ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

فڕاكسیۆنی پارتی: لە دۆسێی ئاودانی باخچەكانی سلێمانی پارەیەكی زۆر بە فیڕۆ دەدرێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

كێشەی وشكبوونی باخچەكانی سلێمانی و ئاونەدانیان بەردەوامە و لەوبارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگەی سلێمانی دەڵێت “لەوبابەتەدا پارەیەكی زۆر بە فیڕۆ دەدرێت”.

زیاد كاكەڕەزا، بە ماڵپەڕی فەڕمیی حیزبەكەی ڕاگەیاند “دەیان ملیار دینار لە باخچە جوانەكانی سلێمانی سەرف كراوە، بەڵام ساڵانە لە وەرزی هاویندا بەهۆی دابیننەكردنی پارە بۆ ئاودانی باخچەكان و كەمتەرخەمیی لایەنی پێوەندیدار، پارەكە بەهەدەر دەچێت، باخچەكان جوانی و سوودی خۆیان لەدەست دەدەن و وشك دەبن و، كاتێك پارەیان بۆ سەرف دەكرێت كە دار و چیمەن و گوڵی باخچەكان وشك بوونە”.

زیاد كاكەڕەزا دەشڵێت “داواكارین بە زووترین كات فریای باخچەكانی سلێمانی و سەوزاییەكانی شەقامەكان بكەون، وەك ساڵی ڕابردوو وشك نەبن، كاتێك پارەیان بۆ دابین كرا كە سوودی نەبوو جگە لە هەدەردانی پارەیەكی زۆر، چونكە لە وەرزی ئاودانی باخچەكاندا ماوەی 10 ڕۆژ له ‌كاتی خۆیدا ئاودانییان دوا كەوت، ئەوكات وشك دەبن و سوودی نییه كە‌ پاشتر پارەی بۆ سەرف بكرێت”.

ڕاشیگەیاند “بەشێكی وشكبوونی باخچەكانی سلێمانی پێوەندیی بە ڕۆتینیاتی چۆنیەتیی ئاودانی باخچەكانەوە هەیە.”

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد”دەبێ بەرپرسانی ئیداریی سلێمانی لە كاتی خۆیدا و پێشوەختە پارە بۆ ئاودانی باخچەكان دابین بكەن. ساڵی ڕابردوو حكوومەت زوو پارەی بۆ ئاودانی باخچەكان دابین كرد و خستییە سەر حیسابی حكوومەتی خۆجێیی، بەڵام پاریش بەهۆی ئەوە درەنگ دەست بە سەرفكردنی پارەكە كرا، وەك ئەمساڵ گرفتی وشكبوون ڕووبەڕووی باخچەكانی سلێمانی بووەوە”.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 8ی‌ ئابی 2020 بەرز بووەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەحمەد حاجی ڕەشید: هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان هەرێم و بەغدا نەكراوە و پارەش نانێردرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد ڕەتیدەكاتەوە كە تا ئێستا بەغدا و هەرێمی كوردستان ڕێككەوتبن و دەشڵێت: دەنگۆی ڕەوانەكردنی 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند “ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك، وه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پاره‌ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كردووه‌ كه‌ گوایه‌ دوای جه‌ژن 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت له‌ئه‌نجامی ڕِێكه‌وتنێكدا، به‌بڕوای من ته‌نها جۆرێكه‌ له‌ دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه‌ جۆرێكه‌ له‌ (بانگەشە) بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ ناردنی پاره‌ی لێوه‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت كه‌بریتییه‌ له‌یاسای بودجه‌ تائێستا یاسای بودجه‌مان نییه‌، وه‌ بریتییه‌ له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له‌مادده‌ی 27 بڕگه‌ی 5 دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر پارێزگا و هه‌رێمه‌كان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكیان نابێت له‌ داهاتی عیراقدا ئه‌و داهاته‌ش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا بێت چونكه‌ له‌مادده‌ی 14 له‌هه‌مان یاسا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ناكرێت له‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێت واته‌ لایه‌نی یاسادان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه‌ وه‌ تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك . بڕوام وایه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ ئومێد بدات به‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا تائێستا هیچ جۆره‌ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم.”

وتیشی: “پێموایه‌ عیراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت به‌و ئیراده‌یه‌یه‌ی كه‌ له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و ، كازمی ده‌یانه‌وێت چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ كوشنده‌یه‌ی كه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا پشتگیری كازمی-یان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاغه‌زێكی نوسراو له‌نێوانیاندا هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ به‌پشتگیری هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان پشتگیریان له‌ دانانی موسته‌فا كازمی كرد كه‌ئه‌وه‌ خۆی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، وه‌ ئێستا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی گه‌مه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی هه‌رێم یان دوابه‌رگری هه‌رێم كۆتایی پێبێت و ئاماده‌ بێت هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندانه‌ی كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم جێبه‌جێیبكات له‌ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ناو یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌بڕوای من له‌ ئێستادا عیراقیش ده‌ستی ده‌ستی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.”

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕوونیشیكردەوە كە “هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ نییه‌ نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه‌ حكومه‌تی عیراقیش ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه‌ خاڵی جه‌وهه‌رییه‌. بابه‌تی خاڵه‌ گومرگیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شه‌ له‌ ده‌ستووردا ، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ ئه‌و هاوبه‌شه‌ به‌كار بهێنێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلابۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا حیزبیه‌كان كه‌ له‌وێ كار ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه‌ كه‌ دیوانی چاودێری دارایی بێته‌ ئه‌وێ به‌ڵام دواجار ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت چه‌نده”‌.

لەو بڕوایەشدایە كە هەرێمی كوردستان “هەڵەیەكی كوشندە”ی كرد كاتێك بێ هیچ مەرجێك پشتیوانی بۆ مستەفا كازمی دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان