ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێكی بەسرە بۆ (خەڵك): كارەبامان باشە
زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەن بەهەرێمبوونی پارێزگاكەیان پەسەند كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە دەڵێت، كارەبا لە بەسرە لە زۆربەی پارێزگاكانی تری عیراق باشترە و لە ساڵی 2005ەوە بودجەیەكی گەورە بۆ چاككردنی كارەبا تەرخانكراوە، ڕەتیشی دەكاتەوە پۆلیس ڕێگری لە سازدانی خۆپیشاندان كردبێت لە بەسرە.

ئەنوار ئەجودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ڕێگری لە سازدانی خۆپیشاندان نەكراوە لە بەسرە و هەموو جارێك، كە خۆپیشاندان سازدەكرێت، مۆڵەت لە سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگا وەردەگیرێت، بەڵام كاتێك كاری توندوتیژی و تێكدەرانە ئەنجام دەدرێت، دەوترێت دەستی كەسانی ئاژەوەگێڕ و ناحەزی تێدایە، ئەركی هێزەكانی پۆلیسیشە سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان لەكاتی خۆپیبشاندانەكاندا بپارێزێت، بۆیە هەندێك كێشە و گیروگرفت هەیە لەگەڵ دووبارەبوونەوەی ڕۆژانەی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ خۆپیشاندان”.

سەبارەت بە كارەبا، كە هۆكاری سەرەكی خۆپیشاندانەكانی پێشووی دانیشتوانی پارێزگای بەسرەیە، ئەجودی وتی، “دەكرێت بڵێین پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان لە هەموو ناوچەكانی عیراق باشترە، بەڵام ئاگاداری هەرێمی كوردستان نیم، لە شەو و ڕۆژێكدا كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر كارەبا دەبڕدرێت، چونكە پارێزگای بەسرە لە بودجەی تایبەتی خۆی و لە پارەی پترۆدۆلار و گەشەپێدانی هەرێمەكان، لە ساڵی 2005ەوە، 2 ترلیۆن و 800 ملیار دۆلاری بۆ كارەبا خەرجكردووە”.

لەبارەی بەرزبوونەوە ئاستی بێكاری لە بەسرە و فەراهەمنەكردنی هەلی كار و دامەزراندن لە پارێزگای بەسرە، كە یەكێكی ترە لە كێشە سەرەكییەكانی پارێزگاكە، ئەنوار ئەجودی پێیوایە، “ئەو كێشەیە هەر تەنیا بەرۆكی بەسرەی نەگرتووە، بەڵكو هەموو پارێزگاكانی تری عیراق بەدەستییەوە دەناڵێنن، حكومەت دەرگای دامەزراندنی نەكردۆتەوە، بۆیە بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی ئاستی بێكاری دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی فیدڕاڵ لەگەڵ ئەوەشدا حكومەت لە بەغدا خولەكانی مۆڵەتدان بە كۆمپانیاكانی نەوت، ستەمی لە بەسرە كردووە و دەبوو لەو ڕووەوە ڕەچاوی پێگەی بەسرە و دانیشتوانی بەسرەی بكردبا”.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، باسی لە هەوڵەكانی بەهەرێمبوونی بەسرەش كرد و وتی، “هەرچەندە ئەو بۆخۆی واژۆی لەسەر بەهەرێمبوونی بەسرە نەكردووە، بەڵام زۆرینە لە ئەنجوومەنی پارێزگاكە بەهەرێمبوونی بەسرەیان پەسەندكردووە و بۆ حكومەتی فیدڕاڵییان بەرزكردۆتەوە، ئەم داواكارییەش تائێستا لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وەڵام نەدراوەتەوە”.

ساڵی ڕابردوو، بەسرە تەوژمێكی خۆپیشاندانی بێ‌ پێشینەی بەخۆوەبینی، كە تێیدا بارەگا و نوسینگەی زۆربەی حزب و بزوتنەوەی سیاسییەكان سوتێنران، وێڕای سوتاندنی دامەزراوە حكومییەكان و سوتاندنی كونسوڵخانەی گشتی ئێران لەشارەكە، هەروەها خۆپیشاندە ران هەڵیانكوتابووە سەر نەخۆشخانەی بریندارانی حەشدی شەعبی، ماڵ و تەلاری هەندێك لە بەرپرسانیش ڕووبەڕووی دەستدرێژی بۆوە، لەمساڵیشدا ئەو خۆپیشاندانانە درێژەیان هەیە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و چارەسەركردنی كێشەی بێكاری دەكەن لە بەسرە.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان