ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی یەكێتی: كارەسات لە ناوچەكانی جێناكۆكی بەڕێوەدەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، كارەساتی گەورە لە ناوچەكانی جێناكۆكی بەڕێوەدەچێت و ئەگەر حكومەتی هەرێم فریای ناوچەكان نەكەوێت، كوردەكان ئەو شوێنانە چۆڵدەكەن.

ناسر ئەحمەد، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم هاوكاری ناوچەكانی جێناكۆكی ناكات، بۆیە ڕۆژانە عەرەبە هاوردەكان و خەڵكانی دژ بە كورد پلان بۆ فشار خستنەسەر كورد و دەركردنیان جێبەجێ‌ دەكەن.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا نزیكەی سێ‌ هەزار خێزان ناوچەكانی جێناكۆكیان جێهێشتووە، كە بەڕاستی ئەوە كارەساتێكی گەورەیە”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو باسی لەوەكرد، وەك لیژنەی پەیوەندیدار لە پەڕلەمانی كوردستان ڕاپۆرتیان نوسیووە بۆ حكومەت و وردەكاری كێشەكانیان ئاشكراكردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی كردەی بۆ جێبەجێ‌ كردنی پلانی دژ بە كورد ناگیرێتەبەر.

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی بارانبارینەوە ئەگەری خلیسکان لەسەر شەقام زۆرە، بۆیە پێویستە خێراییەکانیان کەمبکەنەوە بۆ خوار ئاستی ڕێگەپێدان.
لەئاگادارینامەیەکدا هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران ئاگادار ده‌كاتەوە‌، شه‌قامه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌وروبه‌ری سلێمانی، به‌هۆی بارینی بارانه‌وه‌ ته‌ڕبوون‌و ئه‌گه‌ری خلیسكانی ئۆتۆمبێل زۆره‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاستی خێرایی بۆ خوار ئاستی ڕێگه‌پێدراو كه‌مبكرێته‌وه‌.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە بارانبارین بەردەوامی هەیە و بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، بۆ ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت، زیاتر پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی نمه‌ باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا دەگرێتەوە، و‌ هه‌روه‌ها لێزمە باران و بروسكه‌ ش به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان, و له‌كاته‌كانی ئێواره‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ لەسەر هەرێم کەم دەبێتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەئاستی باڵا کۆببنەوە.

 

شاندێکی باڵای بزوتنەوەى گۆڕان سەردانی دەباشان دەکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کبوونەوەیەک لەئاستی باڵادا ئەنجامدەدەن.

 

لەکۆبوونەوەکەدا باس لەبارودۆخی ئێستای کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم و عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پرسی لامەرکەزی سلێمانی دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بایکۆت لەچەند فەرمانگەیەکی سلێمانی دەستیپێکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

وەک ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دەوامی فەرمانبەرانی بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کرد.

 

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکانی دەست (خەڵک)، ئەمڕۆ یەک شەممە فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی، سندوقی نیشتەجێبوون، فەرمانگەکانی باج بایکۆتى دەوامیان کرد.

 

داواکاری سەرەکی ئەم فەرمانبەرانە وەرگرتنی موچەکانیانە لەکاتى خۆیدا، چونکە نزیکی ٥٠ ڕۆژە موچەیەکیان وەرگرتووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی فراوان دەنگی ناڕەزایەتی بۆ بایکۆتی دەوام دەستیپێکردووە و ئەنجومەنی فشاریش، لەبەیاننامەیەکدا جەختی لەبایکۆتى سەرتاسەری کردەوە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان