ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شاناز ئیبراهیم: نازانم ئەو بێدەنگی و ترس و سەرشۆڕییە بۆ

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە كاردانەوەی كۆمەڵكوژیەكەی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم دەپرسێت، ئەركی بوون بە سەرۆك هەر تەنیا ئەوەیە كە وەك گسكی كارەبایی خەریكی هاتووچۆبن لەسەر كومبارە سورەكان؟

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی ڕێكخستنەكانی دەرەوەی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، بێ گومان ئەوپەری گەوجیە هەندێك وابزانن، كە ئەركی بوون بە سەرۆك هەر تەنیا ئەوەیە وەك گسكی كارەبایی خەریكی هاتووچۆبن لەسەر كومبارە سوورەكان و هەندێكی تریش وابزانن بە فزە نەكردنیان بەرامبەر بە سوڵتانەكان ئەتوانن تا دنیا دنیایە پشكەكانیان لە كۆمپانیاكاندا بپارێزن !!.

ڕاشیگەیاندووە، نازانم ئەو بێدەنگی و ترس و سەرشۆرییە بۆ!! تێ ناگەم ئەو هەموو شەڕە بۆ لە پێناو بەدەستهێنانی كورسی لەم وڵاتەدا ئەكرێت، كە نە ئەرز و نە ئاسمانی هی خۆی نیە؟!

دەقی نووسینكەكە:

بەسیەتی شەرمەزاری..

لە كاتێكدا كە گشت حزب و لایەن و كوتلە و هاوپەیمانە سیاسیەكانی عیراق و هەرێم سەرقاڵی شەڕە كورسین، سوپای بێگانە فركان فڕكانیەتی لە سەرزەمینەكەماندا، ئەوان بە بێ گەڕانەوە بۆ هیچ یاسا و رێسایەك ،بە بێ گوێدانە بۆنە و مانگە ئاینیە پیرۆزەكان و بە بێ دانانی هیچ بەهایەك بۆ هاوسێیەتی هەمیشە رق و كینەی ناخە ڕەشەكانیان بەسەر خەڵكی بێتاوانی گوندو شارو شارۆچكەكانماندا خاڵی ئەكەن، بێ دەنگی حوكمڕانانی ئەم ناوچەیەی كە هەر بەناو وڵات و دەوڵەته ‌كارێكی وای كردوە كە تەنانەت بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانیشەوە لە كاتی بەربانگدا جورئەتی ئەوە بەخۆیان بدەن كە بماندەنە بەر تۆپ و لەجەژندا بوردمانمان بكەن و لە كاتی شكست هێنانیان لە هەڵبژاردندا ژن و مندالی بێتاوانی گەلەكەمان شەهید بكەن ..!!

نازانم ئەو بێدەنگی و ترس و سەرشۆرییە بۆ..!! تێ ناگەم ئەو هەموو شەڕە بۆ لە پێناو بەدەستهێنانی كورسی لەم وڵاتەدا ئەكرێت كە نە ئەرز و نە ئاسمانی هی خۆی نیە..؟! و چۆن دانیشتن لەسەر كورسیەك لە سەرزەمینێكدا كە هیچ شكۆیەكی بۆ دانەنرابێت و نەپارێزرابێت ئەتوانێت شكۆ ببخشێتە كورسی و خاوەن كورسیەكان.. !!

بێ گومان ئەوپەری گەوجیە هەندێك وابزانن كە ئەركی بوون بە سەرۆك هەر تەنیا ئەوەیە كە وەك گسكی كارەبایی خەریكی هاتووچۆبن لەسەر كومبارە سورەكان و هەندێكی تریش وابزانن بە فزە نەكردنیان بەرامبەر بە سوڵتانەكان ئەتوانن تا دنیا دنیایە پشكەكانیان لە كۆمپانیاكاندا بپارێزن ..!!

ئەگەر چی من هەرگیز چاوەڕوانی هەڵوێست و كردار لە كەسانێك ناكەم كە بە درێژایی مێژو لە ئەلف و بێی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری تێنەگەیشتبن و هەرگیزا و هەرگیز ئومیدم بەوانە نیە كە حورمەتیان لە موزایەدیەكی كراوەدا بە كورسیەك گۆریبێتەوە و بە تەمای هیچ كاردانەوەیەكیش نیم لەوانەوەی كە تەنانەت لەبەستنی كۆنگرەی حزبەكەشیان ئەترسن بەڵام دیارە خەڵكی نیگەرانن لەو بێدەنگیەیان..!!

دوێنی لە كاتی بەشداری كردنمدا لە پرسەی‌ شەهیدانی ئەو تاوانە قێزەوەندە خەڵكی داوای هەڵوێستیان لەو بە ناو سەركردانە ئەكرد ، لە راستیدا دڵم نەهات پێیان بڵێم كە ئەوانەی ئێوە داوای هەڵوێستیان لێ ئەكەن هەر ئەوانەن كە لە پێناو مانەوەی خۆیاندا گرێبەستی چاوپۆشیكردنیان لە قڕ كردنتان واژۆ كردوە و بەڵێنی سەرشۆڕیان داوەتە بكوژی ئازیزانتان و پاكانە بۆ دەستدرێژی كردنە سەر خاك و گەلەكەمان دێننەوە..!!

شاناز برایم ئەحمەد
٢٩-٦-٢٠١٩

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان