ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی عیراق و هەرێم دەهەژێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی كەشناسی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە پارێزگای دیالە بوومەلەرزەیەك ڕوویداوە و هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای دیالە ڕوویداوە و سەنتەری بوومەلەرزەكە شارەدێی (دلی عباس) بووە لە بەعقوبە.

ئاشكراشی كردووە، كە بوومەلەرزەكە گوڕەكەی 3.2 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و زۆربەی هاووڵاتیانی ناوچەكە هەستیان پێ‌ كردووە و هیچ زیانێكیشی نەبووە.

وەك هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بوومەلەرزەكە لە زۆربەی ناوچەكانی سنوری پارێزگاكە لە بەعقوبە و خانەقین و ناوچەكانی گەرمیان لە سنوری هەرێمی كوردستان هەستی پێ‌ كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرەبەیانی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە هەڵەبجە ڕوویدا و كەشناسی هەرێم ئاشكرای كرد، كە گوڕەكەی 3 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

عێراق

(خەڵك) نهێنی زیاتری هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی كردەسەر بنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی لە نزیك دوزخورماتوو و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و تائێستا نازانرێت چی وڵاتێك یان لایەنێك ئەو هێرشەكەی كردووە و بۆ چی مەبەستێك بووە.

وتیشی”تیمێكی شارەزا لە بەغداوە گەیشتوون و لێكۆڵینەوە دەكەن، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە دوو چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و دووانی تریش برینداربوون.

عەلی حسێنی ڕونیكردەوە، ئەو بارەگایە تەنها بۆ بەرێكردنی كاروباری ئیداری چەكدارانی حەشدی شەعبی بەكارهاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەیەكی نەناسراو هێزێكی حەشدی شەعبی كردە ئامانج

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەیەكی نەناسراو لە پارێزگای سەڵاحەین بارەگایەكی حەشدی شەعبی كردە ئامانج و بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، هێرشەكە بارەگای شەهیدانی لە نزیك شارۆچكەی خورماتووی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەكداری حەشدی شەعبی كوژراوە و دوو چەكداری دیكەش برینداربوون.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر فڕۆكەكە ئاشكرانەكراوە و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارەتی هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە وێنە.. ئاگر لە كۆگایەك كەوتەوە لە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاگر لە كۆگایەكی گەورەی شاری بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی زۆری ماددی لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئاگرەكە لە كۆگایەكی ئامێری كارەبای لە ناوچەی كەڕادە كەوتووەتەوە و تائێستا هۆكارەكەی نازانرێت.

بەپێی زانیارییەكان كۆگاكە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەكرێت و دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە لە ماوەیەكی دیاریكراودا كۆنترۆڵكراوە، بەڵام زیانی زۆری ماددی لێكەوتووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان