ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

لە تۆمارێکی دەنگیدا هونەرمەند زیاد ئەسعەد باس لە دۆخی تەندرووستی خۆی دەکات

خێزان

کۆمپانیای بابیلۆن لە ڕێگەی ڕۆژنامەنووس عەبدولغەفار عەبدوڵاوە گفتوگۆیەکی دەنگیان لەگەڵ هونەرمەند زیاد ئەسعەد ئەنجامدا و ناوبراو ئاماژە بەوە دەدات کە دۆخی تەندرووستی زۆر باشە.

لە تۆمارە دەنگیەدا هونەرمەند زیاد ئەسعەد دڵنیایی دەدات بە هەوادارانی خۆی کە ئەو  باری تەندرووستی جێگیرە، تەنها لە ساڵی ٢٠١٦ دا توشی جەڵدەی مێشک بووە و لەو کاتەدا دۆخی تەندرووستی خراپ بووە، بەڵام دواتر توانیویەتی بەسەریدا زاڵبێت و توانا بۆ بەشی لایی ڕاستی جەستەی بگەڕێتەوە.

زیاد ئەسعەد ئاماژە بەوە دەدات کە بەشێک لە دانیشتنە هاوڕێیانەکانی بڵاوکراوەتەوە، لەکاتێکدا ئەوە شتێکی تایبەت بووە و هەڵەی کردووە کە متمانەی بەو کەسانە کردووە.

گوێبیستی تۆماری دەنگی هونەرمەند زیاد ئەسعەد ببە:

هەواڵەکان

هونەرمەندانی بەرنامەی بەرنامە کەمپین ڕادەگەیەنن

خێزان

پاش ئەنجامدانی چەند کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا، هونەرمەندانی بەرنامەی بەرنامەش کەمپین ڕادەگەیەنن.

بەرزانی قالەی خەڵوز کە یەکێک بوو لە هونەرمەندانی بەرنامەکە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانە لە سەعات ٩ی بەیانی بۆ ٩ی شەو پێشوازیی لە خەڵكی خێرخواز و بەخشندەی شاری سلێمانی دەكەن بۆ وەرگرتنی شتومەك لە ناو کارگەی جگەرەی سلێمانی لەشەقامی سالم”

بەرزانی قالەی خەڵوز وتیشی” داوا  لە دانیشتوانی شاری سلێمانی كرد بەشدرایی كەمپینەكە بكەن و بەهەر شتێك دەتوانن هاریكاریی ئەم بەخشینە مرۆڤانەیە بكەن بۆ كوردانی ڕۆژئاوا”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بەرنامەی بەرنامە و چەند هونەرمەندێکی دیکەش لە کەمپیەنەکدا بەشداریان کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

نەریمان بابان لەبەر دۆخی ڕۆژئاوا کۆنسێرتەکانی لە هەولێر و سلێمانی دوادەخات

خێزان

هونەرمەند نەریمان بابان ڕایگەیاندووە کە  لەبەر دۆخی ڕۆژئاوا کۆنسێرتەکانی لە هەولێر و سلێمانی دوادەخات.

نەریمان بابان ڕایگەیاند”وەک بڕیار بوو لە مانگی 11/2019 دوو کۆنسێرتی گەورە لەشاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت ساز بکەین بەڵام وەک هاوخەمیەک بۆ ئەو کارەساتەی کە تورکی دڵ پڕ لە قین بەسەر گەلەکەمانی هێناوە لەم کاتەدا بە پێویستی ئەزانین کە کۆنسێرتەکان دوا بخەین”

نەریمان بابان وتیشی”لە ئێستادا ئێمە ئەرکی گرنگترمان لە سەر شانە ئەویش کۆمەک کردنی پارچەکەی تری جەستەی کوردوستانی بەشکراوە، سەرکەووتن هەربۆ کوردی نەبەردو ئازایە خودامان لە پشت بێت”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کەمال محەمەد، بەرهەمێکی تایبەت بە ڕۆژئاوای بڵاوکردەوە، بۆ یەکەمجار لە خەڵکەوە بیسەری بە

خێزان

هونەرمەند کەمال محەمەد، گۆرانیەکی تایبەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی کەمال محەمەد بەناوی (کۆست)ە و ئاماژەشی بەوە داوە کە تایبەتە  بەم دۆخەی ئێستای کوردستان

ئەم بەرهەمە، لە هۆنراوەی سەروەر تۆفیقە و میلۆدی شادمیر نامۆیە، زانیار ئازەری کاری دەرهێنانی بۆ بەرهەمەکە کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان