ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسانی هەرێم كەوتوونەتە نەمام ناشتن بەڵام نەمامەكان وشك دەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ناشتنی نەمام و سەوزكردن زۆر گرنگە، بەڵام پارێزگاریكردنی لە وشك بوون و ئاودێرانی گرنگترە، دەشڵێت: “تا ئێستا نزیكەی ١٢ هەزار نەمام نێژراوە و پێویستە پارێزگاری لێ بكرێت”.

كاوە شێخ عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پاوان و دارستانی هەڵەبجەوە نزیكەی ١٢ هەزار نەمام نێژراوە و پێویستە پارێزگاری لێ بكرێت.

دەشڵێت: “سەبارەت بە هەوڵی چۆنیەتی وشك نەبوونی نەمامی ساڵانی ڕابردوو، كە لە دەرەوەی شارەكان نێژراوە، كە ئێستا بە هۆی كەمی فەرمانبەر و نەبوونی بودجە بۆ ئاودێرانیان گرفتیان بۆ دروستبووە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەری پاوان و دارستانی هەڵەبجە گفتوگۆمان كرد”.

ڕاشیگەیاندووە، لە هەوڵداین لەگەڵ ڕێكخراوەكان، كە بتوانن هاوكارمان بن لەم كارە گرنگەدا و هیوادارین بتوانین پارێزگاری بە هاوكاری خەمخۆران لەو سامانە گرنگە بكەین.

ماوەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرپرسانی هەرێم دەستیان بە هەڵمەتی نەمام ناشتن كردووە و ناوی یەكتر دەهێنن بۆئەوەی ئەوانیش نەمام بنێژن، بەڵام بەرپرسانی باخچە و دارستانەكان هۆشداری لە وشك بوونی ئەو نەمامانەش دەدەن، كە نێژراون.

پێشتر وتەبێژی باخچەكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی بودجە و دروست كردنی كێشە بۆمان لە هەولێرەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە تانكەر بۆ ئاودانی باخچە و بلوارەكان دابین بكەین و بەوهۆیەوە خەریكە وشك دەبن.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان