ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

زەبەلاحەکەی یۆنان نازناوی باشترین یاریزانی (NBA) بەدەست هێنا !

خەڵک سپۆرت

یانیس ئەنتیتۆکۆنمپۆی یۆنانی ئەستێرەی یانەی میڵواکی باکس خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای بەدەست هێنا.

ئەنتیتۆکۆنمپۆ بەدرێژایی مێژوو دووەم یاریزانی ئەوروپیە کە لەدوای نێرک نۆڤێتسکی ئەم نازناوە گەورەیەی خولی باسکەی ئەمریکا بەدەست دەهێنێت، لەپێشوودا نۆڤێتسکی لەوەرزی ٢٠٠٦/٢٠٠٧ نازناوەکەی بۆ یەکەمجار وەک ئەستێرەیەکی ئەوروپی بەدەستهێنا.

ئەنتیتۆکۆنمپۆ تەمەنی ٢٤ ساڵە و لەم وەرزەدا بەدرێسی میڵواکی باکسەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد، توانی ڕابەری تیمەکەی بکات بۆ گەیشتن بەقۆناغی نیوەی کۆتایی، لەو قۆناغەشدا بەرامبەر تۆرینتۆ ڕاپتەرزی پاڵەوانی ئەم وەرزە شکستیان هێنا.

ژمارەکانی ئەنتیتۆکۆنمپۆ ناوازە بوون و ڕێژەی تۆماری خاڵەکانی گەیشتۆتە ٢٧.٧ لەڕووبەڕوبونەوەیەکدا بەرامبەر بە ١٢.٥ تۆپی هەڵگەڕاوە، بەو ڕێژەیەشەوە سەرکەوتنی بەسەر جەیمس هاردنی ڕکابەریدا بەدەست هێنا.

ئەستێرە یۆنانیەکە تەنها ڕکابەری خەڵاتی (ئیم ڤی پی) نەبوو، بەڵکو بەربژێری خەڵاتی باشترین بەرگریکاریش بوو، بەڵام لەکۆتاییدا ئەم خەڵاتە بەخشرایە ڕۆدی جۆبێرتی ئەستێرەی تیمی یوتا جاز.

وەرزشەکانی تر

فیلمی دوکۆمێنتاری لەسەر شوماخەر دەردەکرێت و کۆرینا دەڵێت: ئەوەی دەیکەین داواکاری خۆیەتی !

خەڵک سپۆرت

مایکڵ شوماخەر، ئەفسانەی ئوتۆمبێلە خێراکان لە ساڵی ٢٠١٣وە باری تەندروستی تێکچووە و لەو ساتەوە تائێستا خێزانەکەی ڕێگەیان بە میدیاکان نەداوە هیچ زانیارییەک وەربگرن، هاوسەرەکەشی دەڵێت: ئەوەی دەیکەین وەسیەتی خۆیەتی.

کۆرینا شوماخەر هاوسەری مایکڵ شوماخەر ئەفسانەی “فۆرمولا ١” چاوپێکەوتنێک لەگەڵ “مێرسیدس ماگەزین” ئەنجام دەدات و سەبارەت بە دابینکردنی سیکیوریتی بەهێز و شاردنەوەی هەواڵی تەندروستی مێردە ئەفسانەکەی لە میدیا و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان، لەوەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت :” دەبێت ئێوە دڵنیابن لەوەی شوماخەر لەنێو دەستێکی متمانە پێکراودایە و هەموو شتێک دەکەین بۆ یارمەتیدانی”.

هەروەها دەڵێت :” ئێمە تەنها داواکاریی خۆی جێبەجێ دەکەین، چونکە ئەو هەمیشە لەژیانی ئاسایی خۆیدا ڕێگەی بە بڵاوبونەوەی بارودۆخی تەندروستی خێزانەکەی نەدەدا، لەژیانی تایبەتیماندا هەموو شتێکی بۆ کردم، هەرگیز لەبیری ناکەم من کێم و چەندە بەخشندە بوو لەگەڵمدا، ئەوە هاوسەری منە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کۆرینا بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە مانگی دیسێمبەردا فیلمێکی دوکۆمێنتاری لەسەر ژیانی “شومی” ئەفسانە بڵاوبکرێتەوە، کە پەیوەندیدار دەبێت بەو ڕووداوەی بەهۆی خلیسکانی سەر بەفر لە چیای ئەلب توشی هات تا ئێستا، لەم ڕێگەیەوە کۆرینای هاوسەری و خێزانەکەی دەیانەوێت زانیاری گشتی بە میدیاکان بدەن بۆ ئەوەی چیتر لەلایەن وێنەگران و ڕۆژنامەوانانەوە هەراسان نەکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

نادال لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی تێنسی سەرزەوی گرتەوە !

خەڵک سپۆرت

ڕافائێل نادال ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا، توانی لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی بگرێتەوە و پێش نۆڤاک جیۆکۆڤیچی ڕکابەری سڕبی بکەوێت.

بەپێی ڕیزبەندی نوێی لیژنەی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی نۆ هەزار و ٥٨٥ خاڵ دەچێتە خانەی یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانەوە، هەروەها نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی سەرباری بردنەوەی نازناوی پاریس، بەڵام پلەیەک هاتۆتە خوارەوە و خانەی دووەمی گرتووە.

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە، لەکاتێکدا دانێل میدڤیدێڤی ڕوسی توانیویەتی لەپلەی چوارەمدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات و پێش هەریەک لە دۆمینیک تیمی نەمساوی و ستیفانۆس سیتسیباسی یۆنانی کەوتووە.

لەپلەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمیشدا ناوەکانی ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و ماتیۆ پیرتینی ئیتاڵی و ڕۆبێرتۆ باوتیستای ئیسپانی هاتوون، هەروەها گایل مۆنفێسی فەرەنسی پلەیەک سەرکەوتووە و گەڕاوەتەوە پلەی دەیەم، واتا لەم ڕیزبەندییە نوێیەدا ناوی گەڕاوەتەوە نێو (باشترین دە یاریزانی تێنسی سەرزەوی).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

هامیڵتۆن پێشبڕکێی مەکسیکی بردەوە و هەنگاوێکی ماوە بۆ نازناوی پاڵەوان

خەڵک سپۆرت

لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس بە پلەی یەکەم کۆتایی بە پێشبڕکێی گەورەی مەکسیک هێنا و بەو ئەنجامەشەوە لە نازناوی پاڵەوانی جیهان نزیکبووەوە.

هامیڵتۆن توانی پلەی یەکەم لە حەلەبەی “هێرمانۆس ڕۆدریگێز” بەدەست بهێنێت و ئەو سەرکەوتنەش دەیەم بردنەوەی ئەم وەرزە دەکات لەکۆی هەژدە پێشبڕکێ، هەروەها سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی شۆفێری تیمی فێراری پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێری دووەمی مێرسیدسی لە هامیڵتۆن جیا کردەوە و شۆفێرە فنلەندەیەکە پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

لەئێستادا پاڵەوانێتی جیهانی “فۆرمولا ١” تەنها سێ گەڕی کۆتایی ماوە و هەر سەرکەوتنێکی تر هامیڵتۆنی بەریتانی بۆ جاری شەشەم لەمێژوویدا دەکات بە پاڵەوانی جیهان.

جێی باسە، شارڵ لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری نەیتوانی لەم پێشبڕکێیەدا ململانێی گەورەکان بکات و پلەی چوارەمی بەدەست هێنا و پێش هەریەک لە ئالیکساندەر ئالپۆن و ماکس ڤێرستابنی شۆفێرانی تیمی ڕێدبول کەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان