ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن رەنگی جوانی پلەدار لە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro بەدیاركەوت

زنجیرە مۆبایلەكانی P Series لەهواوی بە وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ناوازە ناسراوە، مۆبایلی HUAWEI P20 Series هەمان تایبەتمەندی هەیە، مۆیابلی HUAWEI P20 Pro لەپلەی 109 پۆلینكراوە بەپێی ماڵپەڕی DxOMark كە بەرزترین پلەی پۆلینكردنە كە مۆبایلێك وەریگرتبێت، ئەو مۆبایلە كامێرایەكی سیانە لە لایكا لەخۆدەگرێت بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی جیهان.

مۆبایلی HUAWEI P20 Pro تایبەتمەندییەكی دیكە لەخۆدەگرێت كە جێگای بایەخی رۆژنامەنووسانەو سەرنجی بەكارهێنەران بۆخۆی رادەكێشێت .

ئێمە باس لە پێكهاتەی رەنگەكانی (توایلایت)ی پلەدار دەكەین!! ئەوەش تەنها لە HUAWEI P20 Pro بەدەست دەكەوێت، ئەو رەنگە جوانە بۆتە بابەتی قسەكانی نێوان هەوادارانی مۆبایل لەگەڵ وەشاندنی بۆ جاری یەكەم .

ئەو پێكهاتە رەنگیەی نێوان رەنگی مۆر بۆ شین، دواتر بۆ رەنگی شینی زەق بۆ سەوز – بەهەمان پلەداری فیزیایی رەنگەكان-، بەخێرایی ئامێرەكانی رەنگی (توایتلایت) لەوڵاتی چین فرۆشرا كە ئەوە ئاماژەیەكە بۆ جەماوری ئەو ئامێرە لە نێو بەكارهێنەراندا.
چی لەهواوی كرد ئەم پێكهاتە رەنگیە بێ وێنەیە بدۆزێتەوە؟ تەنها لە پەنجەرەزەوە سەیری دەرەوە بكە و وەڵامەكە وەربگرە، ئەوە راستە! سروشت گەورەترین هونەرمەندی جیهانی لەهەموو سەردەمەكان دروستكردووە! لەسەرەتای دروستكردنی ئەم ئامێرە: تیمی هواوی تێبینیەكانی تۆماردەكرد، سەبارەت بە رەنگی شەفەق هواوی لە شەفەقی بەستهەڵەكی باكوور وەریگرتووە .

هەڵسەنگاندنی سروشت مەشقی فەرمی پێویست نییە، چونكە توانای هواوی لە تێگەیشتنی جوانی سروشت خۆرسكە لە ناخمان، بەدرێژایی مێژوو سروشت سەرچاوەی ئیلهامی بەشێكی زۆری وێنەكێشە گەورەكانە بۆ ئەوەی تابلۆی بەنرخ وێنە بكێشن، وێنەكێشەكان لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی چینی هەستەكانیان لەسروشتەوە وەردەگرن و دەیخەنەسەر كاغەز بەپشتبەستن بە مەرەكەب و ئاو و فڵچە، وێنەی چیا بەرزەكان‌و گردەكان و رووبار دەكێشن، ئەم جۆرە هونەرە ئەمرۆ بەناوی ‌جو هوا‘ (guohua) ناسراوە و ئێستا رێزێكی گەورەی لێدەگیرێت .

لە رۆژئاوا، هونەرمەندە گەورەكان وەك كلۆد مۆنیە و ڤنسنت ڤان كۆخ دوورنەبوون لە سروشتەوە، مۆنیە پێوەرەكانی سەردەمی خۆی رەتكردەوە و بەشێوازی خۆی جوانی سروشتی گواستەوە و تێبینیەكانی لەسەر گۆڕانكاریەكانی رووناكی بۆ گوزارشتكردن لەو جوانیەی كە دەیبینی. ڤان كۆخ كە بەهرەمەندەیەكەی پێویست بە پێناسە ناكات نامەیەكی بۆ براكەی نووسی… ئەگەر خۆشەویستیم بۆ سروشت و كارەكەم لەدەستدا ئەوە بزانە ئەو كاتە لەوپەڕی دڵتەنگی دەبم . كاردانەوەی سروشت لەكارەكانی دەركەوت .
وەكو زۆربەی هونەرمەندان لە مێژوودا، جۆن سوە كیم بەڕێوەبەری بەشی دیزاین لە هواوی و تیمەكەی لە سروشتەوە بیرۆكەیان وەرگرتووە، لەدوای ماندووبونێكی زۆر توانیان رەنگێكی پلەداری بێ وێنە بەرهەم بهێنن، جون دەڵێ: دیزاینەرانی هواوی تەنها دیزاینەری لێهاتوو نین بەڵكو خەونی بێ هاوتایان هەیە ، ئێمە وەك دیزاینەر بیرۆكەكان لە هەموو شوێنێك وەردەگرین، وەك خەونیش ئێمە ناچارین بگەینە بیرۆكەیەك كەبەبیری بەكارهێنەرانمان دانەهاتبێت، رەنگی توایلایت نمونەیەكی زیندووە .

ئەم پێكهاتە رەنگیە لە جوانی شەفەقەوە وەرگیراوە، پلەداری رەنگەكان كەمكراوەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ قەبارەی مۆبایلەكە بگونجێت لەناو دەستدا .
هواوی چەندین نمونەی دروستكرد تا ئەو كاتەی سەركەوت لەگەیشت بۆ ئەم كاریگەریە رەنگیە بێ وێنەیە، لە كۆتاییدا هواوی رەنگێكی نەگەیەنەری بەتكەنەلۆژیای تەفلیز(NCVM) بۆ ئەوەی كاریگەری سروشتی شەفەق لە پشتەوەی مۆبایل بەدیار دەكەوێ‌ .

بەم دواییە مۆبایل HUAWEI P20 Proخەڵاتی باشترین مۆبایلی لەساڵی 2018 لەئاهەنگی ئامیرە ئەوروپیەكانی 2018 وەرگرت، ئەم خەڵاتە دەدرێتە باشترن بەرهەمەكانی بازارەكانی ئەوروپا بەپشتبەستن نووسەری بەئەزموونی لەسەرتاسەری جیهان، ئەم خەڵاتە وا لە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro دەكات پێشەنگی بازارەكان بێت.

مۆبایلی HUAWEI P20 Pro بەدەست دەكەوێت لە بازارەكانی عیراق بەنرخی 729 دۆلار بەرەنگەكانی رەش و شین و تویلایت .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy W219 بە سناپدراگۆن 845 و دووانە کامێرا و دوانە ڕوونماوە ڕاگەیاند

خەڵک-

ئەوەی دەیخوێنیتەوە ڕاستە و پێت سەیر نەبێت ٢٠١٨ـەیە و سامسۆنگ مۆبایلی شێوە دەفتەری بە تایبەتمەندی بەرزەوە ڕاگەیاند. بۆ ئەوانەی بەم زنجیرە مۆبایلە ئاشنان، ئەوا W219 دوایین مۆبایلی ئەم زنجیرەیەیە و وەکو نەوەی پێشتری تەنها لە چین بەردەست دەبێت، بەڵام بۆی هەیە لە هەندێک وڵاتی تریش بەردەست بێت، و نرخەکەی خۆی لە ٢٧٠٠ دۆلار دەدات.

مۆبایلەکە کێشی ٢٥٧ گرامە. دوو ڕوونمای ٤.٢ ئینجی بە ڕوونی 1080p لە جۆری ئەمۆلێد تێدا بەکارهاتووە، پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ و ٦ گێگابایت ڕامی هەیە. هەروەک بژاردەی ١٢٨ گێگابایت و ٢٥٦ گێگابایتی بۆ بیرگەی ناوخۆیی هەیە و شوێنی دەرچەی بیرگەی SD بۆ زیادکردنی بیرگە هەیە.

کامێرای پشتەوەی دوانەیە و هەریەکەیان ١٢ مێگاپێکسڵن و هەمان توانای کامێرای نۆوت ٩یان هەیە. پاتری مۆبایلەکە ٣٠٧٠ ملی ئەمپێرە و پەنجەمۆری لە تەنیشتە و کامێراکەی توانای گرتنی ڤیدیۆیی هێواشی بە ٩٦٠ وێنە هەیە لە چرکەیەکدا، و هەروەها پشتگیری لە دووانە سیمکاردیش دەکات. بەداخەوە، شوێنی بیستۆکی ئاسایی 3.5mmـی نییە. دەربارەی سیستەمی وەگەرخەر، مۆبایلەکە  ئەندرۆید ٨.١ی ڕاستەوخۆ لەناو پاکەتەوە لەسەر جێگیر کراوە.

بۆ ئەو نرخە زۆری، کە ١٨,٩٩٩ یوانە و نزیکەی ٢٧٣٢ دۆلار دەکات، سامسۆنگ هەندێک تایبەتمەندی تایبەت پێشکەش بە کڕیاران دەکات ئەوانیش پەیوەندی تایبەت لە کاتی بوونی کێشە و پاککردنەوە و چارەسەری نەرمەواڵەی (سیستەمی) خۆڕایی. هەروەک سامسۆنگ ساڵانە گۆڕینی ڕوونما و پاتری بەبێ بەرامبەر دوو جار پێشکەش بە کڕیار دەکات.

فرۆشتنی ئەم مۆبایلە لە ڕێگەی کۆمپانیای چاینا یونیکۆن لە سبەی ١١\١١ دەست پێدەکات و بە ڕەنگەکانی زێڕی گوڵی و پلاتینی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەم ڕێنماییانە تەمەنێکی درێژ بۆ ئۆتۆمبێلەکەت دەستەبەر دەکەن

خەڵک-

لە ئێستادا ئۆتۆمبێل وەك پێداویستییەكی سەرەكی لێهاتووە بۆ هەموو كەسێك، لەگەڵ ئەو سوودەی هەیەتی، پێویستی بە گرنگی پێدان و چاودێری بەردەوام هەیە تا بتوانین لە كاتی پێویستدا پشتی پێ‌ ببەستین، لێرەدا چەند خاڵێكی پێویست دەخەینە روو تا ئاگامان لە دۆخی ئۆتۆمبێلەكەمان بێت.

سەرەتا پێویستە خشتەیەكی كاتی بۆ چەند كارێكی رۆتینی ئۆتۆمبێلەكانمان دابنێین، باشترین خشتەش مانگانەیە، یان پاش رۆشتنی (5) هەزار كیلۆمەتر، گومان لەوەشدا نییە تا ئۆتۆمبێلەكە كۆنتر بێت، پێویستی بە چاككردنەوە و گرنگی پێدانی زیاتر دەبێت.

1- گۆڕینی رۆن: هەركات هەستت كرد رەنگی رۆنی بزوێنەرەكەت رەش بووە یان لینجی نەماوە، یا بۆنی سووتاوی لێدێت، بە خێرایی بیگۆڕە، بەڵام ئەگەر كەم بوو ئەوا بەبڕی پێویست رۆنی تێ‌ بكە، باشترین كاتیش بۆ پشكنینی رۆن، بەیانیانە پێش كاركردن بۆ ئۆتۆمبێلەكەت.

2- پێویستە ئاگاداری رۆنەكانی دیكەی وەك، رۆن ئیستۆپ، هایدرۆلیك، پاوەر، یان سیوەیل بین، كەمێك شارەزایی بەسە بۆ زانینی ئاستی پێویست و باشی ئەو جۆرە رۆنانە، پشتگوێ‌ خستنیان زیانی گەورەتری بەدواوە دێت.

3- ئەبێت بەردەوام ئاگاداری ئاوی رادێتەر بین كەم نەبێت، باشتر وایە ئاوی تایبەتی رادێتەری بۆ بكڕین لەگەڵ كەمێك ئەنتی فرێز بۆ وەرزی زستان، ئاوی فڵچەكانیش باشتر وایە دڵۆپێنراو بێت، ئەو ئاوەی لە سپلیتی ئاسایی ماڵانەوە دەردەچێت، باشترین جۆری ئاوە بۆ ئاوی فڵچەكان، ئەوتوانین سێ‌ یەكی دەبەی ئاوی فڵچەكانیش بكەین بە شلەیەكی پاككەرەوەی وەك موعجیزەی شوشە سڕین. ئەگەر توانیت چێكی ئاوی باترییەكەشت بكە، ئاوی ئاسایی بەكاربێنە ئەگەر ئاوەكەی كەمی كردبوو.

4- دەبێت هەر دوو یان سێ‌ رۆژ جارێك بۆنیتی ئۆتۆمبێلەكەت هەڵبدەیتەوە و چێكی وایەر و سوندە و پلاك و كەتاوت و فیوزەكان بكەیت (ئەوەی لێی دەزانیت)، ئەگەر هەستت بە سوتان یان ئاگر یان رەشبوونەوەی وایەر و تەقینی سۆندە و جاینە و هەر شتێكی تر كرد، بە خێرایی چاكی بكەرەوە.

5- گرنگی بە فلتەری هەوای بزوێنەرەكە بدە و زوو زوو پاكی بكەرەوە، ئەكرێت بە پاك نەكردنەوەی ئەو فلتەرە زیان بە بزوێنەرەكەت بگات، جگە لەوەی بڕێكی زیاتر بەنزین كاردەكات و هێزیشی لە كەمی دەدات، بە هەمان شێوە، فلتەری تەبریدیش دەبێت پاك بكرێتەوە، زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكانیش فاتەری تەبریدیان لە پشتی سندوقی داشبۆردەكەدایە، یان لە ژێری ئەو سندوقەدایە.

6- دەبێت بەردەوام ئاگات لە لایتی ئۆتۆمبێلەكەت بێت، گڵۆپی لایتەكان هەرزانترین پارچەی ئۆتۆمبێلن و هەر كات سوتان، بیانگۆڕە و پشت گوێی مەخە، بە هەمان شێوە ماسیحەی جامی پێشەوە، ئەگەر ستۆك بووە بیگۆڕە.

7- گرنگترین خاڵیش ئەوەیە، بەردەوام تەماشای شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكەت بكە، ئەگەر هەستت بە لێچوونی رۆن یا هایدرۆلیك یان ئاو كرد، هۆكارەكەی بدۆزەرەوە و چارەی بكە، چونكە هەر بزوێنەرێك رۆن یان ئاوی لێ‌ بچێت، مانی ئەوەیە پێویستی بە چاك كردنەوەیە.

8- گرنگترین خاڵی سەلامەتیش، ئاگادار بوونە لە دۆخی تایەكان، دەبێت رۆژانە یا ئەوپەڕی دوو رۆژ جارێك تەماشایەكی تایەكانت بكەیت، كەمی یان زیادی هەوا یا شل بوونەوەی برغوكان، مەترسی بۆ سەر سەلامەتیت دروست دەكات، پەستانی هەوای پێویستیش بۆ تایەی زۆرینەی ئۆتۆمبێلە بچوكەكان (30 تا 35) پاوەن هەوایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە کاتی تەم و سەرما ئەم ڕێنماییانە لەبیر مەکە

خەڵک-

لەگەڵ ھاتنی وەرزی سەرما، دۆخی شۆفێری کردن سەخت دەبێت، تەم و دروستبوونی ھەڵم لەسەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل، دوو کێشەن بۆ شۆفێر ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ نەکات، دەکرێت ڕووداوی نەخوازراو بخەنەوە.

پسپۆرانی ھاتووچۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دوو کێشەیە، چەند ڕێنماییەکیان دارشتووە، ھەندێک لەوانە:

  • سڕینی بەشی ناوەوەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بە پارچەیەک سابوون و دواتر سڕینەوەی بە پارچە قوماشێکی وشک، ھەڵمکردنی جامەکان بە ڕێژەی ٧٠٪ کەم دەکاتەوە.
  • لە بازاڕدا ھەندێک جۆری سپرا ھەن، بە رشتنیان بە جامەکاندا ڕێگر دەبێت لە ھەڵمکردنیان، گەرچی ئەم گرفتە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان چارەسەر کراوە و کێشەیەکی ئەوتۆ دروستناکات.

لە کاتی بوونی تەم-یشدا ئەم ڕێنماییانە دەکرێت سوودی ھەبێت لە پاراستنی سەلامەتییت:

  • خێراییەکەت کەم بکەرەوە و نێوانی خۆت ئۆتۆمبێلەکەی پێش خۆت زیاد بکە: لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەم دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە، چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو. ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە (٥٠ مەتر و کەمتر)، ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زووترین کات پارک بکە، بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
  • هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە، ڕووناکی بەرز نا: دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.
  • بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت: شۆفێری کردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بێت.
  • ھەوڵی دەرچوون و ساید گۆڕین مەدە: دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانی دیکە خێراییان بەرز بێت، ئاستی بینین کەمە و ھەر جوڵەیەکی نائاسایی ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو بەرز دەکاتەوە.
  • باشتر وایە لە سایدی ناوەڕاست یان لای چەپ بڕۆیت: ئەمەش بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لەو ئۆتۆمبێلانەی لە کەناری شەقام یان لە سایدی لای ڕاست وەستاون یان خێراییان تەواو کەمکردۆتەوە.

بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین