ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ ساتی گەڕانەوەی مەزهەری خالقی بۆ زێدی خۆی


خەڵك – بەشی هەواڵ
هونەرمەندی ناوداری كورد دوای 38 ساڵ ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەڕایەوە شاری سنە و لە لایەن بەرپرسانی حكومی شارەكەوە لە دەروازەی باشماخ پێشوزاییەكی گەرمی لێكرا.

دوای ئەوەی بەهمەن موراد نیا، پارێزگاری كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە زانكۆی‌ كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی مەزهەری خالقی پاسپۆرتی عیراقی یان ئێرانی نەبووە و تەنیا پاسپۆرتی بەریتانی هەبووە، كێشە بۆ دەركردنی ڤیزەكەی دروست بووە، كێشەكەی لە ئێران چارەسەر كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەوڵێكی زۆرمان دا بۆ چارەسەركردنی كێشەی ڤیزەی خالقی و بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ هەواڵمان پێدرا بەوەی ڤیزەی كاری تەواو بووە، دوای 38 ساڵ بۆ شاری سنەی زێدی لە دایكبوونی ئەو گەورە هونەرمەندەی كورد، جێگای خۆشحاڵی هەمووانە و سنە باوەشی بۆ مامۆستا دەكاتەوە.

كەمێك پێش ئێستا 1ی‌ تەمموز مەزهەری‌ خالقی بە هاوڕێیەتی جەمیل ڕۆستەمی، دەرهێنەری ناسراوی كورد لە سلێمانیەوە لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، گەڕانەوەی‌ مەزهەری‌ خالقی بۆ سنە لەسەر بانگهێشت و داخوازی بەڕێوەبەرانی كۆنگرەی ناودارانی كوردە، كە لە زانكۆی‌ كوردستان بەڕێوەدەچێت، لەو كۆنگرەیەدا ڕێز لە 30 هونەرمەند و بلیمەتی ناوداری كورد لە بوارە جۆراوجۆرەكانی زانست، هونەر و فەرهەنگ و وەرزش و ئەدەبیات دەگیرێت، كە یەكێكیان مامۆستا مەزهەری‌ خالقی-یە.

ئێستا باشماخ پاش چل ساڵ گەڕایەوە !!!!!كە هونەرمەند مەزهەری خالەقی پاش چل ساڵ ئەگەڕێتەوە و بەشداری كونگرەی ناودارانی كورد ئەكا ئێمە بو نەیكەین؟!!!!!

Posted by Kian Jahani on Monday, July 1, 2019

کوردستان

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێك گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، لە شارەدێی چوارقوڕنە لە ڕووداوێكی شێلاندا لە گەڕەكی قەندیل منداڵێكی تەمەن یەك ساڵان گیانی لەدەستدا ، دەشڵێت،”لە ئێستادا شۆفێرەكە ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە شارەدێی چوارقوڕنە لە ڕووداوێكی شێلاندا منداڵێك گیانی لەدەستدا، كە ڕووداوەكە لە گەڕەكی قەندیل لە چوارچوورنە ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە ، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری شێری تیكۆ بووە شۆفێرەكەی ناوی (ح.ح.أ) لە ڕەگەزی نێر و تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی هەمان گەڕەكە و منداڵەكە تەمەنی یەك ساڵە و ناوی (ی. ڕ. ئ) لە ڕەگەزی مێ یە و دانیشتووی چوارقوڕنە – گەڕەكی قەندیلە شۆفێرەكە بێ ئاگا بەسەر شەقامەكەدا ڕۆیشتووە منداڵەكەی شێلاوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، تەرمی منداڵەكە دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی ڕادەستی كەسو كارەكەی كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ؛ لە هەولێر لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 گەنج گیانیان لە دەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاویكردەوە: لە یەك ڕووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر ‎لە یەك ڕووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەكە ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو ژمارەیە ‎زیاترە لە ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە سەرەتاوە تا ئێستا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، هەر پێنج قوربانییەكە گەنجن و نەتوانراوە تەرمی یەكێكیان لە ئۆتۆمبێلەكە دەربهێنرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 9 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران.
تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی كۆری) هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی كۆری) هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون،حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٩ نیسان ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان