ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەرین بە پارەی خۆیان مەشقیان پێدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

خولی ڕاهێنان بۆ پۆلیسی سنوری پارێزگەی سلێمانی كراوەتەوە، بەڵام بەبێ‌ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەك بۆ خەرجی كارمەندانی پۆلیس دابین بكرێت و سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت”ئاگادارنیم پارەیان بۆ خەرج نەكرابێت و دەبێت حكومەت خولی كردەوە خەرجیشی بۆ دابین بكات”.

بەپێی زانیاری چەند كارمەندێكی پۆلیس لە سنوری پارێزگەی سلێمانی، كە بە (خەڵك)یان ڕاگەیاند، مەشقەكانیان لەسەر حسابی خۆیان بۆ كراوەتەوە و هەفتانەش بڕی 30 هەزار دیناریان بۆ خواردن و خواردنەوەی ئاو لێوەردەگیرێت.

كردنەوەی ئەو خولانە بەشێكی زۆری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی سنوری پارێزگەی سلێمانی گرتووەتەوە و بەشێكی زۆر لەو پۆلیسانە لە ناوچە دورەكانەوە ڕوو لە سلێمانی دەكەن بە پارەی خۆیان.

سامی جەلال، سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو خولێك دەكرێتەوە پارەی بۆ دابین دەكرێت و ناكرێت پۆلیس پارەی خولەكان دابین بكات.

سامی جەلال بێئاگای خۆشی دەربڕی كە خولی مەشق كرابێتەوە و پۆلیسەكان خۆیان خەرجییەكانیان دابین كردبێت و وتی”پێویستە وەزارەتی ناوخۆ دابینی بكات”.

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگاداری وردەكاری بابەتەكە نییە، بەڵام پۆلیس مانگانە بڕی 330 هەزاری بۆ خواردن وەردەگرێت و پێویستناكات لەكاتی مەشقدا پارەی دیكەی بۆ تەرخان بكرێت، وەك ئەو دەڵێت.

وتیشی”ئاگادار نیم لە ئەكادیمیای پۆلیسی سلێمانی بپرسن”.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە هەریەك لە لوقمان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەكادیمیای پۆلیسی سلێمانی و جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزارەتی ناوخۆوە كرد، بەڵام مۆبایلەكانیان داخرابوون.

کوردستان

بەوێنە..سوپای سوریا لە مەنبج

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕوانگەی مافەكانی مڕۆڤ ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای سوریا گەیشتونەتە مەنبج.

دوای ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا بۆ گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی سوپای سوریا گەیشتنە مەنبج و ئەمەش مەترسی پێكدادانی سەربازی لەنێوان سوپای سوریا و سوپای توركیای لێدەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ چوار شەممە پێكدادان لەنێوان سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیا ڕوویدا و ئەمەش مەترسییەكە زیاتر دەكات، هاوكات ڕوسیاش بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی ناوچەكە هێزێكی بردووەتە مەنبج و كۆبانێ.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی سەدان ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان خەرج دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی پێنجسەد ملیار دیناری بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/10/17 بڕی پێنجسەد ملیار دینار كە دەكاتە چوار سەد و بیست ملیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە بوارەكانی ڕێگاوبان و سایلۆ و كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم پڕۆژانە بە چەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێن و سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەزاران دەرفەتی كار لە هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت، لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ پێنج شەممە بەردی بناغەی ئەندەرپاسەكانی شەقامی بارزان لە دهۆك دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داواى بەهاناوەچوونی بەپەلەی بریندارانی ڕۆژئاوا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سوپای توركیا بە بەردەوامی سەرێكانی بۆردومان دەكات و بەهۆی نەبوونی خزمەتگواری تەندروستیش ژیانی هەزاران بریندار لە مەترسیدایە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، مانگی سووری كورد بە هۆی هێرشەكانی سوپای توركیا ناتوانێت دەستوەردان لە دۆخەكەدا بكات و ئاشكرایكرد، بە هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە سەرێكانی و دەوروبەری لە دۆخێكی مەترسیداردان و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كۆمەك بۆ برینداران كۆ بكەنەوە.

لای خۆشییانەوە ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم و كۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری بەپەلەیان بۆ برینداران كرد.

ئاڵدار خەلیل ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا لە سەرێكانی ژیانی هەزاران كەسی مەدەنیان خستووەتە مەترسیەوە و داوای لە هێزە پەیوەندیدارەكان كرد بە زووترین كات دەستوەردان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان