ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پڕۆژەی بەنداوی باوەنور دەدرێت بە كۆمپانیایەكی خۆماڵی

خەڵك- بەشی هەواڵ

پڕۆژەی بەنداوی باوەنور لە سنوری ئیدارەی گەرمیان یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێم و ماوەی شەش ساڵە ڕاگیراوە و بەپێی دواین زانیارییەكانیش بڕیارە بدرێت بە كۆمپانیایەكی خۆماڵی.

عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری شارەدێی پێباز لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆژەكە دراوە بە كۆمپانیایەكی ڕۆمانی، بەڵام بەهۆی دابیننەكردنی پارەی پێویستەوە، ئامادەنییە دەستبەكاركردن بكاتەوە و بەوەش پڕۆژەكە دواكەوتووە.

وتیشی”كۆمپانیایەكی خۆماڵی كە ئێستا پڕۆژەی بەنداوی دێوانە لە سنوری دەربەندیخان جێبەجێ‌ دەكات، دەیەوێت پڕۆژەكە وەربگرێت و ئامادەی دەبڕیووە دەستبەكاركردن بكات”.

پڕۆژەی بەنداوی باوەنور لە ناوەڕاستی 2013 دا، بەردی بناغەی دانرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە دواكەوت و تائێستا تەنها 5%ی كارەكانی تەواو بووە.
بەنداوەكە ئەگەر بەپێی دیزاینەكەی دروستبكرێت دەتوانێت 50 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە و دەبێتە چوارەم بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەری شارەدێی پێباز ڕونیكردەوە، كە ئێستا تەنها خاڵی ناكۆكی نێوان هەردوو كۆمپانیاكە ئەوەیە، ئەگەر كێشەیەك كەوتە نێوانیانەوە”لە دادگەیەكی نێودەوڵەتی یەكلای بكرێتەوە”.

یونس جاف، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگاداری گواستنەوەی ئەو پڕۆژەیە نییە بۆ كۆمپانیایەكی دیكە، بەڵام پێشتر حكومەتی هەرێم ڕەتیكردووەتەوە لەمكاتەدا بتوانێت پارەی تەواوكردنی پڕۆژەكە خەرج بكات.

کوردستان

داواى بەهاناوەچوونی بەپەلەی بریندارانی ڕۆژئاوا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سوپای توركیا بە بەردەوامی سەرێكانی بۆردومان دەكات و بەهۆی نەبوونی خزمەتگواری تەندروستیش ژیانی هەزاران بریندار لە مەترسیدایە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، مانگی سووری كورد بە هۆی هێرشەكانی سوپای توركیا ناتوانێت دەستوەردان لە دۆخەكەدا بكات و ئاشكرایكرد، بە هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە سەرێكانی و دەوروبەری لە دۆخێكی مەترسیداردان و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كۆمەك بۆ برینداران كۆ بكەنەوە.

لای خۆشییانەوە ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم و كۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری بەپەلەیان بۆ برینداران كرد.

ئاڵدار خەلیل ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا لە سەرێكانی ژیانی هەزاران كەسی مەدەنیان خستووەتە مەترسیەوە و داوای لە هێزە پەیوەندیدارەكان كرد بە زووترین كات دەستوەردان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەتۆمەتی دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، دوو كەس دەستگیر كران

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ٢ هاووڵاتی دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلسی دارستانی تانجەرۆ بە مەبەستی پشكنین و نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕەوی و نایاسایی لە سنوری تانجەرۆ توانیان ٢ هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، ئەمەش ببووە هۆی بڵاوبوونەوەی دوكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیان بەخش بۆ ناوچەكە.

ئاشكراشیدەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: ئامانج بابانی، هاوسەر و منداڵەكەی و پاشان خۆی كوشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی كە تێیدا دوو ڕۆژنامەنوس كە هاوسەری یەكتربوون و منداڵەكەیان كوژران، خۆكوژی بووە و لەلایەن ئامانج بابانەوە كراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لە دەرەوە تەقە نەكراوە، بەڵكو ئامانج بابانی تەقەی لە هاوسەر و منداڵەكەی كردووە و پاشان فیشەكێكی ناوە بە سەری خۆیەوە، وەك ئەو دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا، 20/10/2019 دواهەمین دانیشتنی دادگای نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بووە و پێشتر كێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتێكیان لە دادگا هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان