ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەهۆی چوار هۆكارەوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێكی عیراقی، چوار هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە عیراق دیاری دەكات و دەڵێت، پێگەی جوگرافی عیراق وایكردووە یەكێك بێت لە وڵاتە گەرمەكان لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سادق عەتیە لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاویكردۆتەوە، “عیراق لە بنەڕەتدا بەدەست پێگەی جوگرافی نزیك لە هێڵی قرژاڵەوە دەناڵێنێت، كە لە مانگی حوزەیراندا تیشكی خۆر لەسەری ستونی دەبێت، ناونانی عیراقیش بە دۆڵی نێوان دوو ڕووبارەكە، بەهۆی تۆبۆگرافییەكەیەوەیە، كە بریتییە لە دۆڵێكی نزم و چواردەوری بە چیا لە خۆرهەڵات و خۆرئاواوە گیراوە، بۆیە بەدەست بایەكی گەرمی نزمەوە گیرۆدەیە بە تایبەتیش لە ناوەڕاست و باشوور”.

بە وتەی ئەو كەشناسە، “لەم چەند ساڵەی دواییدا پلەی گەرما گەیشتە 50 پلە، ئەم پلەیەش خەریكە بە تەواوەتی باڵ بەسەر كەشوهەوای وڵاتدا دەكێشێت، ئەوەی دۆخەكەی زیاتر ئاڵۆزكردووە زیادبوونی پڕۆسەكانی دەرهێنانی نەوت و سووتانی غازە هاوشانی نەوت لە هەوادا، كە لە ئاكامی دەرهێنانی نەوتەوە دروست دەبێت”.

سادق عەتیە پێیوایە هۆكاری دووەم بریتییە لە “پەرەسەندنی تەلارسازی و لە خانووبەرە و ڕێگەوبان، كە كاردانەوەی تشكی خۆریان زیاتر كردووە، لەگەڵ بەكارنەهێنانی شێواز و مەوادی بیناسازی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی گەرمی”.

كەشناسە عیراقییەكە پێیوایە، “زۆربوونی ئامێرە ساردكەرەوەكان، كە هاوڕێی ژینگە نیین، هاوبەشی دەكەن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شارەكان و لە هەموو جێگەكان، چونكە ئەو غازەی تێیاندا بەكاردەهێنرێت، یەكێكە لە هۆكارەكانی پەنگخواردنی گەرما”.

بە بۆچوونی عەتیە، “زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە شەقامەكان، كە دەبێتە مایەی زیادبوونی co2 هۆكاریی سەرەكییە لە بەزبوونەوەی پلەی گەرما لە توێژاڵی ئاسمان، كە نزیكە لە زەوییەوە”، ئاماژەی بە بایەخنەدان بە ژینگە و وشككردنی ناوچە سەوزەكانیش كرد، كە هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمان لە وڵاتدا.

ژینگە

بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم دەستپێكردنی بارانبارینی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست (خەڵك) كەوتووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ شەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2019، لە شارەكانی هەرێم بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و ئاسمان هەور دەبێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە” نزمترین پلەكانی گەرما لە نێوان 20 پلە بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ پەیجی شارەزوور نیوز، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا بارانبارینی بەلێزمە لە شارەزوور دەركەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێكی عیراقی دەڵێت، بارینی نمە باران دەستپێدەكات و لە سبەینێ‌ هەینییەوە، ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

سادق عەتیە لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە”كەشوهەوا تا ئەندازەیەك جێگیردەبێت لەگەڵ كۆبوونەوەی هەندێك پەڵەهەوری پەرش و بڵاو، ئەو جێگیرییەش تا بەرەبەیانی سبەینێ‌ هەینی بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”بەشێوەیەكی پلەبەندی لە كاتژمێرەكانی دواتری هەینی، پەڵە هەورەكان كۆدەبنەوە لەسەر شارەكانی ناوەڕاست و باكوور، نمەبارانیش كە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای وڵات لە ئێوارە و شەوی هەیندا دەبارێت”.

سادق عەتیە دەڵێت”پەڵە هەورەكان بەرەو شارەكانی ناوەڕاست و بەغدا دەكشێن، و شارەكانی باكووریش دەگرنەوە تا ڕۆژی شەممە، لە ڕۆژی هەینشیدا ئاراستەكانی با گۆڕانكارییان بەسەردا دێت”، ڕەتیشیكردووەتەوە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر پلەكانی گەرمادا بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە ناوچەیەكی هەرێم باران بارین دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە و ئەگەر هەیە لە هەندێ شوێنی دیكەش دەست پێ بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر 6 بەشی هەور و مەودای بینین 9 كم بووە، لە پارێزگای سلێمانی 5 بەش هەور و مەودا بینین 8 كم، هەروەها پارێزگای دهۆك 4 بەش هەور و مەودا بینین 10 كم بووە.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان