حكومەتی عیراق هەڵمەتی بڕینی مووچەی بندیوارەكانی ڕاگەیاند



وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەڕێگەی داتابەیسێكەوە لەهەوڵی پاككردنەوەی دامودەزگاكانی حكومەتدان لە فەرمانبەرانی بندیوار، كە ساڵانە بوونەتە بارگرانی بۆ سەر حكومەت، دەشڵێت: “عیراق خاوەنی نزیكەی ١٠ ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین و سوودمەندانی بیمەی كۆمەڵایەتییە”.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەزر) لە زاری عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە، كە وەزارەتەكەی سەرقاڵی ئامادەكردنی داتابەیسێكە بۆ فەرمانبەران و لیژنەیەكی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە و لەساڵی ٢٠٢١ەوە لەسەر ئەو دۆسێیە كاردەكات و بۆ هەر فەرمانبەرێك كۆدێكی تایبەت دروست دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانجیان لەو كارە زانینی ژمارەی ڕاستەقینە و وردی فەرمانبەرانە و تا ئێستا كۆدیان بۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار فەرمانبەر دروستكردووە و بەتەواو بوونی پڕۆسەكە عیراق ڕزگاری دەبێت لەو ژمارە زۆرەی مووچەخۆری بندیوار( فەزایی).

ئەمە لەكاتێكدایە، لە عێراقدا مانگانە بودجەی مووچەی مووچەخۆران نزیكەی ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، كە بە نزیكەی بۆ ١٠ ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین و سوودمەندانی بیمەی كۆمەڵایەتی خەرج دەكرێت.

توركیا لەبارەی مەترسی لەسەر بەنداوەكانی وڵاتەكەی هاتەدەنگ
پێت توركیا لەبارەی مەترسی لەسەر بەنداوەكانی وڵاتەكەی هاتەدەنگ
کێ ڕێگرە لە هەرزان بوونی دۆلار؟
دوات کێ ڕێگرە لە هەرزان بوونی دۆلار؟
پەیوەندیدر