سێیەم بەشی دابەشكردنی نەوت دەستی پێكرد



لیژنەی باڵای دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگای كەركوك ڕایدەگەیەنێت، بەپێی سیستمی كۆبۆن بڕی 50 لیتر نەوت بە هاووڵاتیان دەدرێت.

لیژنەی باڵای دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، دوای دابەشكردنی بڕی 200 لیتر لە دوو مانگی ڕابردوودا، لە ئەمڕۆ دوو شەممە 13ی شوبات-ەوە بەپێی سیستمی كۆبۆن بڕی 50 لیتر نەوت بە هاووڵاتیان دەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دابەشكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان زۆر بەسستی بەڕێوەدەچێت و وەرزی زستان مانگێك و چەند ڕۆژێكی ماوە، هێشتا بەشی زۆری هاووڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە و ماوەی دوو ساڵیشە نەوت لەناو شارەكان دابەش نەكراوە.

 

بەكرەجۆ سەمونخانەیەك داخرا
پێت بەكرەجۆ سەمونخانەیەك داخرا
وەزیری دارایی زانیاری نوێ‌ لەسەر دۆلار و بودجەی ئەمساڵ ئاشكرادەكات
دوات وەزیری دارایی زانیاری نوێ‌ لەسەر دۆلار و بودجەی ئەمساڵ ئاشكرادەكات
پەیوەندیدر