ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ هەڵسەنگاندنی كارنامەی حكومەت عادل عەبدولمەهدی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانی عیراق لەماوەی سێ رۆژدا دوو كاندیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پەروەردەی ڕەتكردەوە، سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت،”پێویستە تا 3 ڕۆژی دیكە كۆتایی بە بەڕێوەبردنی پلە تایبەكان بە وەكالەت بێت”، بۆ هەڵسەنگاندنی كارنامەی حكومەتەی عادل عەبدولمەهدی-یش بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت.

پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی حوزەیرانی 2019 ، بە كۆیی 180 دەنگ زاهیدە عوبێدی، كاندیدی وەزارەتی پەروەردەی ڕەتكردەوە، هاوشێوەی سفانە حەمدانی، كە سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە بۆ هەمان پۆست ڕەتكرایەوە .

هاوكات محەمەد حەلبوسی ، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئاشكراشیكردووە، بەپێی یاسای بودجە ، 30 حوزەیران كۆتا وادەیە بۆ بەڕێوەبردنی پلە تایبەكان بە وەكالەت بێت، بۆیە دەرچوون لەو وادەیە بەپێچەوانەی یاساكەیە، پێویستە سەرۆك وەزیران داوایەك پێشكەش بكات بۆ هەمواركردنەوەی ئەو بڕگەیەی یاسای بودجە.

لە لایەكی دیكەوە مەحمود ئەدیب، ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، كار بۆ ئەوە دەكەین لە ئایندەیەكی نزیكدا بانگێشتی سەرۆكوەزیرانی عیراق بكەین بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی كارنامەی حكومەتەكەی.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان