ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووك و ئینستاگرام و واتساپ لەكاركەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێگە كۆمەڵایەتییەكانی (فەیسبووك و ئینستاگرام و واتساپ)، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بە عیراق و هەرێمی كوردستانەوە لەكاركەوتن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی بڵاویكردەوە، “ئەو پێگانە دووچاری كێشەیەكی تەكنیكی لەناكاو بوون، ئەمەش وایكرد لە ژمارەیەك وڵاتانی جیهاندا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لەكاربكەون”.

بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەكە، “بەكارهێنەرانی پێگەی فەیسبووك، بە قورسی دەیانتوانی بچنە نێو هەژمارەكانیان، لەگەڵ دەركەوتنی ‘Service Unavailable’، بەو واتایەی (خزمەتگوزارییەكە بەردەست نییە)، لەگەڵ دەرنەكەوتنی تایم ڵاین لەسەر پێگەكە و دەرنەكەوتنی وێنەكان”.

پێگەكە دووچاری گلەیی و گازندەیەكی زۆر بووەوە بەهۆی دانەبەزینی وێنە نوێیەكان و ڤیدیۆكان لەسەر هەموو ئەپڵیكەیشنەكانی كۆمپانیای (فەیسبووك)ی وەك ئینستاگرام و واتساپ.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەكارهێنانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكەن، كە بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك (فەیسبووك و ئینستاگرام) لەكاركەوتوون و دواتریش كێشە لە بینینی وێنە و ڤیدیۆ دروست بووە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Offliner: ئەپێکی سەرنجڕاکێش بۆ پاشەکەوتکردنی پەڕە و ناوەڕۆکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

خەڵک

ئەپی Offliner ئەپێکی بەسوود و نایابی کۆگای گوگڵ پلەیە و بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، کاری ئەم بەرنامەیە بریتییە لە پاشاکەوتنی پەڕگەکانی ئینتەرنێت و ڕێپێدانت بۆ خوێندنەوەیان لە دواتردا و بێ ئینتەرنێت.

تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە بریتییە لەمانەی خوارەوە:
پاشاکەوتکردنی پەڕەکان بە دەنگ و ڤیدۆ و پاشان ڕێپێدانت بەکردنەوەیان لە کاتێکدا ئینتەرنێت پەیوەست نییە بە مۆبایلەکەتەوە.
پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکان لە مۆبایلەکەتدا.
پاشاکەوتکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
دەتوانیت باکئەپی زانیارییەکانی ئەپەکە بکەیت بۆ کاتی پێویست.

هەروەها ئەپەکە وەشانی پشتگیریکراوی هەیە لەڕێی پارەوە کە ڕێت پێدەدات سوودمەندی زیاتر بیت لە تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئێستادا گوگڵ لێنز تایبەتمەندییەکی زۆر ناوازەی بۆ زیاد کراوە

خەڵک

لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئەپی گوگڵ لێنزەوە بە زمانی ئینگلیزی سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشاوە لە ورد ناسینەوەی شتەکاندا بە خێراترین ماوە.

پاش چەندان نوێکاری زۆر گرنگ ئەپەکە بەردەوام زیاتر وردی بۆ زیاد دەکراو گرنگترین تایبەتمەندی ئەپەکە ئەوەیە کە تەنها بەکردنەوەی دەچێتە سەر کامێرای مۆبایلەکە و دەتوانیت بە دەست ڕاگرتن لەسەر ئەو تەنەی دەتەوێت بی ناسێتەوە بۆت لە ماڵپەر و پێگەکان هەمان ئەو کاڵایەت بۆ بدۆزێتەوە چ بۆ کڕین بێت یاخوود هەر مەبەستێکی دیکە و ئەپەکە دەتوانێت.

ئەپەکە لە ئێستادا زانیاری وێنە فۆتۆگرافی و کارە هونەرییەکانی بۆ زیاد کراوە و دەتوانێت بە وردییەکی زۆر باش وێنەکان جیا بکاتەوە و بیان ناسێت و هەروەها لینکی هاوپێچ و پەیوەست بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانەوە.

هەروەها ئەپەکە دەتوانێت بە کامێرا خستنە سەر وشەکان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی زۆرترین زمانی جیهانی بکات کە ئەمەش ئەزمونێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ هەموو کەسەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کاتێک دەمووچاوت پیردەکەیت، هەموو زانیاریەکانت دەچێت بۆ ڕووسیا، ئایا مەترسی هەیە؟

خێزان

پرۆگرامی faceapp کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن کۆمپانیایەکی ڕوسیەوە بەرهەم هێندراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە جیهان و لە هەرێمی کوردستانیش بەشێوازێکی بەربڵاو بەکار دەهێندرا.

بەپێێ ڕاپۆڕتێکی ABC مافی خاوەندارێتی تاکەکەس لە پرۆگرامەکەدا ناڕوونە و زۆرێک لەو داتایانەی لە پرۆگرامەکەدا بەکاردێت دواتر دەچێتەوە بۆ لای کۆمپانیا ڕووسیەکە و هەڵدەگیرێت تا بۆ کاری بازرگانی و تەنانەت هەواڵگریش سوودی لێوەربگیرێت.

پرۆگرامەکە بۆ ئایفۆن و ئەندرۆیدیش بەردەستەوە و ڕوخسارت (گەنج دەکات یاخود پیری دەکات، یان ڕەگەزت دەگۆڕێت) و لەناو گەنجاندا پێشوازیەکی زۆری لێکراوە.

ئێستاش زۆرێک لە ئەستێرە و کەسایەتیە بەناوبانگەکان لەژێر هاشتاگی #FaceApp ڕووخساریان پیردەکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان