ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خولی بەهارەی پەڕلەمان درێژكرایەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە دەستیپێكرد و تێیدا خولی بەهارەی پەڕلەمان درێژكرایەوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند كۆبوونەوەی پەڕلەمان دەستیپێكردووە و تێیدا تەمەنی خولی بەهارەی پەڕلەمانی كوردستان درێژكرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لە درێژكردنەوەی خولی بەهارەی پەڕلەمان بۆ ئەوەیە تاكو یازدەی مانگی حەوت كابینەی نوێ پێكبهێندرێت و لەلایەن پەڕلەمانەوە پەسەند بكرێت.

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند تاكو یازدەی مانگی حەوت چاوەڕێدەكەن، لەوە دوا چاوەڕێی هیچ لایەنێك ناكرێت و كابینە پێكدەهێندرێت.

تاكو ئێستا بەهۆی پێكنەهاتنی پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك پێكهێنانی كابینە دواخراوە، لەوبارەیەوە لوقمان وەردی پەڕلەمانتاری یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێویستە بەپێی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی پارێزگاری كەركوك هاوشانی پێكهێنانی نوێی هەڵببژێردرێت.

کوردستان

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا لە سنووری گرێ سپی دوو هاووڵاتی شەهید بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە گوندەكانی ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی ڕۆژئاوای كوردستان، دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

بەهۆی هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانی مەدەنی لەگوندی قەرەنفول لە ڕۆژئاوای گرێ سپی، دوو هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی مەنبەج و كۆبانێ‌ كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەبات.. كچە خوێندكارێك گیانیلەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر كچە خوێندكارێك لەكاتی دابەزین لەو پاسەی هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێری پاسەكەیەوە كەوتووەتە ژێر تایەی پاسەكە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە.

مقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/11/2019 لە شارۆچكەی خەبات خوێندكارێكی كچ بەهۆی بێ ئاگایی و خەمساردی شۆفێرەكەیەوە كە هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات كەوتە ژێر تایەكانی ئەو پاسەی كە لێی دابەزیوە.

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە كچە خوێندكارەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“بێ‌ ڕێزی بەرامبەر لیژنەكانی تەندروستی دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، وەك ئەوەی تێبینی كراوە لە لایەن زۆرینــەی خاوەنكارەكانەوە بێ ڕێزی بەرامبەر ئەندامانی لیژنە تەندروستیەكان دەكرێت، دەشڵێت: “هەر خاوەنكــارێك بێ ڕێزی بەرامبەریان بكات ڕێكاری یاسایی توند لەدژیان دەگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، وەك هـەمـوو لایەكتان ئاگـادارن لیـژنەكانی چاودێری تەندروستی و خۆپاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان شەو و ڕۆژ بەبێ وچان و ماندوبوون بە سەرما و گەرما لە خزمەت هاووڵاتیاندان لە پێناو پاراستنی تەندروستیان.

ڕاشیگەیاندووە، وەك ئەوەی تێبینی كراوە لە لایــەن زۆرینەی خاون كارەكانەوە بێ ڕێزی بەرامـبـەر ئەندامانی لیژنە تەندروستیەكان دەكرێت، كە كوڕ و كچی ئەم شارەن.

جەختیشی كردۆتەوە، ئاگاداری تەواوی خاوەنكارەكان دەكەینەوە بۆ داهاتوو ئەگەر بێتو هەر خاوەن كـارێك بێ ڕێزی بەرامبەر بە ئەندامانی هەر لیــژنەیەك بكـات ئاوا ڕێكاری یاسایی توند دەگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان