ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تیروپشك بۆ پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە كەلار دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامی كەلار ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتوودا تیروپشك بۆ خانووی نیشتەجێبوونی مامۆستایان دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار باسی لەوەكردووە، لە هۆڵی بۆنەكانی كەلار و بە ئاشكرا تیروپشكەكە دەكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
تیروپشك بۆ پڕۆژەی خاووی مامۆستایانی كەلار دەكرێت
ئەمرۆ شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی قایمقامەیتی كەلاریان كرد و چەند پرسێكی پەیوەندیدار لەسەر پڕۆژەی خانووی مامۆستایان لە كەلار خراپەبەر باس و ئەوەشیان ڕاگەیاند، چەند كارێكیان لەبەردەستدایە و دوای تەواوبونی ئەو كارانە لە مانگی تەممووزی 2019 لە هۆڵی بۆنەكان تیروپشك بۆ خانووی مامۆستایان دەكرێت. باسیشیان لەوەكرد، تیروپشكەكە لە پرۆسەیەكی كراوە و بە ئامادەبوونی مامۆستایان و لایەنی پەیوەندیدارەكان ئەنجامدەدرێت و مامۆستایان خۆیان ژمارەی خانووەكانیان لە تیروپشكەكە ڕادەكێشن. لای خۆشیەوە قایمقامی كەلار ئامادەیی و هەماهەنگی قایمقامیەتی كەلاری نیشاندا بۆ هەر پڕۆژەو كارێك بە مەبەستی خزمەتكردنی مامۆستایانی شارەكە بێت.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای كەلار
30 حوزەیرانی 2019

کوردستان

سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیــوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەلا سدیق عەبدولعەزیز، ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد.

سدیق عەبدولعەزیز، برای عوسمان عەبدولعەزیز و عەلی عەبدولعەزیزی ڕابەرانی پێشووتری بزوتنەوە بووە.

تەرمی شێخ سدیقی بزووتنەوە بەڕێكەوتووە بۆ هەڵەبجە بەخاكسپاردن و پرسەكەشی لەوێ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

رونكردنەوەیەك لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریەوە دەدرێت

خەڵك- ئارام سەردار

لەبارەی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری سزای دارایی (غرامە) بۆ نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە.

عباس محمد، ئەندامی لیژنەی ناوەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك)كەوتووە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی ئەو بڕیارەی لە وەزارەتی ناوەخۆ دەرچووە له مانگی ڕابردوو ، لە حاڵەتی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری و نوێ نەكردنەوەی گوایە لەسەری ساڵی نوێووە غەرامەكە مانگانە لە 15000 دینار دەبێتە 30000دینار، ئەمەش بۆتە هۆكاری قەڵەباڵغیەكی ئێجگار زۆر لە پشكنینی پزیشكی و شەكەتیەكی زۆر ڕووبەڕووی هاوڵاتیانیش بۆتەوە.

دەشڵێت، دووای ئەوەی بەدوواچوونمان بۆ ئەو بابەتە لە ڕێگای سەرۆكی لیژنەی ناوەخۆ كرد، گەیشتین بەوەی كەوا ئەو بڕیارە لە بەرواری 20.12.2020 جێ بەجێ دەكرێ نەك لەسەرەتای ساڵ، لەهەمان كاتدا غەڕامەكە ساڵانەیە نەك مانگانە واتا بۆ هەر ساڵێك دەبێتە 30 هەزار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ.. ئەمڕۆ پشكنینی چاو قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە پرۆسەی ئەنجامدانی پشكنینی چاو لە قەزای سۆران قەرەباڵغیەكی زۆر دروستبووە.

هاووڵاتیان بەهۆی بڕیارێكی حكومەتەوە بۆ زیادكردنی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆڤێری بەلێشاو ڕوو لە ناوەندەكانی پشكنینی چاو دەكەن تاكو زوو مۆڵەتەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان