ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ساڵانە سزادانی دوكان و ماركێتەكان لەسەر خۆراكی خراپ و بەسەرچوو زیاد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كەلار ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 660 دوكان و ماركێت و كارگە و دەرمانخانە و شوێنكاری جۆراوجۆر بەهۆی سەرپێچییەكانەوە سزادران و حەوت تۆن خۆراكی بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كەلار ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی 2019ی بڵاوكردەوە و بە پێی ئامارەكە، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، “لە سنووری كەلار 660 دوكان و ماركێت و كارگە و دەرمانخانە و شوێنكاری جۆراوجۆر بەهۆی سەرپێچییەكانەوە سزادران و حەوت تۆن خۆراكی بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لەو ژمارەیە 518 شوێنكاریان بە سزای ماددی و 142 شوێنی دیكەش داخستنیان بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەكردووە، “كۆی پارەی غەرامە بریتییە لە 19 ملیۆن و 805 هەزار دینار و هەروەها لەو ماوەیەدا 550 هەڵمەتی گەڕان و پشكنینان ئەنجامداوە و لە ڕێگەیەوە 12 هەزار و 500 شوێنكار گەڕاون و پشكنینیان بۆ كردووە”.

لیژنەكانی كەلار ڕوونیكردۆتەوە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو سزادان و دەست بەسەراگرتنی خۆراكی خراپ و پارەی غەرامەش زۆر زیاتر بوون بە جۆرێك ساڵی ڕابردوو لە ماوەی شەش مانگی یەكەمدا 200 شوێنكار سزادران و كۆی پارەی غەرامەش كەمتر بووە لە 5 ملیۆن دینار.

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نێچیرڤان بارزانی: پێشهاتەكان مەترسی جددی لەسەر سەرهەڵدانەوەی داعش دروست دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، لەگەڵ جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەیاندا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاووتوێكرد، بەتایبەتیش هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا).

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بەشداریكردنی گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، نیگەرانییەكانی زیاتر كردووە و دەبنە هۆی كارەساتی مرۆیی و ئاوارەبوونی هاووڵاتییەكی زۆری ناوچەكە، ئەو ناسەقامگیرییە دەبێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

نێچیرڤان بارزانی، دووپاتیشیكردەوە، دۆخەكە پێویستی بە هەوڵ و هەڵوێستی جددیتری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند و وتی: “بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەر ئەركێك بكەوێتە ئەستۆی ئێمە ئامادەین جێبەجێی بكەین”.

لای خۆیەوە جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەی خستەڕوو، كە تاووتوێی بارودۆخی ناوچەكە و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” یان كردووە.

دووپاتی لەوەشكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی توركیا دۆخێكی ناسەقامگیری هاتووەتە ئارا لە ناوچەكە و دەرفەتی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، نیگەرانییەكانی وڵاتەكەشی خستەڕوو و وتی: “لە دۆخی ناوچەكە زۆر نیگەرانین و ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم پشتگیریتان دەكەم، هێشتا داعش شكستی نەهێناوە و هۆكارەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێشتا ماوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لە باكووری سوریا دەگوزەرێت، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی توندڕەو و تیرۆریستانی زیاتر كردووە.

جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، كە لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و هەڵسەنگاندنیش بۆ دۆخەكە دەكەن، ئەوەشی ڕاگەیاند، كە تەواوی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، بە باشی دەزانن كۆبوونەوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام بدرێت و بە پێویستیشی دەزانێت كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چالاكییەكانی خۆی لە دژی داعش بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست لە سوریا ڕێككەوتن و توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو:”بەهیچ شێوەیەك ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاناگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان