ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەگەر حكومەت لە كاتی دیاریكراودا پێكنەهات چی ڕوودەدات؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژی 12ی ئەم مانگە دواین وادەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەگەر تا ئەو كاتە دەنگ لەسەر سەرۆكی حكومەتی دەستنیشانكراو و وەزیرەكان نەدرێت، ئەوا كەسێكی دیكە دەبێت بۆ ڕاسپاردنی سەرۆكایەتی حكومەت كاندید بكرێت.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەرچەندە تائێستا پێشینەی نەبووە، بەڵام ئەگەر تا ئەو كاتە كابینەی نوێ‌ دەستبەكارنەبێت، ئەوا كەسێكی دیكە لە هەمان حزب بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ ڕادەسپێردرێت.

وتیشی”بەپێی یاسا ماوەی 30 ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە كاندیدی سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەكەی و بە پێچەوانەوە، ئەوا كەسێكی دیكە لە هەمان حزب ڕادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌”.

ڕۆژی 12ی مانگی ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و 12ی ئەم مانگەش مۆڵەتەكە تەواو دەبێت.

نزیكبوونەوە لە تەواوبوونی مۆڵەتەكە لەكاتێكدایە كە تائێستا هیچ یەكێك لە گۆڕان و یەكێتی ناوی كاندیدەكانیان بۆ كابینەی نوێ‌ بە فەڕمی ڕانەگەیاندووە.

کوردستان

بەوێنە ؛ باشماخ بڕێكی زۆر دوگی ئاژەڵ لەناوبرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن لیژنە تایبەتەكانمانەوە دەست گیرا بەسەر زیاتر لە 24 تۆن دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لیژنەی تایبەتی لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو هەستان بە لەناوبردنی بڕی 24 تۆن و 510 كیلۆگرام دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هاوردەكردنی دووگ ڕێگە پێدراو نیە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ڕێكارەیاساییەكان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگەكە: ڕەوشی كەركوك پاشاگەردانییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی پارێزگەكە پشێوی و پاشاگەردانییە، و چەندان هێزە لە كەركوكدا هەن، ئاماژە بە خراپی خزمەتگوزارییەكانیش دەكات لە كەركوك.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”ڕەوشی كەركوك پشێوی و پاشەگەردانییە، لەلایەك پۆستی پارێزگار بە وەكالەت بەڕێوەدەچێت، لەلایەكی ترەوە هێزە ئەمنییەكان هەهەجۆرن و دەسەڵاتی جیاجیایان هەیە و یەك هێزن نیین، ڕەوشی خزمەتگوزارییەكان خراپە”، ئەو دەنگۆیانەشى ڕەتكردەوە كە باس لە باشبوونی ڕەوشی كەركوك دەكەن.

سەبارەت بە سەرنەگرتنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوكیش، ئەحمەد عەسكەری وتی:”ڕێژەی یاسایی بۆ سازدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگە تەواو نابێت، ئەگەرنا ئەنجومەن بەشێوەی ئاسایی دانیشتنەكانی خۆی سازدەكات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە بۆ دانانی پارێزگاری نوێ‌ بۆ كەركوك خراونەتەگەڕ و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:”پارتی و یەكێتی لەسەر دانانی پارێزگاری نوێ‌ ڕێكەوتوون، لەئێستاشدا ئەوەی ماوە لایەنەكانی عەرەبی و توركمانییە كە گفتووگۆكان لەگەڵیاندا بەردەوامن”، ڕەتیشیكردەوە گفتووگۆكان لەگەڵ ئەو لایەنانەدا ئەنجامی هەبوبێت بەو هۆیەی “هەر لایەكیان ڕاوبۆچوونی جیاوازییان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چاودێری تەندروستی سلێمانی؛ دەست بەسەر زیاتر لە 1تۆن خۆراكی خراپدا گیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیراوە بە سەر نزیكەی یەك تۆن و350 كیلۆگرام خۆراكی خراپ و ماوە سەرچوودا، دەشڵێت ،” لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵ خاوەنەكانیان كراوە و سەرجەمیان بەشێوەیەكی تەندروست لەناوبرا” .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە خۆراكی نا تەندروست و ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەكانمانەوە دەستگیرا بەسەر نزیكەی یەك تۆن و 350 خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ڕاشیگەیاندووە، لە لایەن تیمەكانی چاودێری تەندروستی دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۳۰۰) كگم خۆراك و چەند كەل و پەلكی خراپ و ناتەندروستدا ، لە سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕینیش لەیەك نانەواخانەدا دەستگیرا بەسەر (٥۰۰)كگم ئاردی خراپ و ئە سپێیاوی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە مەڵبەندی تەندروستی كاریزەوشك لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۲٥۰)كگم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو، هەروەها مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵیش لەسنوری گەڕەكی ماموستایان تیمەكانمان دەستیان گرتوە بەسەر نزیكەی (۱٥۰)كگم خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ئەوەشخراوەتەوە، لە مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لە سنوری گەڕەكەكەیان دەستگیرا بەسەر نزیكەی ( ۱۲۰) كگم خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوودا، كە سەرجەمیان لێپێچینەوەی یاسای لە گەڵ خاوەنەكانیان كراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لە ناوبرا .

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان