ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بنەماڵەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بنەماڵەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە بارەی تەندروستی هونەرمەندەكەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، بنەماڵەی زیاد ئەسعەد ڕایدەگەیەنن “كەسێك بە نێوی سەردار كەركوكی لە یەكێك بەرنامەكانی رادیۆی نەورۆز .. پروپاگندەی ئەوە دەكات ھونەرمەند زیاد ئەسعەد شێت بووە و لە ژوورێكی داخراو دا بەندە. ئێمە وەك بنەماڵەی ھونەرمەند زیاد ئەسعەد ئەم پروپاگندە دروست كراوانە بە درۆ دەخەینەوە داوای یاسایی لەسەر رادیۆی نەورۆز و سەردار كەركوكی تۆمار دەكەین”.

دەشڵێن “ھەوادارانی زیاد ئەسعەد ئاگادار دەكەینەوە باری تەندروستی زۆر جێگیرەو لە وڵاتی سوێد ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەكات”.

لەلایەكی دیكەوە پارێزەر ئاسۆ هاشم لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردووە لەلایەن هونەرمەند زیاد ئەسعەدەوە ڕاسپێردراوە بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر چەند و دەزگەیەكی مێدیایی.

ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی كوردیش دەنگۆی تێكچوونی تەندروستی هونەرمەند زیاد ئەسعەدیان ڕەتكردەوە و ئاشكرایانكرد لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە قسەیان لەگەڵدا كردووە و باری تەندروستی باشە و لە وڵاتی سوێد خەریكی ئیشوكاری ئاسایی خۆیەتی.

جیهان

میرەر: منداڵانی كورد لە ئاگری چەكە قەدەغەكراوەكانی توركدا دەناڵێنن

خەڵك – بەشی هەواڵ
رۆژنامەی میرەری بەریتانی، لە ڕاپۆرتێكدا، ئاماژە بە بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و دەڵێت، منداڵانی كورد لە ئاگری چەكە قەدەغەكراو و كیماییەكانی توركدا هاوار دەكەن.

 

رۆژنامەكە، لە پێگەی ئەلیكترۆنیان چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی و وێنەی ئەو منداڵانەی داناوە، كە لە بەركارهێنانی چەكی فسفۆردا لە ڕۆژئاوای كوردستان سووتاون.


رۆژنامەكە ناڵەو هاواری منداڵێكی بە ناوی (محەمەد) داناوە كە تكا لە باوكی دەكات و دەڵێت ” باوكە ئەو سووتانە ڕابگرە”.

لە پەلامار و لەشكركێشییەكانی سوپای تورك بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و لە سەروەختی ڕاگەیاندنی ئاگر بەست، سوپای تورك بۆمبی هێشووی فسفۆری دژ بە هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان بەكارهێنا، كە یەكێك لە چەكە ڕێپێنەدرا و قەدەغە كراوەكانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەرپرسێكی یەكێتی كۆچی دوای كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 20-10-2019 سەڵاح ڕەنجبەر، یەكێك لە كادیرە دیارەكانی یەكێتی كۆچی دوای كرد.

میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردەوە، ناوبراو چەند مانگێكە توشی نەخۆشی بووە و بەوهۆیەوە ئەمڕۆ كۆچیی دوای كردووە.

سەڵاح رەنجدەر ناوی تەواوی (سەڵاح ئیسماعیل)ە و تەمەنی 58 ساڵە و پێشتر بەرپرسی كۆمیتەی چەمچەماڵی یەكێتی بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: توركیا و كوردەكان یەكتر بە جێبەجێ‌ نەكردنی ڕێككەوتن تۆمەتبار دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژی 17ی ئەم مانگە شاندێكی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە توركیا و ڕێككەوتن واژۆ كرا بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام تائێستا جێبەجێ‌ نەكراوە و شەڕ بەردەوامە.

ماڵپەڕی”وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاوی كردەوە، هەریەك لە هێزەكانی توركیا و چەكدارانی كورد یەكتر بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنەكە تۆمار دەكەن.

ڕۆژی 9ی ئەم مانگە توركیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد و تائێستا شەڕ بەردەوامە و بەهۆیەوە نزیكەی 300 هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون و سەدان كەسیش كوژران و هەزارانی كەسی دیكەش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان