆشەكەیان بڵاودەكاتەوە ئێمە وەك بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشاهێدی تەواوی خەڵك و بەبێ ماندبوون و شەونخونیی زۆری تەواوی كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەكەمان كە جێگەی پێزانینە , لەیەكەمین ساتەوەختی رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و جگەرگۆشەكەیان دەستمان بەلێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی رووداوەكەوە كردو لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات چەندین زانیاری و بەڵگەمان لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوەو وەك هەستكردن بەبەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە پرەنسیپی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی بەشێك بە بەڵگەكانمان نەخستەڕوو , بەڵام بەشێك لە میدیاكان بەنمونە كەناڵی ئێن ئاڕ تی بێ رەچاوكردنی باری دەروونی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە و تەنانەت خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی و وەك هەوڵێك لەهەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ وێناكردنی شاری سلێمانی وەك شارێكی نائارام كەوتنە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری هەڵبەسترا و تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی سوێندخواردن و شاهێدی ناڕاستی چەند كەسێكیان بڵاوكردەوە بێ ئەوەی رووخساریان پیشان بدات , ئەمە سەرەڕای ئەوەی شاهێدی ناڕاست پێشێلكردنی یاسا و بەزاندنی بنەما شەرعییەكانە.بۆیە دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێویستمان زانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێش ساتەوەختی رووداوەكە و تەنانەت ساتەوەختی رووداوەكەش بڵاوبكەینەوە .بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Wednesday, November 13, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان