ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كێشەی وشكبوونی باخچەكانی سلێمانی بە یەكجاری چارەسەرنەكراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی ڕابردوودا (خەڵك) ئەوەی ئاشكراكرد، كە مەترسی وشكبوون لەسەر زۆربەی باخچەكانی سلێمانی هەیە و پاشان كۆمپانیایەكی خێرخواز باخچەكانی پاراوكرد و سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاریی و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگەی سلێمانیش دەڵێت”باخچەكان كێشەی بەڕێوەبردن و گرێبەستی تەنكەریان هەیە”.

محەمەد ڕەسوڵ، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكان و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، باخچەكانی شاری سلێمانی چەند كێشەیەكی گەورەیان هەیە و تائێستا زۆربەیان چارەسەر نەكراون.

وتیشی”بەشێك لە باخچەكان بیریان تێدا نییە و بە تەنكەر ئاویان بۆ دابین دەكرێت، ئەو تەنكەرانەیش بە گرێبەست ئاو دەهێنن و ساڵانە چەند مانگێكی پێدەچێت بۆ تازەكردنەوەی گرێبەستەكانیان و بەوەش كێشە بۆ باخچەكان دروست دەبێت، هەروەها كەمی كارمەند و نەبوونی دامەزراندن چەند ساڵێكە كێشەی دروستكردووە”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ماوەی ڕابردوودا كێشەكە تاڕادەیەك چارەسەر كراوە، ڕۆژانە نزیكەی دوو ملیۆن دینار بۆ پاراوكردنەوەی باخچەكانی سلێمانی خەرج دەكرێت، بەڵام كێشەكە بەگشتی چارەسەرنەكراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگەی سلێمانی ڕەخنەی ئەوەشی هەبوو، كە ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ تەنكەرەكان تەرخان دەكرێت و پارەی یەك ساڵ بۆ هەڵكەندنی بیر بەكارناهێندرێت و كێشەكە چارەسەر بكرێت.

ژینگە

كەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، باران بارین بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا دەزگاكە نوسیویەتی، كە ڕۆژی یەك شەممە باران بارین بەردەوام دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت كە لە ناوچە شاخاوییەكاندا بەفر ببارێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران و بەفر ڕووی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی بیجول سەر بە پارێزگای دهۆكبە بڕی 25.3 ملم باریوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێم زۆرترین باران بۆ ئەمساڵ لە ناوچەی قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی باریوە و بڕی 317 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەپۆلێكی سەرمای جەمسەری هەڵدەكاتە سەر ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت، كەشناسی عیراق-یش دەڵێت: “كۆتایی بە شەپۆلی باران و بەفر دێت”.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و كۆتایی بە شەپۆلی باران و بەفر دێت و چەند پلەیەك گەرما بەرزدەبێتەوە لە ڕۆژی یەك شەممەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە بەیانی ڕۆژی شەممە تەم دروست دەبێت بەتایبەت لە شارەكانی باشوور و فوڕاتی ناوەڕاستی و سلێمانی و هەولێر.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان، كەشوهەوا وشك دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری ئەوە هەیە موفاجەئە لە كەشوهەوا ڕووبدات و لە چەند ناوچەیەك باران ببارێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە لە شەوی یەك شەممەوە شەپۆلەكە كاریگەری دەكاتە سەر عیراق و بەتایبەتیش ناوچەكانی باشوور و دواتر ناوەڕاستی وڵات دەگرێتەوە، بەڵام كاریگەری لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان