ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

رۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكییەكان لە میسر، وادەی ڕاوەستان لەسەر كێوی عەرەفات و جەژنی قوربان دیاریی دەكات، ئاماژە بە حیساباتە فەلەكییەكانیش دەكات كە لێوەی وەستان لەسەر كێوی عەرەفات لە ڕۆژی 10ئابی داهاتوودا دەبێت.

سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی (صدی البلد) و ڕۆژنامەی (الوطن)ی میسری ڕاگەیاتدووە”یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەڕووی فەلەكییەوە لە 11ی ئابدا دەبێت، پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكییەكانیش ساڵانە ئەدرەسی دیاردە فەلەكییەكان ئامادە دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هەموو مانگێك حیساباتی فەلەكی دەكرێت، تا یەكەم ڕۆژی هەموو مانگە كۆچییەكان ڕابگەیەنرێت، لەگەڵ دیاریكردنی ئەو ڕۆژانەی تێیاندا مانگی بەدەر بە تەواوەتی دەردەكەوێت”.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت”مانگی زو لقەعدە لە 4ی تەمموزدا دەبێت و هیلالی مانگەكەش لە 2ی تەمموزدا لە كاتژمێر 9 و 16 خولەكی ئێوارەدا لەدایك دەبێت و لە ڕۆژی 3ی تەمموزدا دەكرێت هیلالی مانگەكە ببینرێت”.

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا دەیەوێت نیمچە دەوڵەتێك بۆ كورد دروست بكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت ناوچەكانی خۆرهەڵاتی فوڕات داببڕێت و نیمچە دەوڵەتێك لەو ناوچەیەدا دروست بكات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە گۆڕبەندی ئاشتی لە پاریس ڕایگەیاند، “ئەمریكاییەكان هەموو توانایەكی خۆیان لە كەنارەكانی خۆرهەڵاتی ڕووباری فوڕات دەخەنەگەڕ لەپێناو دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێك و داواش لە وڵاتانی كەنداو دەكەن وەبەرهێنانی گەورە بكەن لە ناوچەكەدا بۆ دامەزراندنی ئیدارەیەكی خۆجێی لەسەر بنەمای هێزەكانی سوریای دیموكرات (كوردەكان)، ئەمەش نیازێكی ڕۆشنە بۆ جیاكردنەوەی ئەو بەشەی سوریا و مەبەست لێی دەستگرتنە بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی ئەو ناوچەیە”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، “پلانیان هەیە بۆ پتەوكردنی هێزە سەربازییەكانیان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، لەپێناو ڕێگرتن لە تیرۆریستانی ڕێكخراوی داعش بۆ گەیشتن بە كێڵگە نەوتییەكان، واشنتن لەئێستادا چۆنیەتی گواستنەوەی هێزەكانی بۆ ئەو ناوچەیە تاوتوێ‌ دەكات، بۆ پتەوكردنی هەوڵەكانی پاراستنی نەوتی سوریا”، ئەمەش پێچەوانەی ڕاگەیاندنی چەند مانگی ڕابردووی ترەمپ-ە كە ئاماژەی بە تێكشكاندنی تەواوەتی ڕێكخراوە توندڕەوەكە كردبوو لە سوریا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕوسیا و سوریا داوایان لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كردبوو، گوشار بخاتە سەر ئەمریكا تا ناچاربكرێت هێزەكانی بە تەواوەتی لە سوریادا پاشەكشە پێ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەوروپا سزای توركیا دەدات

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەوروپا ئاشكرایكرد سزا دەسەپێنێت بەسەر توركیادا بەهۆی دەرهێنانی غاز لە دەریای نێوەڕاست لە بەرامبەر قوبرس.

وەزارەتی دەرەوەی یەكێَتی ئەوروپا سزای ئەو كیان و كەسانە دەدات كە بەرپرسن لە دەرهێنانی نایاسایی غاز لە دەریای نێوەڕاست.

یەكێتی ئەوروپا دەگاتە ئەو بڕوایەی سزای توركیا بدات و ئەو وڵاتانە دەتوانن ناوی كەس و لایەنانەشیان بۆ بنێرن كە پێویستە بخرێنە لیستەكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

گرووپێكی چەكداری فەلەستینی مووشەكبارانكردنی ئیسرائیلی لەئەستۆگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
گرووپی چەكداری سەرایای قوودس مووشەكبارانكردنی ئیسرائیلی ڕاگەیاند.

سەرایای قوودس ڕایگەیاند، مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل لە وەڵامی كوشتنی بەها ئەبو عەتا سەركردەی ڕێكخراوی جیهادی ئیسلامیدا بووە.

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند 25 مووشەك ئاڕاستەی شاری تەلئەبیبی پایتەخت كراون و زەنگی ئاگاداركردنەوەش لە باشووری وڵات لێدراوە.
هاوكات ئیسرائیل بڕیاریدا بە داخستنی نێوەندەكانی خوێندن لە باشووری ئیسرائیل لە سنوورەكانی غەزە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان