ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە پێنجوێن و شارباژێڕ زیاتر لە 40 دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە دوو ڕووداوی جیادا لە سنووری پێنجوێن و شارباژێڕ 40 دۆنم پووش و پاوان و داری سووشتی سووتاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بە هۆكارێكی نادیار لە گوندی (سەرنەوان)ی سەر بە شارۆچكەی پێنجوێن ئاگرێك كەوتەوە و بووە هۆی سووتانی زیاتر لە ( ٣٠ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سرووشتی ناوچەكە.

ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و بە هاوكاری لەگەڵ ئاگركوژێنەوەی پێنجوێن و خاڵی باشماخ توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، لە سنوری گوندی (قەشان)ى سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری شارباژێڕ بە هۆكاری بوونی (مین و تەقەمەنی) ئاگرێك لە پووش و پاوانی سنورەكە كەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی مەبەست و بە هاوكاری لەگەڵ بنكەی پۆلیسی بەرگری شارستانی ماوەت و خەڵكی ماوەت توانیان بە ماوەی (٢) كاتژمێر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و ڕێگە لەزیاتر تەشەنەكردنی بگرن.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، زەرەر و زیانی ئاگرەكە بووە هۆی سووتانی نزیكەی (١٠) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی ناوچەكە.

ژینگە

ناوچەیەكی عیراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆماردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلولی 2019، یەكێك لە ناوچەكانی عیراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمار دەكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە”ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا لە نیوەی دووەمی ئەم مانگە  گەیشتە 48.8 پلەی سەدی”.

بە وتەی ئەو كەشناسە عیراقیە”تۆماركردنی ئەو پلەیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بووە، بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەكانيش لە ڕۆژانی مانگی ئەیلولدا 48.8 پلە، بە پلەیەكی پێوانەیی جیهانی نوێ‌ دادەنرێت”.

فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی بەسرە لە هاوینی ئەمساڵدا چەند جارێك لەگەڵ ناوچەكانی تری عیراقدا بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەهۆی هەڵكەندنی بیری نایاساییەوە دوو كەس دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەكرەجۆ توانیان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیربكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندنی بیر بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەوبارەوە نوسیویەتی”پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیركران و دەست بەسەر ئامێرەكانی هەڵكەندنی بیرەكەدا گیرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستانی سەیدسادق سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری گوندی ( سەراوی سوبحان ئاغا ) ی سەر بە سەیدسادق، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید سادق توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون و توانرا دەست بگرن بەسەر تەواوی كەل و پەلەكانیان كە بۆ راوكردن بەكاریان هێنابوو، ( ٢ ) چەكی جۆری تاپڕ و ( ٥ ) فیشەك.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی نوسیویەتی”پەراوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان