ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سێ‌ كەس بە تۆمەتی دزینی پاسیكل لە كەلار دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، سێ‌ كەسیان دەستگیركردووە، بە تۆمەتی دزینی پاسكیلی نوێژخوێنانی چەند گەڕەكێكی شارۆچكەی كەلار.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی گەرمیان نوسیویەتی”دوای ئەوەی چەندجارێك ئاگاداركراینەوە كە لەنێو مزگەوتەكانی گەڕەكی فەرمانبەران و خەباتی قەزای كەلار پاسكیلی نوێژخوێنانی مزگەوتەكەیان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت. دوای چاودێری و بەدواداچون و سود وەرگرتن لەكامێرای چاودێری شەوی ڕابردوو پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان دوو تۆمەتبار كە هەستاون بەدزینی باسكیلەكانیان و ئەوتۆمەتبارەش كە پاسكیلەكانی لێ كڕیون دەستگیربكات”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە” دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەكەدا ناوەو بەوتەی خۆیان چەندحاڵەتێكی دزینی پاسكیلیان لەنێو مزگەوتەكانی قەزای كەلار ئەنجامداوە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (٤٤٦ی س ) هەرسێ تۆمەتبار بەند كراون.”

کوردستان

سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیــوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەلا سدیق عەبدولعەزیز، ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد.

سدیق عەبدولعەزیز، برای عوسمان عەبدولعەزیز و عەلی عەبدولعەزیزی ڕابەرانی پێشووتری بزوتنەوە بووە.

تەرمی شێخ سدیقی بزووتنەوە بەڕێكەوتووە بۆ هەڵەبجە بەخاكسپاردن و پرسەكەشی لەوێ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

رونكردنەوەیەك لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریەوە دەدرێت

خەڵك- ئارام سەردار

لەبارەی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری سزای دارایی (غرامە) بۆ نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە.

عباس محمد، ئەندامی لیژنەی ناوەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك)كەوتووە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی ئەو بڕیارەی لە وەزارەتی ناوەخۆ دەرچووە له مانگی ڕابردوو ، لە حاڵەتی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری و نوێ نەكردنەوەی گوایە لەسەری ساڵی نوێووە غەرامەكە مانگانە لە 15000 دینار دەبێتە 30000دینار، ئەمەش بۆتە هۆكاری قەڵەباڵغیەكی ئێجگار زۆر لە پشكنینی پزیشكی و شەكەتیەكی زۆر ڕووبەڕووی هاوڵاتیانیش بۆتەوە.

دەشڵێت، دووای ئەوەی بەدوواچوونمان بۆ ئەو بابەتە لە ڕێگای سەرۆكی لیژنەی ناوەخۆ كرد، گەیشتین بەوەی كەوا ئەو بڕیارە لە بەرواری 20.12.2020 جێ بەجێ دەكرێ نەك لەسەرەتای ساڵ، لەهەمان كاتدا غەڕامەكە ساڵانەیە نەك مانگانە واتا بۆ هەر ساڵێك دەبێتە 30 هەزار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ.. ئەمڕۆ پشكنینی چاو قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە پرۆسەی ئەنجامدانی پشكنینی چاو لە قەزای سۆران قەرەباڵغیەكی زۆر دروستبووە.

هاووڵاتیان بەهۆی بڕیارێكی حكومەتەوە بۆ زیادكردنی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆڤێری بەلێشاو ڕوو لە ناوەندەكانی پشكنینی چاو دەكەن تاكو زوو مۆڵەتەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان