ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕۆبۆتێکی جەنگی دەتوانێت لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت

خەڵک

بەختیار جەزا گەنجێکی داهێنەرە و چەند داهێنانێکی هەیە کەخۆیان دەبیننەوە لە ئۆتۆمبێلی کۆنتڕۆڵ کە لە ڕێگەی چەند هەستەوەرێکی زیرەکەوە لە کۆنتڕۆڵەوە بە گەڕ دەخرێت و دەجوڵێنرێت و داهێنانێکی دیکەی بریتی بوو لە ڕاداری زیرەک و داهێنانی کۆتایشی بریتی بوو لە سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی زیرەک کە دەست بەجێ دەتوانێت ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و لە نزیکترین کاتدا کۆنتڕۆڵی بکات.

ئەم ڕۆبۆتەی بریتییە لە ڕاداری زیرەک دەتوانرێت کامێرای زیرەکی لێ ببەسترێت و چاودێری وردی دەوروبەر بکات کە لە ڕێی خوێنەوە گیاندار یاخوود کەسەکان دەناسێتەوە و تەقەی لێ دەکات.
تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم ڕادارە بریتییە لەوەی لە ڕێی بارگاویکردنەوەوە کاردەکات و پێویستی بە کارەبا نییە.
بینەری ئەم پارچە ڤیدیۆیەی خوارەوە بن:

کوردستان پێشخستنت لەبواری تەکنەلۆجیادا ئەرکی سەرشانی ئێمەی داهێنەرە بۆیە تا بەڕۆح زیندوبم دەجەنگم لەپێناو پێشخستنت ئەی ولاتە بێنازەکەم داهێنانێک پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکانمان

Posted by Kurdistanrobot on Monday, June 24, 2019

کۆکراوەیەک لە داهێنانەکانی بەختیار جەزا:

گەنجێکی کورد ٣ داهێنانی گرنگی ڕاگەیاند

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی هواوی Enjoy 10 لە ١٨ ی ئەم مانگە بەردەست دەخرێت

خەڵک-
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وێبۆی چینی کۆمپانیای هواوی بڵاویکردەوە ١٠ بەرهەمی نوێی خۆی ڕادەگەیەنێت لەم ماوەیەدا بەبێ ئاماژەکردنی ورد بۆ مۆبایلەکانی بەڵام دەردەکەوێت یەکێک لە مۆبایلەکان Enjoy 10 بێت.

مۆبایلەکە خاوەنی شاشەیە بە پانتایی فراوان لەگەڵ بوونی کامێرای چەقێنراو لە شاشەکەیدا، هەروەها شوێنی پەنجەمۆری لە پشتەوەدا نییە و لەسەر شاشەش جێگیر نەکراوە چوونکە تێچوویەکی زۆری دەبێت بۆ هواوی.

Image result for Huawei Enjoy 10 coming on October 18

مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری Kirin 710F دەبێت بە شاشەی ٦.٣٩ ئینجی و ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ لەگەڵ بوونی کامێرای سێڵفی ٨ مێگاپێکسڵ لە ناو شاشەدا کامێرای پشتەوەش ٤٨ مێگاپێکسڵ دەبێت لەگەڵ دانەیەکی دیکەی ٨ مێگاپێکسڵی.
هەروەها باتری مۆبایلەکە ٣٩٠٠ میلی ئەمپێر دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی سڕینەوەی داتا تۆمارکراوەکانی سیری لە ئایفۆن و ئایپاددا

خەڵک-

یاریدەدەری دەنگی سیری تایبەتمەندییەکی گرنگ و نایابی ئایفۆنە، بەڵام زانیوتە ئەم بەشە گرنگەی ئایفۆنەکەت زانیارییەکان تۆمار دەکات و دەیهێڵێتەوە لای خۆی، ئەگەر دەزانیت گەڕانەکانت پێویست ناکات تۆمار بکرێن لەلایەن ئەپەکەوە، ئەوا لە ڕێی ئەم ڕێنماییەی خوارەوە دەتوانیت ڕایبگریت.

سەرەتا ئەپی Settings بکەوە و پاشان بڕۆ سەر Siri & Search.

Tap on Siri & Search

پاشان کرتە لە Siri & Dictation History بکە.

Tap on Siri & Dictation History

دواتر کرتە لە “Delete Siri & Dictation History” بکە و دووبارە Delete Siri & Dictation History دیاری بکە بۆ دڵنیابوونەوە لە سڕینەوەی زانیارییەکان.

Delete Siri & Dictation History

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێشینی دەکرێت نرخی iPhone SE 2 کەمتر بێت لە ٥٠٠ دۆلار

خەڵک-
شیکەرەوەی بەناوبانگ Ming-Chi Kuo کە زانیارییەکانی تایبەتن بە بەرهەمەکانی ئەپڵ و ڕایدەگەیەنێت نرخی iPhone SE 2 بریتی دەبێت لە ٣٩٩ دۆلاری ئەمریکی.

پێشبینی دەکات ئایفۆنە نوێکە خاوەنی پڕۆسێسەری ئەی ١٣ بێت و کە لە ئایفۆن ١١ دا بوونی هەیە و هەڵگری ڕامی ٣ گێگابایت دەبێت و لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ڕابگەیەنرێت.

مۆبایلەکە بە بیرگەی ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت بەردەست دەبن بە سێ ڕەنگی خۆڵەمێشی و سلڤەر و سوور.

هەروەها پشتگیری تایبەتمەندی 3D Touch دەکات کە ڕێت پێ دەدات فرمانی زیاتر ئەنجام بدەیت بە ئایکۆنی ئەپەکان، هەروەها دیزاینی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی ئایفۆن ٨ بێت.

ئەم مۆبایلە ئامانجی سەرەکی لێی بازاڕی هیندستانە و پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە نرخی لە ٣٩٩ دۆلارەوە دەست پێبکات بۆ بیرگەی جۆری ٦٤ گێگابیت و بە نزیکەی ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ دۆلار بۆ وەشانی ١٢٨ گێگابایت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان