ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پابەند دەبن بە بڕیارەكەی عەبدولمەهدییەوە
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی بۆ (خەڵك): بارەگامان لەنێو شارەكاندا نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دەڵێت، حەشد هیچ بارەگایەكی سەربازی لەنێو شارەكاندا نییە، تا دایانبخات لەسەر فەرمانی دیوانی كە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە دەرچوو.

عەلی حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی ميحوەری باكوور، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”حەشدی شەعبی، هیچ بارەگایەكی سەربازی لەنێو شارەكاندا نییە، ئەوەی هەیە، تەنیا نوسینگەیە، ئەوان لەمێژە بڕیارەكەیان جێبەجێ‌ كردووە”.

بە وتەی حسێنی” بارەگا سەربازییەكانی حەشدی شەعبی لە دەرەوەی شارەكاندان، ئەو بارەگایانەش فەرمین، و لەژێر سەرپرشتی و چاودێری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراقدان، جگە لەو بارەگایانەش هیچ بارەگایەكی ترییان نییە”.

ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی، پابەندبوونی تەواوەتی هێزەكانی حەشدی بە فەرمان و ڕێنماییەكانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان دووپاتكردەوە و ڕەتیكردەوە بە هیچ جۆرێك سەرپێچی فەرمانەكانی حكومەتی عیراق بكەن.

دوو شەممەی ڕابردوو، عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانێكی دیوانی سەبارەت بە حەشدی شەعبی دەركرد كە تێیدا چەند رێنماییەكی لەخۆگرتبوو، لەوانەش داخستنی هەموو بارەگانی حەشدی شەعبی لە نێو شارەكان.

عێراق

حەلبوسی، داوای كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای كردووە سبەینێ دوو شەممە 24/2/2020 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق كۆببێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی ڕۆژی دەنگدان بە كابینەی نوێی عیراق.

ئەمەش لەكاتێكدایە حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ڕۆژی چوار شەممە پەڕلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ كۆدەبێتەوە، هاوكات موقتەدا سەدر-یش هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر ئەم هەفتەیە دەنگ بە كابینەكە نەدرێت خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چوار عیراقی لە ئێران توشی كۆرۆنا بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

چوار هاووڵاتی عێراقی لە تارانی پایتەختی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ماڵپەڕی (میدڵ ئیست نیوز)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، ئەو چوار عێراقییە لە گەڕەكی (دەوڵەت ئاباد) لە باشووری تاران دەژین.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتیانە لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان، هەرچەندە تائێستا لایەنی فەرمی ئێران ڕاگەیەندراوی بڵاونەكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمیندارێتی بەغدا دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەنگۆی ئەوە بڵابووەتەوە كە ئەمیندارێتی بەغدا چەند كەسێك دادەمەزرێنێت، بەڵام ڕەتیدەكاتەوە.

ئەمیندارێتی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەنگۆی ئەوە لە چەند ماڵپەڕێك و تۆڕی كۆمەڵایەتییدا بڵاوكراوەتەوە، كە چەند كەسێك لەسەر كەرتی گشتی دادەمەزرێن، بەڵام دورە لە ڕاستییەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”باشترە میدیاكان بە وردییەوە هەواڵ بڵاوبكەنەوە و تەنها زانیاری لەسەرچاوەی باوەڕپێكراو و فەڕمییەوە وەربگرن”.

دامەزراندن لە ساڵی 2014ەوە لە عیراقدا بە تەواوەتی سنورداركراوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و زیادبوونی خەرجی ئاوارەكانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان