ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەنداوی چوارەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا تەواو دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەنداوی چوارەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كارەكانی تەواو دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە پایيزى ئەمساڵدا بتوانرێت ئاوی تێدا كۆبكرێتەوە.

ناسح مەلا حەسەن، قائیمقامی شارۆچكەی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كارەكانی بەنداوی دێوانە لە كۆتایی نزیكبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە پایيزی ئەمساڵدا تەواو ببێت.

بەنداوی دێوانە دەبێتە چوارەم بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دوای بەنداوەكانی، دووكان، دەربەندیخان و دهۆك و توانای كۆكردنەوەی نزیكەی 22 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی هەیە.

بەنداوە دەكەوێتەسەر ڕووباری دێوانە كە لە ناوچەی قەرەداغەوە هەڵدەقوڵێت و پاشان دەڕژێتە ڕووباری سیروانەوە.

بە بڕوای چاودێرانی بوارەكە، بەنداوەكە بۆ ئاوی خواردنەوە و بەخێوكردنی سامانی ماسی و گەشتوگوزار دەتوانرێت سودی لێوەربگرێت.

 

کوردستان

داوا بەهاناوەچوونی بەپەلەی بریندارانی ڕۆژئاوا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سوپای توركیا بە بەردەوامی سەرێكانی بۆردومان دەكات و بەهۆی نەبوونی خزمەتگواری تەندروستیش ژیانی هەزاران بریندار لە مەترسیدایە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، مانگی سووری كورد بە هۆی هێرشەكانی سوپای توركیا ناتوانێت دەستوەردان لە دۆخەكەدا بكات و ئاشكرایكرد، بە هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە سەرێكانی و دەوروبەری لە دۆخێكی مەترسیداردان و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كۆمەك بۆ برینداران كۆ بكەنەوە.

لای خۆشییانەوە ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم و كۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری بەپەلەیان بۆ برینداران كرد.

ئاڵدار خەلیل ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا لە سەرێكانی ژیانی هەزاران كەسی مەدەنیان خستووەتە مەترسیەوە و داوای لە هێزە پەیوەندیدارەكان كرد بە زووترین كات دەستوەردان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەتۆمەتی دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، دوو كەس دەستگیر كران

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ٢ هاووڵاتی دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلسی دارستانی تانجەرۆ بە مەبەستی پشكنین و نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕەوی و نایاسایی لە سنوری تانجەرۆ توانیان ٢ هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، ئەمەش ببووە هۆی بڵاوبوونەوەی دوكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیان بەخش بۆ ناوچەكە.

ئاشكراشیدەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: ئامانج بابانی، هاوسەر و منداڵەكەی و پاشان خۆی كوشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی كە تێیدا دوو ڕۆژنامەنوس كە هاوسەری یەكتربوون و منداڵەكەیان كوژران، خۆكوژی بووە و لەلایەن ئامانج بابانەوە كراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لە دەرەوە تەقە نەكراوە، بەڵكو ئامانج بابانی تەقەی لە هاوسەر و منداڵەكەی كردووە و پاشان فیشەكێكی ناوە بە سەری خۆیەوە، وەك ئەو دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا، 20/10/2019 دواهەمین دانیشتنی دادگای نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بووە و پێشتر كێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتێكیان لە دادگا هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان