ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینفۆگرافیک: چی دەزانیت لە بارەی سێڵفییەوە؟

خەڵک

سێلفی شێوەیەکە لە وێنەگرتنی پۆرترەیت کە کەسێک یان زۆرتر دەتوانن لە وێنەکە بەشداربن. جگە لەکامێرای ئاسایی بەزۆری بەهۆی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە دەگیرێت و بەزۆریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە فەیسبووک و ئینستاگرام و توویتەر بڵاودەکرێتەوە. وێنەی سێلفی بە زۆری بەکامێرای پێشەوە (Front Camera) دەگیرێت کە لەمۆبایلە هۆشمەندەکان هەیە بەڵام زۆرێک لە کۆمپانیاکان بۆ کامێرای دواوە (Rear Camera) خزمەتگووزاری self-timer دانراوە کە بەچەند چرکەیەک وێنەکە دەگرێت. مێژووی سێلفی دەگەڕێتەوە بۆ (Robert Cornelius) کە لە ساڵی ١٨٣٩ گیراوە. لەساڵی ٢٠١٣ وشەی (Selfie) زۆرترین بەدواگەڕانی بۆ کراوە لە ئینتەرنێت.

لەم ئینفۆگرافیکییەی خوارەوەشدا دەتوانیت زانیاری زیاتر وەربگریت لە بارەی وێنەی سێڵفییەوە:

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان