ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سبەی بزووتنەوەی گۆڕان ناوی پاڵێوراوانی خۆی بۆ حكومەت یەكلادەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت ، سبەی جڤاتی نیشتمانی بۆ دەنگدان بە كاندیدەكانی پشكی گۆڕان لە حكومەتی داهاتوو كۆدەبێتەوە و بە دەنگدانی نهێنی ئەو پرسە یەكلا دەبێتەوە.

ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی پێنج شەممە 27-6-2019 جڤاتی نیشتمانی كۆدەبێتەوە بۆ پرسی دەنگدان بەو پاڵێوراوانەی پشكەكانی گۆڕان لە حكومەتی داهاتوو پڕ دەكەنەوە.

وتیشی ،”دەنگدانەكە بە شێوەی نهێنی دەبێت، كە پێشتر هەڵسەنگاندن بۆ كاندیدەكان كراوە و تەنها دەنگدانی ماوە سبەی ئەوە یەكلادەبێتەوە، چونكە گۆڕان لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتییەوە پێی وایە یەك ڕۆژ دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت زۆرە، بۆیە كاری جددی دەكات بۆ ئەوەی پێش 30ی ئەم مانگە متمانە بە حكوومەت بدرێت”.

ڕاشیگەیاند، لەدوای دەنگدان بە پاڵێوراوان، كار بۆ ئەوە دەكرێت ڕۆژی 27ی مانگ واتە سبەی ناوەكان ڕادەستی كاندیدی ڕاسپێراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت بكرێت.

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێنماییەكی 23 خاڵی بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی لە سلێمانی ڕێنماییەكی 23 خاڵی بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە تاوەكو بتوانن لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەوتووبن.

ئەرسەلان صاڵح، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی چەند ڕێنماییەك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە بەبۆنەی تاقیكردنەوەكان و دەڵێت: “سەرەتا داواكارم لە خوای میهرەبان هەوڵ و ماندوبوونتان بەفیڕۆ نەچێ”.

ڕێنماییەكان:
1- لە ڕووی دەروونییەوە پێویستە دەروونتان ئارام بێ و خۆتان تووشی شڵەژان نەكەن.
2- دڵنیابە ڕۆژانی تاقیكردنەوە و پرسیارەكان هەروەكو ڕۆژانی دەوامی ئاساییەی خوێندنگاكەتە .
3- ئەمساڵ هەل و بواری باش لە بەردەستدایە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز بەهۆی پەتای كۆرۆناوە چونكە:
– چوار مانگە لە ماڵەوەن بواری باش بوو بۆ خوێندن.
– بابەتەكان كەمكراونەتەوە بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو.
– هەلی داخڵبوون بۆ تاقیكردنەوەی بەكالۆریا بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو زۆر باشتربوو.
– پێدانی 10 نمرەی بڕیار بەوقوتابیانەی كە پێویستییان پێیەتی بۆ داخڵبوون.
4- وەرگرتنی كارتی داخڵبوونی تاقیكردنەوەكان(البگاقە الامتحانیە)لە ئامادەیەكەت.
5- دڵنیابوون لە وێنە و ناوی چواری و كۆدی تاقیكردنەوەكەت و بوونی مۆر و ئیمزای ئامادەییەكەتی لەسەربێ.
6- بەراوردكردنی زانیاریەكانی كارتەكەت لە گەڵ ئەوەی كە وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە كە دەبێ وەكویەك(مگابق)بن.
7- دڵنیابوون لە شوێنی خۆت و هۆڵ و كەرت و چ بینایەك تاقیكردنەوەی تێدادەكەی و بەراوردكردنی لە گەڵ زانیاریەكانی وەزارەتی پەروەردە.
8- هەمیشە خۆت بەدووربگرە لە ترس و فشاری دەورووبەر(بەتایبەت) باسەكانی تووشبووانی كۆرۆنا و مردن جونكە بەڕێزت ئەركێكی مەزن و چارەنووسسازت لە پێشە.
9- لە ڕووی خواردن و خواردنەوە و پشو وەوە ئاسایی بە.
10- كاتی خەوتن و هەڵسان زووبێ نەك تا درەنگانێكی شەو خۆت سەرقاڵكەی بەخوێندن و بەیانیش درەنگ هەڵسی لە خەو.
11- دڵنیابوون لە خشتەی بابەتەكانی تاقیكردنەوە و كاتی دەسپێكردنی بەپێی پەخشنامەكەی وەزارەتی پەروەردە.
12- ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوەت هەیە پێش نیوكاتژمێر لە شوێنی تاقیكردنەوەكە ئامادەبە.
13- كەرستەكانی وەكو(قەڵەمی ڕەساس و جاف ، دادەر ، خەتكوژێنەوە ، ماسك ، دەستكێش ، دبەی ئاوی خواردنەوە)پێبێت.
14- بەیانیان پێش ڕۆشتن بۆ تاقیكردنەوە ئەگەر بتوانی خۆت بشۆی و نانێكی باش بخۆی .
15- لە كاتی وەڵامدانەوە دڵنیابە بەڕاستی و دروستی لە نووسینی زانیاريەكانی وەكو ناوی چواری و كۆدی تاقیكردنەوە..هتد لەسەر پەڕەی سۆماكە.
16- لەكاتی وەڵامدانەوە هەناسەیەكی قووڵ هەڵمژە و بەجوانی و لەسەرخۆ پرسیارەكان بخوێنەوە .
17- لەكاتی وەڵامدانەوە ئەوەی ئەیزانی وەڵامی بدەرەوە .
18- ئاگات لە كات بێ جونكە سەرمایەیەكی خۆتە بیپارێزە.
19- سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایانی چاودێر دیاریكراون بۆ كارئاسانی و هاوكاری تۆی خوێندكار خۆت ئاسا ڕێزیان لێبگرە .
20- پێداچوونەوە بەوەڵامەكان بەئارامی لەسەرخۆ.
21- دڵنیابوون لە پڕكردنەوەی پەڕەی سۆمایەكە بەوەڵامی ڕاست و درووست وەكو ئەوەی لە سەر پرسیارەكان دیاریتكردوە.
22- خۆبەدوورگرتن لە قەرەباڵغی و تێكەڵاوی نەوەكو تووشی نەخۆشی بیت.
23- بەكارهێنانی ماسك و دەستكێش لە كاتی چوون بۆ تاقیكردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان