ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دابەزاندنی خۆشترین یاری Call Of Duty بۆ مۆبایل بە خۆڕایی

خەڵک-

پاش بڵاوبوونەوەی یارییەکانی پەبجی و فۆرتنایت بۆ سەکۆ جیاوازەکانی گەیمینگ و بەتایبەتی هەردوو سیستەمی مۆبایلە زیرەکەکانی وەکو ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، لە ماوەی نزیکی داهاتوو شەڕی ئەفسانەکانی یاری Call Of Duty بۆ مۆبایل بەردەست دەخرێت کە یارییەکی جەنگییە و بە گرافیکێکی بەرزەوە بنیات نراوە، لە ئێستادا یارییەکە تەنها بۆ وڵاتی هیند کاردەکات ئەگەر تۆش خواستی ئەوەت هەیە یارییەکە ئەنجام بدەیت لەگەڵمان بە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە.

ناوی یارییەکە: Call Of Duty Mobile Legends of WAR
کۆمپانیای گەشەپێدەر: Timi Studio Group – Tencent Games
دەگونجێت لەگەڵ وەشانی: ئەندرۆید 5.0 و بەرزتر
نرخ: بەخۆڕایی بەڵام لە ناو یارییەکەدا کڕینی تێدایە.
یارییەکە لە ئێستادا تەنها بەردەستە بۆ هیند و دواتر بۆ وڵاتەکانی دیکە بەردەست دەخرێت.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی یارییەکە Call Of Duty Mobile:
ڕوونی گرایفی زۆر بەرز بە شێوازی HDR.
توانای پیشاندانی ٦٠ وێنەی هەیە لە چرکەیەکدا.
ڕێژەیەکی زۆری چەک لە خۆ دەگرێت.
کۆنتڕۆڵ کردنی یارییەکە و ئەنجامدانی یاری تێیدا ئاسانە.
درووستکردنی تیم بەهەمان شێوازەکانی PUBG و Fortnite ــە.

بۆ دابەزاندنی یارییەکە پێویستە ناونیشانی ئای پی ـپ بگۆڕیت بۆ وڵاتی هیندستان لە ڕێی دابەزاندنی یەک لەم دوو ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانیت کۆگای گوگڵ پلەیەکەت بگۆڕیت بۆ وڵاتی هیندستان و پاشان دەست بکەیت بە دابەزاندنی یارییەکە لە ڕێی گەڕان بە دوای ناوی یارییەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا.

کرتە بکە لێرە بۆ دابەزاندنی ڤی پی ئێنی Hola Free یاخوود ڤی پی ئێنی IndiaVPN.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Offliner: ئەپێکی سەرنجڕاکێش بۆ پاشەکەوتکردنی پەڕە و ناوەڕۆکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

خەڵک

ئەپی Offliner ئەپێکی بەسوود و نایابی کۆگای گوگڵ پلەیە و بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، کاری ئەم بەرنامەیە بریتییە لە پاشاکەوتنی پەڕگەکانی ئینتەرنێت و ڕێپێدانت بۆ خوێندنەوەیان لە دواتردا و بێ ئینتەرنێت.

تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە بریتییە لەمانەی خوارەوە:
پاشاکەوتکردنی پەڕەکان بە دەنگ و ڤیدۆ و پاشان ڕێپێدانت بەکردنەوەیان لە کاتێکدا ئینتەرنێت پەیوەست نییە بە مۆبایلەکەتەوە.
پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکان لە مۆبایلەکەتدا.
پاشاکەوتکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
دەتوانیت باکئەپی زانیارییەکانی ئەپەکە بکەیت بۆ کاتی پێویست.

هەروەها ئەپەکە وەشانی پشتگیریکراوی هەیە لەڕێی پارەوە کە ڕێت پێدەدات سوودمەندی زیاتر بیت لە تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئێستادا گوگڵ لێنز تایبەتمەندییەکی زۆر ناوازەی بۆ زیاد کراوە

خەڵک

لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئەپی گوگڵ لێنزەوە بە زمانی ئینگلیزی سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشاوە لە ورد ناسینەوەی شتەکاندا بە خێراترین ماوە.

پاش چەندان نوێکاری زۆر گرنگ ئەپەکە بەردەوام زیاتر وردی بۆ زیاد دەکراو گرنگترین تایبەتمەندی ئەپەکە ئەوەیە کە تەنها بەکردنەوەی دەچێتە سەر کامێرای مۆبایلەکە و دەتوانیت بە دەست ڕاگرتن لەسەر ئەو تەنەی دەتەوێت بی ناسێتەوە بۆت لە ماڵپەر و پێگەکان هەمان ئەو کاڵایەت بۆ بدۆزێتەوە چ بۆ کڕین بێت یاخوود هەر مەبەستێکی دیکە و ئەپەکە دەتوانێت.

ئەپەکە لە ئێستادا زانیاری وێنە فۆتۆگرافی و کارە هونەرییەکانی بۆ زیاد کراوە و دەتوانێت بە وردییەکی زۆر باش وێنەکان جیا بکاتەوە و بیان ناسێت و هەروەها لینکی هاوپێچ و پەیوەست بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانەوە.

هەروەها ئەپەکە دەتوانێت بە کامێرا خستنە سەر وشەکان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی زۆرترین زمانی جیهانی بکات کە ئەمەش ئەزمونێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ هەموو کەسەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کاتێک دەمووچاوت پیردەکەیت، هەموو زانیاریەکانت دەچێت بۆ ڕووسیا، ئایا مەترسی هەیە؟

خێزان

پرۆگرامی faceapp کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن کۆمپانیایەکی ڕوسیەوە بەرهەم هێندراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە جیهان و لە هەرێمی کوردستانیش بەشێوازێکی بەربڵاو بەکار دەهێندرا.

بەپێێ ڕاپۆڕتێکی ABC مافی خاوەندارێتی تاکەکەس لە پرۆگرامەکەدا ناڕوونە و زۆرێک لەو داتایانەی لە پرۆگرامەکەدا بەکاردێت دواتر دەچێتەوە بۆ لای کۆمپانیا ڕووسیەکە و هەڵدەگیرێت تا بۆ کاری بازرگانی و تەنانەت هەواڵگریش سوودی لێوەربگیرێت.

پرۆگرامەکە بۆ ئایفۆن و ئەندرۆیدیش بەردەستەوە و ڕوخسارت (گەنج دەکات یاخود پیری دەکات، یان ڕەگەزت دەگۆڕێت) و لەناو گەنجاندا پێشوازیەکی زۆری لێکراوە.

ئێستاش زۆرێک لە ئەستێرە و کەسایەتیە بەناوبانگەکان لەژێر هاشتاگی #FaceApp ڕووخساریان پیردەکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان