ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی مەشق و شیاندن ڕونكردنەوەیەكی لەسەر هەواڵێكی (خەڵك) بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنی سلێمانی ڕونكردنەوەی لەسەر هەواڵێكی ماڵپەڕی (خەڵك) بڵاوكردەوە، كە بڵاوی كردبووەوە، ئەو پۆلیسانەی لەو ناوەندە سەربازییە مەشقیان پێدەكرێت و لەناوەندی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دیكەوە دەهێنرێنە ئەو ناوەندە بۆ مەشقپێكردن، پارەی نانخواردن و هاتوچۆیان بۆ خەرج ناكرێت.

ماڵپەڕی (خەڵك) لە ڕوانگەی بەرپرسیارەتی مێدیایی و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتییەوە ئەو هەواڵەی لەسەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە وەرگرتووە و دواتریش بەڕێوەبەرایەتییەكە زۆربەی زانیارییەكانی پشتڕاستكردووەتەوە لە ڕونكردنەوەكەیدا، بۆیە چ پێویست بە بەكارهێنانی وشە و دەستەواژەی زبر دەكات، لەكاتێكدا خۆیان زانیارییەكانیان تەئیكدكردووەتەوە.!؟

ماڵپەڕی (خەڵك) یەكەم ماڵپەڕی ئەهلی كوردییە كە زۆرترین گرنگی بە هەواڵی پۆلیس و ئاسایش دەدات و ئەرك و ماندوبوونیان بەرز دەنرخێنێت و لە ماوەی ڕابردووشدا سەدان دەستخۆشی بە تەلەفۆن و نامە لەلایەن كارمەندانی ئاسایش و پۆلیسەوە بۆ هاتووە.

ماڵپەڕی (خەڵك) دەقی هەواڵەكەی بە لێدوانی فەڕمی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس دابەزاندووە و بەڕێز سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ماڵپەڕەكەمان تەئیكدی كردەوە، كە پێویستە خەرجییەكانی خولی پلەبەرزكردنەوەی پلەی كارمەندانی پۆلیس لە ئەستۆی حكومەت بێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی هەواڵەكەش، بەڕێوەبەرایەتی مەشق و شیاندن زۆربەیان خۆیان پشتڕاستیان كردووەتەوە و تەنها ناوی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بە هەڵە نوسیووە، لەوەش داوای لێبوردنیان لێدەكەین.

ماڵپەڕی (خەڵك) تەنها لە پێناو دروستكردنی ڕایگشتی هۆشیار و گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست، ڕەچاوكردنی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، بەتایبەتی چین و توێژە زەحمەتكێش و مافخوراوەكان دامەزراوە و بەردەوامیش دەبێت، بەبێ‌ بەكارهێنانی زمانی زبر و وشە و دەستەواژەی دوور لە بەها و پرانیسپە كلتوری و ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان.

دەقی ڕونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنەوە بۆ سایتی خەڵك، سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی خواردن.

ڕۆژنامەنوسی پیشەیی لەپشتی مێزەكەیەوە هەواڵ ئامادە ناكات، بەڵكو دەچێتە شوێنی ڕووداوەكە، تا ڕاستیەكان وەك خۆی ببینێت.

سەبارەت بەو هەواڵەی كە ئەمڕۆ (٣٠/ ٦/ ٢٠١٩) بڵاوتان كردووەتەوە بە مانشێتی «پۆلیسی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەرین بە پارەی خۆیان مەشقیان پێدەكرێت» بەپێویستی دەزانین ئەم چەند خاڵە بخەینەڕوو.

یەكەم: هەموو ئەفسەرو كارمەندێكی پۆلیس لە هەرێمی كوردستان مانگانە بڕی (330.000 دینار) دەرماڵەی خواردنی بۆ سەرف دەكرێت. كە بۆ هەر ڕۆژێك دەكاتە (11.000 دینار) بۆیە كارمەندان لەكاتی دەوامی ئاسایی و لەكاتی مەشق و هەر بارودۆخێكی تر دەبێ خۆیان خواردن بۆ خۆیان دابین بكەن، وەزارەتی ناوخۆ بەهیچ جۆرێك خواردن دابین ناكات، چونكە پارەیان بۆ سەرف دەكرێت لەبری خواردن.

دووەم: هەر كارمەندێك كە بەشداری خول دەكات لای ئێمە، ڕۆژانە بڕی تەنها (5.000 پێنج هەزار دینار)ی لێوەردەگیرێت بۆ نانخواردنی «سێ» ژەم، پارەكەش لەلایەن نوێنەری خوێندكاران خۆیانەوە كۆدەكرێتەوەو ڕاستەوخۆ دەدرێت بە خاوەن چێشتخانەیەك كە خواردنەكەیان بۆ ئامادە دەكات بۆ هەر سێ ژەمەكە، بەهیچ جۆرێك ئەو پارەیە ناچێتە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان.

سێیەم: سەبارەت بەنرخی ڕۆژانەی خواردن بەڕێوەبەرایەتیمان (سێ جار) لەدوای یەك لە ڕێگەی پارێزگای سلێمانی یەوە ئاگاداری بڵاوكردەوە بۆ بەكرێدانی چێشتخانەكە، بەڵام هیچ كۆمپانیاو بەڵێندەرێك لەكاتی دیاریكراو ئامادەی كەمكردنەوە (مناقصە)كە نەبوون. ئێستاش كێ ئامادەیە كەمتر لەو نرخە خواردن بۆ خوێندكاران ئامادە بكات، با بفەرموێت!

چوارەم: ئێوە لە نوسینی ناوی شوێنەكە هەڵەتان كردووە كە نووسیوتانە (ئەكادیمیای پۆلیسی سلێمانی) لە كاتێكدا ئێمە ( بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن)ین، هەروەها كەسێك نییە بەناوی (لوقمان محەمەد) لەم بەڕێوەبەرایەتیە تا بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن بێت و ئێوە پەیوەندیتان پێوەكردبێت گوایە مۆبایلی داخرابێت.
ئەمەش نیشانەی ئەوەیە هەواڵ سازەكەتان «درۆ»ی ڕیزكردووە، هیچ ئەركێكی نەكێشاوەو هیچ بەتەنگ دروستی زانیارییەكانی هەواڵەكەوە نەبووە، ئەمەش لە ڕووی ئیتیكی كاری ڕۆژنامەنوسیەوە شەرمە. تەنانەت وێنەی هەواڵەكەتان لە پەیجە فەرمیەكەمانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هێناوە، بەبێ ئەوەی وردبنەوە لەناوی دامەزراوەكەمان. تەنانەت دەتوانی نامە بنرێن بۆ پەیجەكەمان تا بەفەرمی وەڵام وەربگرن؛ وەك ئەوەی ڕۆژانە وەڵامی دەیان نامەی هاوڵاتیان دەدەینەوە.

شەشەم: هەموو هاوڵاتیەك مافی خۆیەتی زانیاری دروست و وردی پێ بدرێت؛ ڕەچاو نەكردنی ئەم پرەنسیپە، نرخ دانەنانە بۆ خوێنەرەكانتان!

هۆبەی ڕاگەیاندن
لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن
٣٠/ ٦/ ٢٠١٩

کوردستان

پەروەردەی شارەزوور هەواڵێك لەبارەی دامەزراندنەوە ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرجەم دەرچووانی سنوری بەڕێوەبەرێتییەكەیان ئاگاداردەكاتەوە، كە دابەشكردنی فۆڕمی وانەبێژی بنەمای نییە و تائێستا هیچ ڕێنمایی و فۆڕمێكمان لە پەروردەی گشتی سلێمانییەوە پێ نەگەیشتووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

سڵاوی پەروەردە و زانست…

سەرجەم دەرچووانی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەكەین كە ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە لەسەر دابەشكردنی فۆڕمی وانەبێژی بنەمای نییە و تائێستا هیچ ڕێنمایی و فۆڕمێكمان لە پەروردەی گشتی سلێمانییەوە پێ نەگەیشتووە هەركاتێك ڕێنمایی یا فۆڕم هات لێرەوە سەرجەمتان ئاگادار دەكەین..

لەگەڵ ڕێزماندا..

 

نبیل حمەصاڵح عزیز

ل.خۆیەتی و میلاكات

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

21/7/2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“كێشەی كەمئەندامان چارەسەر دەكرێت و مووچەكەیان دابەش دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌‌ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی‌ ئەو كەمئەندامانە چارەسەر بكات كە مووچەكانیان ڕاگیرابوو.

كوێستان محەمەد وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ 21/7/2019 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەكەی، تیشكی‌ خستە سەر بەرنامەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران لە بواری‌ چاكسازی‌ و باشتركردنی‌ خزمەتگوزارییەكان و گەڕاندنەوەی‌ ئومێد بۆ هاووڵاتیان بە خزمەتكردنیان‌ و جێبەجێكردنی‌ یاسا.

سەبارەت بە هاوكاری‌ كەمئەندامان و ڕاگیرانی‌ مووچەی‌ ئەو هاووڵاتییە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی‌ كە پاش تانە لێدان نزیكەی‌ چوار مانگە چاوەڕێی‌ مووچە دەكەن، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا لە كۆتایی‌ ئەم هەفتەیەدا سەرجەم ئەو لیستانە ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ بكرێن بۆ ئەوەی‌ مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت، ئەوەش پاش گەیشتنی‌ لیستی‌ ناوەكان لە هەردوو پارێزگای‌ هەولێر و دهۆكەوە تا ڕۆژی‌ سێشەممە.

سەبارەت بەو كەمئەندامانەشی‌ كە لە ساڵی‌ 2013ەوە مووچەیان بۆ نەكراوە بەهۆی‌ ڕاگیرانی‌ تەرخانكردنی‌ مووچەوە، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاستەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بكرێت بۆ وەرگرتنی‌ ڕەزامەندی‌، پاشان بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كاری‌ پێویست ئەنجام بدەن بۆ مامەڵەی‌ هاووڵاتیان.

سەبارەت بە مووچەی‌ چاودێری‌ خێزان ‌و هەژارەكان، كۆبوونەكە بڕیاریدا كاتێكی‌ تایبەت تەرخان بكات بە كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆی‌ مووچەی‌ ئەو توێژانە و تیایدا میكانیزمی‌ گونجاو بۆ گەڕاندنەوە و خەرجكردنەوەی‌ ئەو مووچەیە بۆ كەسانی‌ شایستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پشدەر.. بەهۆی تەزووی كارەبا ژنێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لەكاتی خواردن خستنە ناو بەفرگرەكەی ماڵەكەی كارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت،” پاش توێكاری بۆ تەرمەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 5:45 خولەك تەرمی ژنێك بەناوی ( ف . ع . م ) لەدایكبووی ساڵی 1993، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارەدێی ژاراوە سەر بە شارۆچكەی پشدەر ( قەڵادزێ ) لە لایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بە وتەی هاوسەرەكەی ویستویانە ژوورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن ، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە ویستویەتی هەندێك شت بخاتەوە ناویەوە كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان