ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

توركمان سێ‌ مەرج بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كەركوكدا دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێكهاتەی توركمان، سێ‌ مەرج دادەنێت تا ڕازایی ببێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكان لە كەركوكدا بە هەمان شێوەی پارێزگەكانی تر ئەنجام بدرێت.

جاسم محەمەد جەعفەر، سەركردەی توركمانی و پەرلەمانتاری پێشوو، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”پێكهاتەی توركمان پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات لە وادەی دیاریكراوی خۆی لە هەموو پارێزگەكان بە كەركوكیشەوە، بەڵام ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە لە كەركوك بەندە بە سێ‌ مەرجەوە كە یەكەمیان پێویستە سێ‌ قەزا لە هەرێمەوە نەلكێنرێن بە كەركوكەوە وەك ئەوەی لە سەرژمێری 1957دا هەیە، چونكە هەرێم هەوڵ دەدات لێوەی ڕێژەی دانیشتوانی كورد زیاتر بكات و لەڕووی ئیدارییەوە كەركوك بلكێنێت بە هەرێمەوە”.

بە وتەی جاسم محەمەد جەعفەر”مەرجی دووەم كە لەلایەن توركمانەوە دانراوە، ڕێكەوتنە لەگەڵ هێزە عەرەبییەكان كە دەبێت دەسەڵاتی تەواوەتی بدرێتە ئەنجومەنی نوێنەران، تا چاودێری و سەرپەرشتی هەموو بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێی كەركوك بكات، لەگەڵ هەڵنەكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان وەك چۆن پێشتر ئەنجومەنەكە كاریی لەسەر كردووە”.

ئەو سەركردە توركمانەدەڵێت”دوایین مەرجیش ئەوەیە كە لیژنەی هەڵبژاردن دابنرێت، بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن لە كەركوك و ڕێگەنەدان بە دەستباڵایی هێزە كوردییەكان لە ناوەندەكانی دەنگدان، چونكە هەڵبژاردن لە كەركوك بەندە بەو مەرجانە، و بەپێچەوانەوە هەڵبژاردنەكە بۆ كاتێكی تر دوادەخرێت”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەندان جار پەیوەندی كرد بە جاسم محەمەد جەعفەر، سەركردەی توركمانی، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

پێشتر، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، جەختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەی كوركوك كردبۆوە لە وادەی دیاریكراوی خۆی، ئاماژەی بە ڕێكەوتنی هەموو لایەنەكانیش لەسەر ئەو خواستە كردبۆوە.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان