ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەسەر بڕیاری كۆتایی بۆ كاندیدەكانی یەكێتی ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە، پەڕلەمانی كوردستان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ماوەی یاسادانانی خۆی درێژ كردەوە، ئەویش دوای ئەوەی نەتوانرا لەو كاتەی بەرپرسانی پارتی دیارییان كردبوو حكومەت پێكبهێنرێت.

پێشەوا هەورامانی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو 12ی مانگی داهاتوو سیڤییەكان ڕەوانەی سەرۆكی ڕاسپێردراو دەكرێت.

وتیشی، “ئەگەر تا ئەو ماوەیە سیڤییەكان ڕەوانە نەكرێت، ئەوا كاریگەری لەسەر پێكهێنانی حكومەت نابێت و لە وادەی خۆیدا، كە 30 ڕۆژە كابینەكە پێكدەهێنرێت و لەلایەن پەڕلەمانیشەوە متمانەی پێدەدرێت”.

لای خۆشییەوە، هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پرسی یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی كابینەی داهاتوو كۆتایی نەهاتووە.

وتیشی، “دیاریكردنی كاندیدەكان پەیوەستە بە ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی لەسەر كاندیدێك بۆ پارێزگای كەركوك و تا ئێستاش نەگەیشتونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی”.

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان؛ هۆشداری سەڕهەڵدانەوەی داعش دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زیادی كردووە و دەزگا ئەمنییەكانیش وەك پێویست نەیانتوانیوە بەكاری خۆیان هەڵسن لەپێناوپاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییاندا.

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەپەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە، دەزگا ئەمنییەكانی ئەو ناوچانەش لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوانە بكەن و تاوانبارانیش بەسزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنن.

ڕاگەیەندراوی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەپەڕلەمانی كوردستان:

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا زیادی كردووەو دەزگا ئەمنییەكانیش وەك پێویست نەیانتوانیوە بەكاری خۆیان هەڵسن لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییاندا. ئێمە وەكو لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بەنیگەرانییەكی قووڵەوە لەو ڕووداوانە دەڕوانین و پرسەو سەرەخۆشیی خۆشمان ئاراستەی كەس و كاری ئەو شەهیدانە دەكەین كە بوونە قوربانیی دەستی ئەم گرووپە تیرۆریستانە.
لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە، دەزگا ئەمنییەكانی ئەو ناوچانەش لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوانە بكەن و تاوانبارانیش بەسزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنن.

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەپەرلەمان
١٩ی شوباتی ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو شۆفێر بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی كۆیە- هەولێر دوو شۆفێر بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ لەڕێگای كۆیە- ھەولێر ڕووداوێكــی ھاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلــی ئۆپل تەكسی و ئۆتۆمبێل تۆیۆتا یارس ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، كە لەئەنجامی ڕووداوەكە ھەردوو شوفێرەكە بریندار بوون.

ئاشكراشی كردووە، هۆكاری ڕووداوەكە تێپەڕاندنی هەڵە بووە لە شوێنێكی نەدیو، ئەوەش ئەو كارەساتەی ناوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەرۆكانی یەكێتی جێگریان دەبێت؟
سكرتاریەتێك بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دیاری دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سێ كۆبوونەوەی دیكەمان ماوە بۆ كۆتایی هێنان بە پڕۆگرامی یەكێتی، دەشڵێت: “سكرتاریەتێك بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێرێت، كە لە سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر پێكدێت”.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاری كۆبوونەوەكان نزیكە لە كۆتایی و پەیڕەو پەسەند كرا و ئێستا سەرقاڵی پڕۆگرامین بۆ یەكێتی و دەستمان كردووە بە هەڵبژاردنی لێپرسراویەتیەكان، كە لە سەرەوە دەستمان پێكردووە.

وتیشی، “جگە لە هاوسەرۆك بۆ یەكێتی، كە دوێنێ‌ هەڵبژێردران، پێنج كارگێڕیان دەبێت و ئەوانیش هەڵبدەبژێردرێن و دواتر پۆستەكانی دیكە هەڵدەبژێردرێن، كە بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی سكرتاریەتێك دیاری دەكرێت، كە لە سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر پێكدێت”.

ڕاشیگەیاند، هەموو كارەكانی كۆبوونەوەكان بە باشی بەڕێوەدەچن و هیچ كێشەیەك نیە و پڕۆگرامەكانی حزب خەریكە لە كۆتایی نزیك دەبنەوە و پێم وایە دوو بۆ سێ كۆبوونەوەی دیكە كارەكانی تەواو دەبێت.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە زۆرینەی ڕەهای دەنگەكانی هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد، كە جێگریان نابێت، بەڵكو 5 كارگێڕ هەڵدەبژێردرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان