ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەبارەی ڕاگرتنی تۆماركردنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێمەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی لە حكومەتی فیدراڵ، لەبارەی ڕاگرتنی تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری ژمارەی پارێزگاكەكانی هەرێمن، ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕوونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی حكومەتی فیدراڵ”ئەو هەواڵەی دوێنێ‌ چوار شەممە بڵاوبۆوە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەر بە پارێزگەكانی باكوورن ڕاگرت، پێوستبوو بڕیاری ژمارە (13)ی ساڵی 2019 بخرێتەڕوو كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و تێیدا ئاماژە بە ڕاگرتنی كاركردن بە بڕگەی دووەمی بڕیاری (68) ی ساڵی 2016 دەكات كە تایبەتە بە تۆماركردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ دەڵێت”پێشتر ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێم كرابوو لەڕێی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی هەردوولا، تا موڵكداری بگوازرێتەوە بۆ هاووڵاتی عیراقی، ئیتر شوێنی نیشتەجێبوونی لە هەر شوێنێك بێت، لەكاتی كڕینی ئۆتۆمبێلێك كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) ، كە دەبێت ساڵانەكەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بكرێت بە ناوی ئەو كەسەوە بەبێ‌ پەنابردن بۆ وەكالەت”.

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە”بڕگەی دووەمی بڕیاری (13)ی ساڵی 2019، كە دواتر جێبەجێ‌ دەكرێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەبارەی توانای (گواستنەوەی قەیدی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێم تۆماركراون بۆ هەر هاووڵاتییەك لە هەر پارێزگەیەكی عیراق بێت)، بەو واتایەی مامەڵەكەی زۆر ئاسانتر دەبێت، لەوەی كە جارێكی تر تۆماربكرێتەوە وەك لەوەی لە پێشوودا هەبوو، هەروەها بارگرانی لەسەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە نامێنێت لەڕێی ئاسانكردنی ڕێكارەكان، بەو پێیەی پێشتر دەبوو ئەوانەی ئۆتۆمبێلی ژمارەكانی هەرێمیان دەكڕی، سەردانی گومرگ بكەن و باجی گومرگی بدەن لە دوای كڕینی ژمارە لە پرۆژەی نیشتمانی، بەڵام لەئێستادا مامەڵەی گواستنەوەی موڵكداریی و ئەو ساڵانەیەی بە ناوی هەر هاوڵاتییەكەوە تۆماردەكرێت، تێچووەكەی زۆر كەمتر دەبێت”.

عێراق

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی: هیچ ئەندامێكمان نەچێتە نزیك گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی لە عیراق داوای لە هێزەكانی حەشد كرد بەهیچ جۆرێك نەچنە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان.

فالح فەیاز سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، سەرجەم پێكهاتەكانی حەشد ئاگادار كراونەتەوە كە بەهیچ جۆرێك و لە ژێر هیچ ناوێكدا لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیك نەبنەوە و لە ناوچەكانی دەوروبەریشیدا دەرنەكەون.

هاوكات، فالح فەیاز، هەڕەشەی سزای توند و لەسەركارلابردنی هەر ئەندامێكی حەشدی شەعبیشی كردووە كە لە ڕاسپاردەكان لابدەن و سەرپێچی بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی بەرگری عیراق لەسەر بۆردوومانكردنی ماڵی موقتەدا سەدر هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری عیراق ڕاگەیەنراوێكی لەسەر دەنگۆی بۆردوومانكردنی ماڵی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە ناوچەی حەنانەی شاری نەجەف بڵاوكردەوە.

وەزارەتی بەرگری عیراق لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی عیراق ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە لێدوانێكی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عیراق تایبەت بە بۆردوومانی ناوچەی حەنانە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانەوە.

وەزارەتی بەرگری عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە و ئەو هەواڵانەی كە بڵاوكراونەتەوە هەڵبەستراون و لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری ڕێكاریی یاسایی دژی هەموو ئەو كەس و لایەن و دەزگایانە دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆكایەتی هەرێم: ئەو كوشتارەی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغدا دەكرێت تاوانی بێ پاساون

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراق و ئەو گرژییەی شەوی ڕابردوو لە بەغدا دروستبوو بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت “ئەو كوشتارەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی سڤیل لە پردی سنەك و گۆڕپانی خللانی لە بەغدا كرا، تاوانی بێ پاساون”.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەدا، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە بەردەوامیی ڕووداو و توندوتیژییەكانی بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق دەڕوانێت و ڕایدەگەیەنێت “لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاوخەمیانین، هیوای زوو چاكبوونەوەش‌ بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەكەینەوە كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و سڤیل، مافێكی دەستووریی ڕەوا و پارێزراوە و بە هیچ شێوەیەك قبوڵكراو نییە”.

جێی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری دەمامكدار لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد و لە ئەنجامدا 16 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 كەسی تریش برینداربوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان..

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە بەردەوامیی رووداو و توندوتیژییەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەڕوانین. ئەو كوشتارەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی سڤیل لە پردی سنەك و گۆڕپانی خللانی لە بەغدا كرا، تاوانی بێ پاساون و تاوانكاران هەر كێ و لە هەر لایەنێكەوە بن، دامودەزگا و لایەنە بەرپرسەكانی عێراق دەبێ بیاندۆزنەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاوخەمیانین، هیوای زوو چاكبوونەوەش‌ بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەكەینەوە كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و سڤیل، مافێكی دەستووریی ڕەوا و پارێزراوە و بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو نییە ئەو زێدەڕۆییە لە توندوتیژی‌ بەرانبەر بە خۆپیشاندەر‌ان بەكار بێت و بكرێنە ئامانجی دەستڕێژ و هێرشی لەوجۆرە.

ئەركی هەموو لایەكە بە گیانێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانەوە، مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن تاكو لە دەست دەرنەچێت و پێشهاتی ترسناكتر ڕوونەدەن، چیتریش خوێن نەڕژێت و هەمووان لە چوارچێوەی یاسادا بجووڵێنەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

7/12/2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان