بەهای دۆلار لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم جێگیركرا



 

بانكی ناوەندی بڕیاریدا 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە هاووڵاتییان بدرێت.

ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق رەزامەندی دا كە ئاڕ تی بانك لە فڕۆكەخانەی هەولێر 100 دۆلاری ئەمەریكی بە بەهای 132 هەزار دیناری عێراقی لەمەودوا بە گەشتیاران بفرۆشێت.

لە لایەكی دیكەوە دانا محەمەد، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پەیوەست بە ئەو بابەتە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی لە كۆبوونەوەداین.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش كرد، گەشتیاران تەنیا دەتوانن بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە دەرەوەی وڵات.

 

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە تایبەت بە پلە بەرزكردنەوە
پێشت ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە تایبەت بە پلە بەرزكردنەوە
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە گەیشتە 37 هەزار كەس
دواتر ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە گەیشتە 37 هەزار كەس
ەیوەندیدار