زانایەكی جیۆلۆجی توركیا هۆشداری ڕوودانی كارەساتی دیكە دەدات



زانایەكی بواری جیۆلۆجی لە توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2020 پێشبینی ئەو كارەساتەی بەسەر وڵاتەكەی دا هات خستەڕوو، بەڵام كەس گوێی لێ نەگرت و دەشڵێت،”هێشتا ترسی كارەساتی زیاتر هەیە دەكرێت لە وڵاتەكەدا ڕووبدات”.

د.ناجی گورور، ئەندامی فاكەڵتی لە زانكۆی تەكنیكی ئەستەنبوڵ لەچاوپێكەوتنێكدا بە كەناڵی (ئەلجەزیرە)ی ڕایگەیاندووە، دەردانی فشارەكان لە درزەكەی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ دوای بوومەلەرزەكە ڕوویدا و گواستنەوەی بۆ حەوزی ئەدەنە بەرەو باكووری سوریا، ئەوەمان پێدەڵێت،”ڕەنگە بوومەلەرزەی نوێ لەوێ ڕووبدات و دەبێت نیگەران بین لەم بابەتە”.

ئەو پسپۆڕە توركییە ئاماژەی بەوەداوە، كە پێشتر لە ساڵی 2020دا هۆشداری داوەتە بەرپرسان لە بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە كەهرامان مەڕەش، بەڵام هۆشدارییەكانی بە جددی وەرنەگیراون و كەس گوێی لە هۆشدارییەكان نەبوو، كە بووە هۆی ئەم هەموو وێرانكارییەی بینیمان.

هاوكات پێشبینی ئەوەشی كردووە، كەبوومەلەرزەیەك بەگوڕی 7.5 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە چەند ناوچەیەكی دیكە و ئەستەنبوڵ دەدات، هەرچەندە گوڕەكەی كەمترە، بەڵام زیانەكان لە بوومەلەرزەكانی ئەم دواییە گەورەتربن.

ئەو گژوگیانەی یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی كێش دەدەن
پێت ئەو گژوگیانەی یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی كێش دەدەن
بۆچی حەواڵە زیاد كرا بەڵام دۆلار دانەبەزی؟<br>تروسكایی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا لەو دۆلارە زۆرەی ئەمڕۆ خرایە بازاڕەوە دەركەوت
دوات بۆچی حەواڵە زیاد كرا بەڵام دۆلار دانەبەزی؟<br>تروسكایی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا لەو دۆلارە زۆرەی ئەمڕۆ خرایە بازاڕەوە دەركەوت
پەیوەندیدر