ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی لە شارەدێیەكی چەمچەماڵ دەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، كاركردن لە فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی قادر كەرەم ڕادەگیرێت و تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغداد دەكرێت بۆ كردنەوەی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لەو شارەدێیە.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، “دانیشتوانی سنوری شارەدێی قادر كەرەم و ئەو هاووڵاتیانەی نفوسیان سەر بە فەرمانگەی نفوسی قادر كەرەمە ئاگادار دەكەینەوە، كە لە ڕۆژی ۷/ ۷ / ۲۰۱۹ وە سەردانی ئەو فەرمانگەیە نەكەن”.

ڕاشیگەیاندووە، كاركردن لەو فەرمانگەیە ڕادەگیرێت و تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغداد دەكرێت بۆ كردنەوەی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لە قادر كەرەم.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو ماوەیەدا هیچ هاووڵاتیەك سەردانی فەرمانگەی ناوبراو نەكات و لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی قادر كەرەم دەستبەكاردەبێت و هەر لێرەوە هاووڵاتیانی لێ ئاگادار دەینەوە.

کوردستان

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی كۆرۆنای تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”خۆشبەختانە دوای 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند”.

ئاماژەی بەوەشداوە:” زۆرینەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەك من، هەروەها ئەو زۆرینەیەی وەك منن تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسراحەتكردن، خۆ كەرەنتینەكردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو و دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و جێبەجێكردنی ڕێنمایی پزیشكان سەردەكەون بەسەر كۆرۆنادا وەك بەندە”.

 

دەقی نووسینەكەی د.یاد نەقشبەندی:

سوپاس بۆخوا و سوپاس بۆهەمووان كۆرۆنام تێپەڕاند

هاووڵاتیانی خۆشەویست پاش 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند، پێم خۆشە لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنە سیاسی و حزبی و حكومیانە بكەم بۆ هەواڵ پرسینتان گەورەتان كڕدم و گەرموگوڕترتان كردم لەخزمەتكردن.

لەم چەند خاڵەدا پەیامێك بدەم بە هاووڵاتیان وەك چاك بووەوەیەكی كۆرۆنا :

١. زۆرینەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەك من.

۲. ئەو زۆڕینەیەی وەك منن تەنها بە وەرگڕتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسڕاحەتكردن، خۆ كەرەنتینەكردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو، وە دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و جێبەجێكردنی ڕێنمايی پزیشكان سەردەكەون بەسەر كۆرۆنادا وەك بەندە.

لە كۆتای هیوام لەشساغی و تەندوستیەكی باشە بۆ هەموو لایەك، وە هیوای زوو چاك بوونەوە بۆ هەموان دەخوازم تەنها پابەندی ڕێنمایيە تەندوستیيەكان بین بەكەمتین زیان كۆرۆنا تێدەپەڕێنین.

د.یاد نەقشبەندی
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندوستی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوارتا.. بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێك هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی گوللە تۆپێك بە هاووڵاتییەكدا تەقییەوە و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیای خەڵك)، هاووڵاتییەكە ناوی (ع.ع. بارەیی)یە و پیاوێكی گەنجە و دەستكاری گوللە تۆپەكەی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: قەدەغەی هاتووچۆ ژمارەی تووشبووانی كەمكردەوە


خەڵك- ئارام سەردار
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە، ئەمەش وایكرد تا ڕادەیەك بارودۆخی تەندروستی لە پارێزگای ھەولێر جێگیر بێت، پابەندی هاووڵاتیانیش زیاتر دۆخەكە جێگیردەكات.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆ باشترین ڕێكار بوو بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی تووشبووان، بۆیە قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە.

دەشڵێت: “داوایان لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنەكان كردووە ئەگەر قەدەغەی تەواوی هاتووچۆش بەردەوام نەبێت بەهۆی گوزەرانی خەڵك، بەڵام لە شەواندا قەدەغەی ھاتووچۆ ھەبێت و ڕێكارەكان تووند بكرین بۆ ئەوەی بارودۆخەكە بە جێگیری بمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ٦ی ئادار تاوەكو ۱۹ی ئایاری ۲۰۲۰، تەنها ۲۱۲ نەخۆش تۆماركرابوو، لەماوەی ۸۰ ڕۆژ نزیكەی ڕۆژانە ۳ كەس تووش دەبوو لەو كاتەدا بەڵام لەماوەی ئێستا هەزار و ۳٦۰ نەخۆش تووشبووە لەماوەی ٤٤ ڕۆژ لەدوای ۱۹ی ئایار، واتە ڕۆژانە نزیكەی ۳۱ كەس تووشبوون، حاڵەتەكانی مردنیش لە ۲۱۲ تووشبوو یەك حاڵەت مردن هەبوو، بەڵام ئێستا ۲۸ حاڵەتی مردن هەیە، واتە ڕێژەی مردنیش زیادی كردوە.

وتیشی، “تاوەكو ۱۹ئایار ۳۲هەزار پشكنین ئەنجامدرابوو، واتە ڕۆژانە نزیكەی ٤۰۰ پشكنین لە ۲۰۰ پشكنین یەك حاڵەت تۆمار دەكرا بەڵام ئێستا ڕۆژانە ۷۲۲ پشكنین ئەنجام دەدرێت لە ۲۰۰ پشكنین ۸ حاڵەت تۆماردەكرێت، بۆیە ئێستا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لەدوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر كەم بۆتەوە، ئەنجامەكەش لەڕۆژانی داهاتوو كەمتر دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان