ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ هاتووچۆ ساتی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ساتی ڕووداوێكی هاتووچۆ بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: “بەهۆی خێرایی زیادەوە بووە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیران، لەسەر ڕێگای كەلار- گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تۆیۆتا ئەڤەلۆن) وەرگەڕاوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی خێرایی زیادەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لەئەنجامدا 3 كەس بریندار بوون.

جەختیشی كردۆتەوە، كە زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

ساتەوەختی ڕوداوەکەی ئەمڕو لە ڕوداوێکی ھاتوچۆ سێ کەس بریندار بوون٢٠١٩/٦/٢٨ئۆتۆمبیلێک لە جوری(تویوتا ئەڤەلون )لە ڕیگای کەلار -گردەگۆزینە بە ھۆی خێرای زیاد کۆنتڕوڵی لە دەسداوە،لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون.زیانی زوریش بەرئۆتۆمبیلەکە کەوت……ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان

Posted by ‎بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان‎ on Friday, June 28, 2019

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان