ئەمریكا داوای لە هاووڵاتیانی كرد بەخێرایی ڕووسیا چۆڵبكەن



مەترسی لەسەر ژیانی ئەمریكاییەكان لە ڕووسیا دروستبوو

ئەمریكا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی كرد بەزوویی ڕووسیا بەجێبهێڵن، چونكە بەهۆی شەڕی ئۆكراینەوە ئەگەری هەیە لەلایەن دەزگە یاساییەكانی ڕووسیاوە ڕووبەڕووی دەستگیركردنی هەڕەمەكی یان هەراسانكردن ببنەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە مۆسكۆ دەڵێت: پێویستە ئەو هاووڵاتییە ئەمریكاییانەی لە ڕووسیا نیشتەجێن یان گەشت دەكەن بۆ ڕووسیا، پێویستە بەخێرایی بڕۆن.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، باڵیۆزخانەكە داواشی لە ئەمریكاییەكان كردووە، “گەشت بۆ ڕووسیا نەكەن”.

ئەمریكا زۆرجار ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات كە ڕووسیا بەجێبهێڵن. دوایین هۆشداری گشتی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو بوو، دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا فەرمانی كۆكردنەوەی هێزەكانی رووسیای دەركرد.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “دەزگە ئەمنییەكانی ڕووسیا هاووڵاتییانی ئەمریكاییان بە تۆمەتی ساختە و دروستكراو كردووەتە ئامانج و دەستگیریانكردوون، لە هەمان كاتدا مامەڵەی دادپەروەرانە و شەفافیان لەگەڵدا نەكراوە، هەروەها لە دادگاییكردنی نهێنی یان بەبێ ئەوەی بەڵگەی باوەڕپێكراویش هەبێت، سزای یاساییان داون”.

 

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە گەیشتە 37 هەزار كەس
پێشت ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە گەیشتە 37 هەزار كەس
نرخی بەنزین دادەبەزێت
دواتر نرخی بەنزین دادەبەزێت
ەیوەندیدار