ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای كردووە، كە ئەو كەسانەی پۆستی باڵایان پێدەدرێت “سی.ڤی”ییەكانیان بنێرێن بۆ دەستەكەیان بۆ ئەوەی وردبینیان بۆ بكرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

راگەیەنراوی ڕۆژنامەوانی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 5/113 ڕۆژی 23ی حوزەیرانی 2019 ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كردووە و تیایدا هاتووە:

یەكێك لە ئەركەكانی دەستەی دەسپاكی چەسپاندی بنەماكانی دەسپاكی و دڵسۆزییە لە كەرتی وەزیفەی گشتیی لە هەرێمی كوردستان، لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان دەستە لەسەر داوای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان وردبینی كرد لە ناوی سەرجەم كاندیدەكانی لیستەكان بۆ پەرلەمان.

داوا لە بەرێزتان دەكەین كە كاندیدی پۆستە وەزاریەكان و سەرجەم پلە باڵاكان بخرێنە بەردەم دەستە بۆ ئەوەی وردبینی لە (سی ڤی) یەكانیان بكرێ‌ هاوشێوەی بەغدا كە هیچ دامەزراندنێك ناكرێ‌ بەبێ‌ ڕای دەستەی دەسپاكی عێراق كە دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ لەسەر پڕەنسیپی دڵسۆزی و دەسپاكی. سەبارەت بەو كەسانەیش كە پۆستی باڵا لە هەرێم وەردەگرن پێویستە وابێت، چونكە كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر باشتربوونی رەوشی ئیداری و حكومڕانی لە كوردستان.

ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
27ی حوزەیرانی 2019

کوردستان

بەوێنە ؛ باشماخ بڕێكی زۆر دوگی ئاژەڵ لەناوبرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن لیژنە تایبەتەكانمانەوە دەست گیرا بەسەر زیاتر لە 24 تۆن دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لیژنەی تایبەتی لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو هەستان بە لەناوبردنی بڕی 24 تۆن و 510 كیلۆگرام دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هاوردەكردنی دووگ ڕێگە پێدراو نیە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ڕێكارەیاساییەكان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگەكە: ڕەوشی كەركوك پاشاگەردانییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی پارێزگەكە پشێوی و پاشاگەردانییە، و چەندان هێزە لە كەركوكدا هەن، ئاماژە بە خراپی خزمەتگوزارییەكانیش دەكات لە كەركوك.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”ڕەوشی كەركوك پشێوی و پاشەگەردانییە، لەلایەك پۆستی پارێزگار بە وەكالەت بەڕێوەدەچێت، لەلایەكی ترەوە هێزە ئەمنییەكان هەهەجۆرن و دەسەڵاتی جیاجیایان هەیە و یەك هێزن نیین، ڕەوشی خزمەتگوزارییەكان خراپە”، ئەو دەنگۆیانەشى ڕەتكردەوە كە باس لە باشبوونی ڕەوشی كەركوك دەكەن.

سەبارەت بە سەرنەگرتنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوكیش، ئەحمەد عەسكەری وتی:”ڕێژەی یاسایی بۆ سازدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگە تەواو نابێت، ئەگەرنا ئەنجومەن بەشێوەی ئاسایی دانیشتنەكانی خۆی سازدەكات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە بۆ دانانی پارێزگاری نوێ‌ بۆ كەركوك خراونەتەگەڕ و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:”پارتی و یەكێتی لەسەر دانانی پارێزگاری نوێ‌ ڕێكەوتوون، لەئێستاشدا ئەوەی ماوە لایەنەكانی عەرەبی و توركمانییە كە گفتووگۆكان لەگەڵیاندا بەردەوامن”، ڕەتیشیكردەوە گفتووگۆكان لەگەڵ ئەو لایەنانەدا ئەنجامی هەبوبێت بەو هۆیەی “هەر لایەكیان ڕاوبۆچوونی جیاوازییان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چاودێری تەندروستی سلێمانی؛ دەست بەسەر زیاتر لە 1تۆن خۆراكی خراپدا گیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیراوە بە سەر نزیكەی یەك تۆن و350 كیلۆگرام خۆراكی خراپ و ماوە سەرچوودا، دەشڵێت ،” لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵ خاوەنەكانیان كراوە و سەرجەمیان بەشێوەیەكی تەندروست لەناوبرا” .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە خۆراكی نا تەندروست و ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەكانمانەوە دەستگیرا بەسەر نزیكەی یەك تۆن و 350 خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ڕاشیگەیاندووە، لە لایەن تیمەكانی چاودێری تەندروستی دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۳۰۰) كگم خۆراك و چەند كەل و پەلكی خراپ و ناتەندروستدا ، لە سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕینیش لەیەك نانەواخانەدا دەستگیرا بەسەر (٥۰۰)كگم ئاردی خراپ و ئە سپێیاوی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە مەڵبەندی تەندروستی كاریزەوشك لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۲٥۰)كگم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو، هەروەها مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵیش لەسنوری گەڕەكی ماموستایان تیمەكانمان دەستیان گرتوە بەسەر نزیكەی (۱٥۰)كگم خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ئەوەشخراوەتەوە، لە مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لە سنوری گەڕەكەكەیان دەستگیرا بەسەر نزیكەی ( ۱۲۰) كگم خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوودا، كە سەرجەمیان لێپێچینەوەی یاسای لە گەڵ خاوەنەكانیان كراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لە ناوبرا .

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان