ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پێدانی ئاوی خواردنەوە لە دەربەندیخان ئاسایی دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، كە بەپێی چەند پلانێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارۆچكەكە، پێدانی ئاوی خواردنەوە باشتر دەبێت و دەشڵێت: “بەپێی ڕوونكردنەوەی فەرمانگەی ئاو دەست بە دانانی چەند پەمپێك بۆ زیاتركردنی پێدانی ئاو كراوە”.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە قائیمقامی دەربەندیخان سەردانی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخانی كرد و پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەری نوێی فەرمەنگەكە ڕۆژگار ناسیح كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكارەكانیدا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە قائیمقام داوای كرد هەوڵ بدرێت لەزووترین كاتدا كێشەی كەم ئاوی چارەسەر بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان ڕوونیكردەوە، كە بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخانەوە ٧ ماتۆری غەتاس كەوتنە ژێر قوڕ و لیتەوە و سووتان بووە هۆی دروستبوونی گرفتی كەم ئاوی، لەئێستادا 4 ماتۆر بەشیوەیەكی بەپەلە دانراوە و لەكاردایە، بەڵام وەك پێویست پیداویستیەكانی شار دابین ناكات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە دەستكراوە بەدانانی 2 غەتاسی گەورە لەبەردەم شەلالەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانیەوە، كە لەڕۆژانی داهاتوودا پێدانی ئاو باشتر ئەكات و پەمپێكی تر ئامادەیە بۆ دانان لەڕۆژانی داهاتوودا.

بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ئێستادا پێدانی ئاو باشتربووە و لەڕۆژانی ڕابردوودا و لەڕۆژانی داهاتووشدا پاش دانانی ئەو غەتاسانە بارودۆخ باشتر ئەبێت.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی هەریەك لە كارمەندانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز لەكاتێكدایە كە لەمساڵدا مووچەی سێ‌ مانگ بە نادیاری ماوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایانی گرێبەست

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەست دەكاتەوە، سبەینێ‌ سەردانیان بكەن بۆ نوێ‌ كردنەوەی گرێبەستەكانیان.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەینەوە، كە ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتووە سبەینێ چوار شەممە ڕێكەوتی ١٦-١٠-٢٠١٩ سەردانی دیوانی پەروەردەی قەرەداغ بكەن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان وێنەیەك (ئیستینساخ) لە پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە
(خەڵك) زانیاری نوێ‌ لەسەر یاسای خانەنشینی ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی بەدواداچوونی حكومی لە حكومەتی فیدڕاڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاری هەمواری یاسای خانەنشینی لەڕووی تەمەنەوە بەرزكردۆتەوە، تا تەمەنی یاسایی خانەشینی بۆ پیاوان و ژنان بكرێتە 60 ساڵ، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراقیش، لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی ئاشكرا دەكات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە عیراق، تەمەنی یاسایی خانەشینی 63 ساڵە، هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بگاتە 63 ساڵ لەلایەن حكومەتەوە خانەنشین دەكرێت، هەروەها لەسەرو 50 ساڵیشەوە، فەرمانبەر ئەگەر خزمەتی 15 ساڵی هەبێت دەتوانێت داوای خانەنشینی بكات بۆخۆی، واتا لە 63 ساڵیدا ناچارییە و لە سەروو تەمەنی 50 ساڵیش ئارەزوومەندانەیە، بەڵام جیاوازی لەو مووچەیە هەیە، كە وەریدەگرن”.

بە وتەی ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق، “پێشنیاری هەهواركردنی یاساكە بۆ كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشین بوون بۆ 60 ساڵ، لێكەوتەی ئابوری هەیە، بەو پێیەی بارگرانی لەسەر دەزگای خانەنشینی زیاد دەكات، تەمەنی خزمەتی هاووڵاتی بۆ حكومەت كەمدەكاتەوە، بەو پێیەی هاووڵاتی كاتێك لە تەمەنی 23 ساڵیدا دادەمەزرێت و لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەكرێت، ئەو كاتە 37 ساڵ خزمەت دەكات، ئەمەش وادەكات خانەنشین زیاد ببێت و لە هەمان كاتدا خزمەت كەمدەبێتەوە، بۆیە بارگرانی لەسەر حكومەت و دەزگای خانەنشینی زیاد دەكات”.

شیروان میرزا دەڵێت: “هەرچەندە سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش سەرنجی لەسەر ئەم پێشنیارە هەیە، بەڵام گەر حكومەت بەرنامەی هەبێت لەجێی خانەنشینەكان كەسانی نوێ‌ دابمەزرێنێت، وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری لە وڵات، ئەوا پێدەچێت پێشنیاری هەمواری یاسای خانەنشینی لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت”.

هاوكات بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە پڕۆژە هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق پێشنیار كراوە كەمترین مووچەی خانەنشینی 600 هەزار دینار بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان