ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبادی فەرمانی بە دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر كرد
ئۆپەراسیۆنێك بۆ پاككردنەوەی حەمرین لە داعش ئەنجام دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
حەیدەر عەبادی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، فەرمانی بە دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر كرد، ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ پاككردنەوەی ناوچەكانی زنجیرە چیای حەمرین، لە شانەكانی داعش ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوسینگەی حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سەردانی بارەگای دەزگای بنبڕكردنی تیرۆری كردووە و لەگەڵ فەرماندەكانی دەزگاكەدا كۆبۆوەتە و لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە كە عیراقییەكان متمانەیان بە خۆیان و بە دەزگاكە هەیە كە لەئاستی بەرپرسیارێتی و رووبەڕووبوونەوەكاندا دەبێت”.

نوسینگەكە لە بەیاننامەكەدا باس لەوە دەكات كە عەبادی فەرمانی بە دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر كردووە، ئۆپەراسیۆنی تایبەت و جۆریی بۆ پاككردنەوەی شانەكانی داعش و تۆڵەكردنەوە لەو شانانە بە دەستگیركردنیان یان كوشتنیان، ئەنجام بدرێت.

نوسینگەكە لە زاری عەبادییەوە بڵاویكردۆتەوە” داعش لەئێستادا هیچ ناوچەیەكی لەژێردەستدا نییە، چەكدارەكانی لە ناوچەكانی زنجیرە چیاكان خۆیان شاردۆتەوە كە زۆرلا دەمێكە ئەو ناوچانە بەكاردەهێنن، بۆیە فەرمانكرا بە راوەدونانی ئەو شانانە و دۆزینەوەی شوێنەكانیان”.

عەبادی رایگەیاندووە”بەشێوەیەكی ورد چاودێری ئەو شانە تیرۆریستیانە كراوە، گورزی كاریگەرییان لێوەشێنراوە، وەك چۆن بەڵێنمان دابوو كە خاكی عیراق لە داعش پاكدەكەینەوە و بەڵێنەكەمان بەجێگەیاند، بە هەمان شێوە بەڵێن بە هاوڵاتیانی خۆمان دەدەین كە ئەو شانانە لەناودەبەین و تۆڵەش لە بكوژەكان دەكەینەوە”.

ماوەیەك لەمەوبەر چەكدارانی رێكخراوی داعش لەسەر رێگەی كەركوك- بەغدا، هەشت هاوڵاتییان رفاند، دواتر لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی كوشتیان كرابوو لەلایەن داعشەوە، گەر حكومەتی عیراق ئەو ژنانە لە گرتوخانەكاندا ئازاد نەكات كە سەر بە رێكخراوەكەن.

ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی دوێنێ‌ چوار شەممە، دۆزینەوەی هەشت تەرمی راگەیاند كە پێشتر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەسەر ریگەی كەركوك- بەغدا رفێنرابوون.

ئەمڕۆش لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، ئەو رفێنراوانەی كە دوێنێ‌ تەرمەكانیان دۆزرایەوە، بەپێی راپۆرتی پزیشكی دادوەریی، پێنج رۆژ لەمەوبەر یان زیاتر كوژراون، وەزارەتەكەشیان سەرەداوای دەستكەوتووە بۆ گەیشتن بە تاوانباران.

عێراق

لە دیالە كەسێك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە ئاشكرای دەكات، كە یەكێك لە تووشبووان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

فارس عەزاوی، وتەبێژی تەندروستی دیالە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكێك لەتووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و پێشتر تووشبوونی بەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنراوە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو كەسە تەمەنی 47 ساڵە و نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری هەبووە و بەهۆیەوە گورژیلەكانی وەستاون و سییەكانیشی لەكاركەوتوون بەهۆی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی ڕزگاركردنی گیانی ئەو نەخۆشەدا بوون و خستوویانەتە شوێنی چاودێری چڕ و ئامێری هەناسەدانیان بۆ داناوە، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی تەندروستی دیالە داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی عیراق گرێبەستی كڕینی غاز و كارەبای لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی و ئابووری عیراق وەك پابەندبوون بە بڕیارەكانی خەزێنەی ئەمریكا دەستبەرداربوونی وڵاتەكەی لە كڕینی غاز و كارەبای ئێران ڕاگەیاند.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق لە وڵاتی سعودییە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوایدا رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستبەرداری هێنانی غاز و كارەبا دەبن لە ئێرانەوە وەك پابەندبوون بە بڕیارەكانی خەزێنەی ئەمریكا.

ڕاشیگەیاندووە ، لە ئێستا لە وڵاتی سعودییەن بۆ واژۆكۆدنی گرێبەستی ڕاكێشانی كارەبا لە سعودییەوە بۆ عیراق.

ڕەتیشی كردەوە، كە داوای هیچ بڕە پارەیەكی لە سعودیە كرد بێت وەك قەرز بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانەكانی، كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 163 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ دووشەممە 163 كەس تووشبوون و 73 كەسیش چاكبوونەوە 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 762 ئەنجامدراوە و 163 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 10 كەسیش لە سلێمانی تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 73 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 3 حاڵەتی مردنیش لە بەغدا تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 4 هەزار و 632 كەس و چاكبوونەوەش 2 هەزار و 811 كەس و مردنیش 163 كەس و دەشڵێت:“هێشتا هەزار و 658 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان لە نەخۆشخانەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان