ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یەکەمین ڕێبەری ڕۆژنامەوانی وەرزشی بڵاودەکرێتەوە

خەڵک ـ نزار جەزا

بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە یەکەمین ڕێبەری ڕۆژنامەوانی وەرزشی بەزمانی کوردی لەشاری سلێمانی بڵاوبکرێتەوە.

کتێبی ڕێبەری ڕۆژنامەوانی وەرزشی، لەنوسینی (هەرێز جەمال)ە، کە نوسەر ڕۆژنامەنوسی بواری وەرزشییە و ئەنجامی زیاتر لە 10 ساڵ ئەزموونی کاری مەیدانییە.

نوسەری ئەو کتێبە بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر 5 لە هۆڵی یەکێتی نوسەرانی کورد کتێبەکە بڵاوبکرێتەوە و لەمەڕاسیمێکدا پێشکەش بە خوێنەرانی کورد دەکرێت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەم کتێبە یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشییه‌ له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، کە زۆر گرنگە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی پڕۆفیشناڵ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ته‌واوی ژانره‌ جیاوازه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی سه‌رده‌میانه‌ باسكراوه‌و كارئاسانییه‌كی گه‌وره‌شه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه‌ بواره‌كه‌وه‌و هاوكات كه‌لێنێكی گه‌وره‌ش له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی پڕ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌و بواره‌ زۆر هه‌ژارو كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌.

هێمای بۆئەوەشکرد، ڕێبه‌ره‌كه‌ له‌ 100 لاپه‌ڕە پێكهاتووه‌، کە تێیدا باس له‌ چۆنیەتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵی وه‌رزشی و ڕاپۆرت و دیدارو نووسینه‌وه‌و ستۆری و وتاری وه‌رزشی ده‌كرێت ، هاوكات ڕێگه‌ی فێرخوازو رۆژنامه‌نووسان ئاسان ده‌كات تاوه‌كو ببنه‌ ئه‌ندام له‌ سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌ وه‌رزشییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.

باسی لەئەوەشکرد، ئه‌ركی له‌ چاپدانی ئه‌و کتێبە له‌سه‌ر ئه‌ركی لاهور شێخ جه‌نگی بووه‌.

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/10/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- هه‌ر یانه‌یه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تۆمار بكات، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت تا ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ له‌ ساتی به‌رێوه‌چوونی چالاكییه‌كان بوو، ئه‌وا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م یانه‌یه‌ی سكاڵای تۆمار كردووه‌ به‌ ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ ئێستادا سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان تۆمار كردووه‌، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ نه‌كشێنێته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام یانه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سكاڵا له‌ لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان تۆمار بكه‌ن.

2- رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 18/10/2019 له‌ كاتژمێر 7:00 ـی به‌یانی، تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری بۆ ناوبژیوانانی سلێمانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

• (35) ناوبژیوان به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام (28) ناوبژیوان مافی به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كانی ده‌بێت، به‌ مه‌رجێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتووبن.
• سه‌ركه‌وتووانی پله‌یه‌ك (18) ناوبژیوان.
• سه‌ركه‌وتووانی پله‌دوو (10) ناوبژیوان.

3- ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/12/2019 تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

4- هه‌ر یاریزانێك مافی ده‌ستبه‌ردار بوون (استغنا‌و) به‌ مه‌رج وه‌ربگرێته‌وه‌، كار به‌ مه‌رجه‌كان ناكرێت.

5- یاریزانانی فوتساڵی كچان، جگه‌ له‌ یاری فوتساڵ بۆیان نییه‌ هیچ یارییه‌كی دیكه‌ له‌ یانه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، جگه‌ له‌ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان نه‌بێت.

6- ئاگاداری یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی به‌شدارییكردنی له‌ خولی پله‌یه‌كی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 هه‌یه‌، به‌ نووسراوی فه‌رمی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، دواین كات بۆ وه‌رگرتنی نووسراوه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ 19/10/2019 ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌رێوه‌چوو

خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی نیشان شكانی كوردستان له‌رۆژانی 26 ، 27 ی 9 ی 2019 ، پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم و تاك بۆ كچان له‌شاری دهۆك به‌رێوه‌چوو.

هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، گاره‌ ، سۆلاڤ ، بروسك ، سه‌نحاریب ، ئافرۆده‌یت و فه‌تات دهۆك ، باباگورگور ) له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌شدار بوون و ئه‌نجامی یانه‌ به‌شدارەکان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

ئه‌نجامی‌ تاك تفه‌نگ :

ئاڤا عه‌تا – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 542 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
دینا سیروان – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ – پله‌ی‌ دووه‌م

ده‌مانچه‌ تاك :

ئایه‌ عه‌تا – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 472 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
ناسك ئیبراهیم – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 450 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م

ئه‌نجامی‌ تیم تفه‌نگ :

پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 1067 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
سۆلاڤ – 1024 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م

ده‌مانچه‌ تیپ :

پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 922 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
بروسك 618 خاڵ – پله‌ی‌ دووه‌م .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

جه‌یش و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوونه‌ پاڵه‌وانى عێراق

سلێمانى –هه‌رێز جه‌مال

ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق له‌ شارى سلێمانى كۆتایهات و یانه‌كانى جه‌یش له‌ ئاستى پیاوان بۆ پێشكه‌وتووان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش له‌ سه‌ر ئاستى كچان بوونه‌ پاڵه‌وان .

له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ گه‌ڕى سێیه‌م و كۆتایى بوو، ماوه‌ى سێ رۆژ له‌ شارى سلێمانى به‌رده‌وانم له‌كۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ یانه‌ى جه‌یش له‌ ئاستى كوڕان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 283 خاڵ لبوونه‌ پاڵه‌وان و شورته‌ش به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 213 خاڵ پله‌ى دووه‌م و موسته‌قبه‌لیش به‌ پله‌ى سێیه‌م به‌ 102 خاڵ هاتن .

له‌سه‌ر ئاستى لاوانیش یانه‌ى حله‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 228 خاڵ بوونه‌ پاڵه‌وان و له‌ پله‌ى دووه‌میش جنسیه‌ به‌ 76 خاڵ و سوق شیوخیش پله‌ى سێیه‌میان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 74 خاڵ به‌ده‌ستهێنا .

له‌ تازه‌پێگه‌یشتوانیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 171 خاڵ راكه‌رانى حله‌ بوونه‌ یه‌كه‌م و نه‌ینه‌وا به‌ 139 خاڵ بوونه‌ دووه‌م و عه‌فكیش به‌ 82 خاڵ بوونه‌ سێیه‌م .

پێشمه‌رگه‌ى كچان باڵاده‌ستى كچان بوون

بۆ وه‌رزێكى تر له‌سه‌ر یه‌ك كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى تیپ له‌ پێشكه‌وتوان پله‌ى یه‌كه‌م و جامى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه‌ كاتێك توانیان 138 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌و پاش ئه‌وانیش له‌ پله‌ى دووه‌م یانه‌ى سه‌لام به‌ 103 خاڵ هاتن و كازمیه‌ش به‌ 34 خاڵ بووه‌م سێیه‌م .

له‌سه‌ر ئاستى لاوانیش یانه‌ى ئیتسالات به‌ 205 خاڵ پله‌ى دووه‌م و جنسیه‌ به‌ 172 دووه‌م و گازى باكووریش به‌ 29 خاڵ بوونه‌ سێیه‌مى عێراق .

جارێكى تریش له‌سه‌ر ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان كچه‌ راكه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ 165 خاڵ جامى یه‌كه‌میان به‌رز كرده‌وه‌و ناوه‌ندى ته‌خه‌سوسیش به‌ 117 خاڵ بوونه‌ دووه‌م و به‌ 83 خاڵیش فه‌تات نه‌ینه‌وا بوونه‌ سێیه‌م .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان