ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسعود بارزانی ئامۆژگاری فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبۆتەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە نوێنەرانی حزبەكەی لە پەرلەمان ڕاستگۆ بن لەگەڵ خەڵك و داواكارییەكانی خەڵك بگەیێنە شوێنی مەبەست و هیچ كاتیش لە موزایەدەكردن و قسەی بێ عەمەل نزیك نەبنەوە.

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی حوزەیران 2019 لە سەلاحەددین لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی ڕۆشنایی خستۆتەسەر ئەركی مێژوویی حزبەكەی و ئەندامەكانی و جەختی لەوە كردەوە ، كە نوێنەرانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان نوێنەری مێژوو و بەها و ئامانجەكانی پارتین و پێویستە نوێنەران لە پەرلەمان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە بن كە لەسەر شانیانە و بەرگریكاری ویست و ئێش و ئازارەكانی خەڵكی كوردستان بن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا بارزانی داوای كردووە، كە ئەندام و نوێنەرانی پارتی ڕاستگۆ بن لەگەڵ خەڵك و داواكارییەكانی خەڵك بگەیێنە شوێنی مەبەست و هیچ كاتیش لە موزایەدە كردن و قسەی بێ عەمەل نزیك نەبنەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بەرچاوڕوونی و ئامۆژگاریی پێویستی بۆ فراكسیۆنەكەی خستۆتەڕوو.

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان